هۆكاره‌كانى به‌خته‌وه‌رى
بەروار: 2010/05/20سەردارن: 3131نوسەر: محمد بن إبراهیم الحمد / وهرگێرِانى : مامۆستا عدنان بارام
1 ـ باوهرِ بوونى رِاستهقینه ، و كرده‌وه‌ى چاك .
2 ـ زۆركردنى یادى خوا و خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز .
3 ـ زۆرى ته‌وبه‌كردن و داواى لێخۆشبوو‌ن .
4 ـ پارِانهوه بۆ چاكه‌ى دوارِۆژ و دونیا .
5 ـ چاكهكارى له گه‌ڵ دروست كراوه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار ، به ووته و كرده‌وه و هه‌موو چه‌شنه چاكهكاریهك له خێر ، و چاكه ، و به‌جێهێنانى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى و ، زیان نه‌گه‌یاندن و سه‌لام كردن ، و ئاشتكردنه‌وه‌ى دوو كه‌س ، و چاككردنه‌وه‌ى نێوانیان .
6 ـ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى خراپه به چاكه .
7 ـ كردنى نوێژه فه‌رزه‌كان له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تى موسوڵمان و له مزگه‌وته‌كاندا .
8 ـ دووركه‌وتنه‌وه له ته‌نیایى و ده‌ست به‌تاڵى .
9 ـ ئه‌نجام دانى كرده‌وه‌یه‌ك له كرده‌وه‌كان ، یان زانستێ له زانسته به‌سوده‌كان .
10 ـ بایه‌خدان به كرده‌وه‌ى ئهمرِۆ و خۆ خه‌ریك نه‌كردن به كرده‌وه‌یه‌ك كه كاتى نه‌هاتبێ .
11ـ باسكردنى نیعمه‌ته ئاشكرا و پهنهانیهكانى خواى په‌روه‌ردگار بۆ شوكرانه بژیركردنى ، نه‌ك بۆ فیززلى و خۆ به‌گه‌وره زانین .
12 ـ به‌راوردكردنى ناخۆشیه‌كان به نیعمه‌ته‌كانى خواى په‌روه‌ردگار .
13 ـ بیركردنه‌وه له به‌ڵا و موسیبه‌تى كه‌سانى تر بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵا و موسیبهتهكانى خۆت له‌لا ئاسان بێته‌وه .
14 ـ رِوانین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له خۆت نزمتربێت له بوارى ، دونیا و وه بۆ ئه‌وانه‌ى له خۆت به‌رزترن له بوارى ئایین پابه‌ند بوون پێیوه .
15 ـ قایل بوون و رِازى بوون به‌وه‌ى كه پێت به‌خشراوه .
16 ـ خۆپاراستن له چاوبوون له ده‌ستى خه‌ڵكى .
17 ـ چاوهرِوانكردنى پاداشتى خوا له هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كى بچوك و گه‌وره‌دا .
18 ـ باوهرِبون به قه‌زا و قه‌ده‌رى خواى په‌روه‌ردگار و مل كه‌چ كردن بۆ خواى به‌توانا له هه‌موو كاره‌كانت .
19 ـ پشت به‌ستن به خواى یه‌كتا ، له گه‌ڵ هه‌موو هۆكارێكى رِهوا و رِێپێدراو له‌ئاییندا .
20 ـ جێگیركردنى ده‌رون له‌سه‌ر خراپ ترین ئه‌نجام ، بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ توشى ئه‌نجامى چاوهرِوان نه‌كراو نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان وه‌كو ئه‌وه نه‌بون كه مرۆڤ ئه‌یه‌وێ و چاوهرِێ ى ده‌كات .
21 ـ ئه‌وه‌ى له یاد بێت دونیا كورته و پێویست ناكات به بێزارى و دڵ ته‌نگى تیایدا .
22 ـ كه‌مكردنه‌وه‌ى خواردنى زیاده و ووته و خه‌وتنى زیاد .
23 ـ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵچون و هۆكاره‌كانى .
24 ـ په‌ناگرتن به خواى به‌توانا له شه‌یتانى ده‌ركراو له رِهحمهتى خوا و دوركه‌وتنه‌وه له بێزارى و بیردان به گومان و خه‌یاڵاتى پرِوپووچ .
25 ـ سوربوون له سه‌ردانى حه‌ق به‌هه‌موو خاوه‌ن حه‌قێك .
26 ـ هه‌ستان به‌و كرده‌وانه‌ى پێت رِاسپێردراوه به‌باشترین شێوه ، وه ته‌واوكردنى هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك یه‌ك به یه‌ك .
27 ـ له یادنهچونى ئه‌وه‌ى : كه ووته‌ى خه‌ڵك هیچ زیانێكى نیه گه‌ر مرۆڤ خۆى پێوه خه‌ریك نه‌كات .
28 ـ جێگیركردنى ده‌رون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى : كه رِازیبوونى خه‌ڵكى ئامانجێكه كه‌س پێى ناگات .
29 ـ له بیركردنى ناخۆشیه‌كانى ژیانى رِابردوو .
30 ـ دووركه‌وتنه‌وه له حه‌ساده‌ت ، له گه‌ڵ پێخۆش بوونى ئه‌وه‌ى كه بۆ خۆى پێی خۆشه بۆ براكه‌ى له خێر و چاكه .
31 ـ دووركه‌وتنه‌وه له كینه ، و بایه‌خدانت به‌وه‌ى كه ده‌رونت پاك بێ به‌رامبه‌ر به موسوڵمانان .
32 ـ تێكه‌ڵ بوون له گه‌ڵ چاكه‌كاران و دووركه‌وتنه‌وه له‌خراپه‌كاران .
33 ـ بیرخستنه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى خواى په‌روه‌ردگار بۆ باوهرِدارانى داناوه له به‌هه‌شتى به‌ریندا .
34 ـ وه‌رگرتنى رِهخنهى بنیاتنه‌ر ، و ئامۆژگاریه‌كان و رِێنمویهكان له هه‌موو كه‌سێكه‌وه به‌سنگێكى فراوانه‌وه .
وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين