قه‌سابخانه‌كه‌ى غه‌ززه
بەروار: 2010/03/30سەردارن: 2566
بسم الله الرحمن الرحیم
{لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُواْ الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُواْ } سورة المائدة(82)
الحمد لله رب العالمين ، ناصر المستضعفين ، و قاسم الجبارين ، والصلاة والسلام على من هو رحمة للعالمين ، الصادق الوعد الأمين ، محمد وصحبه أجمعين . وبعد :
وا جارێكى تر دیسانه‌وه ، جوله‌كه‌كانى ئیسرائیل ده‌ستیان كرده‌وه به بۆردومان كردن و قه‌تڵ و عام كردنى خه‌ڵكى بێ تاوانى غه‌ززه ، به‌شێوه‌یه‌ك له‌و بۆردومانه‌دا گه‌وره و بچوك ، ژن و پیاو ، منداڵ و پیر ، و خه‌ڵكى بێ تاوان ، به‌بێ جیاوازى بۆردومان كراون و بوونه‌ته قوربانى ئه‌و هێرشه رِهشه كوژیه .
ئه‌م كاره‌ى جوله‌كه‌كان دووباره - به‌ڵكو ده باره - كردنه‌وه‌ى هه‌مان ئه‌و كاره‌یانه كه په‌نجا ساڵ پێش ئێستا ئه‌نجامیاندا ، كه منداڵى ساوایان تێدا سه‌ر برِى و سكى ئافره‌تى دووگیانیان ههڵدرِى ، لاشه‌كانیان تێك دا ... ، ئه‌وه‌نده كاره‌كه‌یان درِندانهبوو ، كاتێك نوێنه‌رى خاچى سورى نێوده‌وڵه‌تى بینى بورایه‌وه.
هه‌ر به شاهیدى مێژوو له نێوان 1948 بۆ 1956 ئیسرائیل زیاتر له 10 قه‌سابخانه"مذبحة" ى واى ئه‌نجامداوه .
كه‌واته ئه‌م كاره‌یان مشتێكه له خه‌رمانى سور و رِهشیان له‌به‌رانبه‌ر موسڵمانان و غه‌یره موسڵمانانیش .
ئه‌م كاره‌یان لاپهرِهیهكى تر‌ى رِهشه لهسهربرِین و تیرۆر و تۆقاندن و قه‌تڵ و عام له تۆمارى رِهشه به‌دناوه پرِ تاوانه‌كه‌یان .
ئه‌م كاره‌یان له كاتێكدایه كه بانگه‌شه‌ى ئاشتى و كشانه‌وه ده‌كه‌ن له غه‌ززه .
به‌ڵام ئه‌وه چه‌پكه گوڵى ماڵئاواییان بوو له خه‌ڵكى ستهملێكراوى غه‌ززه .
غه‌ززه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ى كه له‌سه‌ر ئاستى جیهان دانیشتوانێكى زۆرى چرِى هه‌یه ، جا له بۆردومانێكى كوێرانه‌ى ئاوهاى رِهشه كوژى بێ جیاوازى كردنه‌دا ، بێگومان خه‌ڵكێكى زۆرى تیا ئه‌چێ و ئه‌بنه قوربانى .
بۆیه ده‌بینین ژماره‌ى كوژراوه‌كان ده‌گاته زیاتر له "390" قوربانى و ژماره‌ى برینداره‌كانیش گه‌یشتۆته "1800 " كه‌س ، كه تا ئه‌م نوسینه‌یه هه‌م بۆردومانه‌كه به‌رده‌وامه (كه چواره‌م رِۆژێتى) وه هه‌م ژماره‌ى قوربانیه‌كانیش له زیاد بوندایه .
ئه‌مه دواى ئه‌و ئابڵوقه‌یه دێ كه جوله‌كه ساڵێك و شه‌ش مانگ له‌سه‌ر موسڵمانانى غه‌ززه دایان ناوه ، به‌ڵام چونكه جوله‌كه خوى گرتووه به بێ وه‌عدى و بێ گفتى و په‌یمان شكاندن و دوژمنكارى ، جارێكى ترده‌ست ده‌كه‌ن به بۆردومان كردنى كوێرانه كه ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ى لێ كه‌وته‌وه .
جوله‌كه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا خاوه‌ن په‌یمان نه‌بوون ، هه‌رگیز خاوه‌ن قسه‌ى خۆیان نه‌بوون ، هه‌ر جارێك په‌یمانێكیان گرێ دابێت له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمه‌ڵێ ، ده‌ستیان كردوه به خیانه‌تكردن و شكاندنى .
ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ په‌یامبه‌ران و نێردراوانى خواى تهعالاشدا هه‌ر وابوون ، بۆ مه‌گه‌ر كاتێك په‌یامبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له مه‌دینه ده‌رى كردن ، هه‌ر ده‌رئه‌نجامى په‌یمان شكاندن و گفت نه‌بردنه سه‌ر و خیانه‌ت كردنیان نه‌بوو؟!
ئه‌مه جگه له په‌یامبه‌رانى تر و په‌یامبه‌رانى خۆشیان كه هه‌ندێك جار ته‌نانه‌ت هه‌ستاون به كوشتن‌یان .
به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خواى تهعالاشدا په‌یمانیان شكاندووه ،
وه پێویسته له‌سه‌ر موسڵمانان خۆرِاگر بن ، چونكه سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌بر و خۆرِاگریدایه ، وه بزانن كه ئه‌م شێوه خیانه‌تانه له مێژووى موسڵماناندا ناوازه و نامۆ نیه ، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه سه‌ركه‌وتن به گهرِانهوهمان ده‌بێ بۆ سه‌ر رِاسته شه‌قامى ئیسلام به تێگه‌شتنى هاوه‌ڵان (رضي الله عنهم) ، كه ئه‌وه‌ش ده‌ستگرتنه به قورئان و سوننه‌ته‌وه ، به‌ڵكو ببینه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه شایسته‌یى ئه‌وه‌یان هه‌بێ خواى باڵا سه‌ركه‌وتنیان پێ ببه‌خشێ .
هه‌ر له‌سه‌ده‌ى هاوچه‌رخیشماندا چه‌ندین رِودواى دڵ تهزێنى هاوشێوه‌ى ئه‌مه رِویان داوه و له رِوودانن و رِوودهدهن .
ئه‌م كاره‌ى ئه‌وانیش بێ گومان و بێ دوو دڵی جگه له ئاماژه نه‌بێ بۆ دڵ رِهقى و توندرِهویى و ئیرهابیهتى و نیه‌ت خراپى ئه‌وان هیچ ئاماژه‌یه‌كى تر‌ى تێدا نییه .
جا ئێمه به توندى ئیدانه‌ى ئه‌م كاره درِنده ئیرهابیهى ئیسرائیل ده‌كه‌ین ، وه داواكارین له خواى به‌رز و مه‌زن و زاڵ و كار دروست سه‌بوریان بدا و چه‌سپاوى و خۆرِاگرى و سه‌ركه‌وتنیان پێ ببه‌خشێ ، وه داواكارین له‌سه‌ر جه‌م موسڵمانان له دوعاى خێر - كه كه‌مترین شتێكه پێشكه‌ش به‌و برایانه بكه‌ن- بێ به‌شیان نه‌كه‌ن ، وه داواكارین له‌سه‌رجه‌م گه‌لانى دونیا كه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گهرِ بۆ وه‌ستاندنى ئه‌م هێرشانه‌ى ئیسرائیل .
وصلى الله على نبينا محمد وآله وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
نه‌فره‌ت له ئیرهاب - نه‌فره‌ت له رِهشه كوژى - نه‌فره‌ت له كوشتنى خه‌ڵكى بێ تاوان