فه‌تواى زاناى پایه به‌رز شێخ محمد بن صالح العثيمين ده‌رباره‌ى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى
بەروار: 2009/12/30سەردارن: 3839
پرسیار : وه‌ك دیاره له‌م دوایانه‌دا یادى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى ده‌گێرِرێت (به‌تایبه‌تى له‌نێوان خوێندكاران‌دا) ئه‌وه‌ش جه‌ژنێكه له جه‌ژنه‌كانى گاوره‌كان، جل و به‌رگه‌كان به‌ته‌واوى ده‌كرێن به سوور و گوڵى سوور ده‌گۆرِنه‌وه .....ئایا ئه‌م بۆنه‌یه چ حوكمێكى هه‌یه؟
وه چ ئاماژه‌و رِوونكردنه‌وه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ موسڵمانان له‌م بۆنه‌یه‌دا؟
وه‌ڵام :یادگێرِانى جه‌ژنى خۆشه‌ویستى جائیز نی یه له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك:
یه‌كه‌م: ئه‌و جه‌ژنه بیدعه‌یه و هیچ بنه‌مایه‌كى نی یه له شه‌رع دا.
دووه‌م: ئه‌وه بانگت ده‌كات بۆ عه‌شق و غه‌رامات.
سێهه‌م: ئه‌وه بۆ سه‌رقاڵ كردنى دڵه به شتى بێ مانا و پێچه‌وانه‌ى سه‌له‌فى صاڵحه(رِه‌زاى خوایان لێ بێت).
بۆیه له‌م رِۆژه‌دا نابێت و حه‌رامه كه هیچ دروشمێك رِووبدات چ له بوارى جل و به‌رگ و خواردن و خواردنه‌وه‌كان و دیارى به‌خشین ،وه له‌سه‌ر موسڵمانان پێویسته كه به عزه‌ته‌وه ده‌ست به دینه‌كه‌یانه‌وه بگرن و دواى ئه‌وانه نه‌كه‌ون.....
داوا له خواى گه‌وره ده‌كه‌م كه موسڵمانان بپارێزێت له هه‌موو فیتنه‌یه‌كى دیار و نادیار ...