هۆكاره‌كانى زیاد و كه‌م بوونى باوه‌رِ
بەروار: 2010/05/21سەردارن: 2848نوسەر: محمد بن إبراهیم الحمد/ وه‌رگێرِانى :مامۆستا عدنان بارام
بسم الله الرحمن الرحيم
شوكر و ستایش بۆ په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانیان ، و صه‌ڵات و سه‌لامیش له سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ، و ئال و به‌یت و هه‌موو هاوه‌ڵانى ... وه پاشان : براى خوێنه‌ر : ئه‌مه‌ى كه له به‌ر ده‌ستى تۆى به‌رێزدایه نووسراوێكى كورته ده‌رباره‌ى هۆكاره‌كانى زیادبوون و كه‌مبوونى باوه‌رِ ، و به‌دوایدا چه‌ند رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه هۆكارێك كه ده‌بنه هۆى به‌خته‌وه‌رى موسوڵمان له دونیا‌و له دوا رِۆژیشدا ، داواكارین له خواى په‌روه‌ردگار سوودبه‌خش بێت .
<strong>پێشینان و په‌رۆشیان له‌سه‌ر زیاد بوونى باوه‌رِ</strong>
1 ـ ( عمر ) رضي الله عنه به‌هاوه‌ڵانى ده‌فه‌رموو : (( تعالوا نَزْدَدْ إيماناً )) (رواه ابن أبي شيبة في ( الإيمان : 118) ، و (( المصنف : 11 : 26 ) من طريق ذر بن عبدالله ولم يدرك عمر ) ، واته : وه‌رن با باوه‌رِمان زیاتر بكه‌ین .
2 ـ وه ( ابن مسعود ) رضي الله عنه ده‌یفه‌رموو : (( اجلسوا بنا نزدد إيماناً )) ( رواه الإمام أحمد في ( الإيمان ) ، وابن بطة في ( الإبانة : 2 : 846 ) ، والآجري : (114) ، واللالكائي : 5 : 942 ) وقال ابن حجر : إسناده صحيح ( الفتح :1/84 ) ، ، واته :دانیشن له‌گه‌ڵ یه‌كدا باوه‌رِمان زیاد بكه‌ین ، وه‌هه‌روه‌ها ابن مسعود رضي الله عنه له‌كاتى پارِانه‌وه‌كانیدا ده‌یفه‌رموو : (( اللهم زدني إيماناً ويقيناً وفقهاً )) ( انظر : الإبانة الكبرى لابن بطة ) .
واته : خوایه باوه‌رِ و دڵنیایى و تێگه‌یشتنم زیاد بكه .
3 ـ وه ( معاذ ) رضي الله عنه ده‌یفه‌رموو :(( اجلسوا بنا نؤمن ساعة ))واته : دانیشن له‌گه‌ڵ یه‌كدا ساتێ باوه‌رِ بێنین . (انظر ( الفتح : كتاب الإيمان ، باب : 1 ) ، و ( ( السنة ، لعبدالله ابن احمد : رقم :797 ) ، وقال الحافظ : إسناده صحيح ، و وصله أحمد وابن أبي شيبة في :( الإيمان ) بسندين : ص 35 ) ، والالكائي : 5 / 943 ) ، و أبو عبيد قاسم بن سلام في : الإيمان ، برقم : 20 ) بسند صحيح ، وقال الألباني في ( شرح العقيدة الطحاوية : ص 343 ) : سنده صحيح . وقال في (الإيمان ) لأبي عبيد بن سلام : إسناده صحيح على شرط الشيخين : ص 24 )) .
<strong>هۆكاره‌كانى زیاد بوونى باوه‌رِ</strong>
1 ـ فێربونى زانسته شه‌رعیه‌كان خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء ] ( الفاطر : 28 ) . واته : به‌رِاستى ته‌نها زانایان له‌خوا ده‌ترسن .
2 ـ خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز به‌تێفكران و تێرِامان و تێگه‌یشتنه‌وه :[ إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ ] ( الإسرا‌ء : 9 ) ، واته : به‌رِاستى ئه‌م قورئانه پیرۆزه رِێنیشانده‌ره بۆ رِاسترین كار و كرده‌وه .
4 ـ بیركردنه‌وه له به‌سه‌رهات و ژیانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم .
5 ـ بیركردنه‌وه له به‌سه‌رهات و ژیانى پێشینه و پیاو چاكانى ئه‌م ئوممه‌ته .
6 ـ باوه‌رِ بریتیه له‌چاكه كاریه‌كانى ئاینى ئیسلامى پیرۆز .
7 ـ بیركردنه‌وه له به‌ڵگه و نیشانه گه‌ردونیه‌كان و دروستكراوه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار .
8 ـ زیادكردنى په‌رستنه‌كان و كرده‌وه‌ى چاك وه‌كو نوێژه‌كان و زه‌كات و خێركردن و رِۆژووگرتن و عومره‌كردن و زیكركردن و داواى لێخۆشبوو‌ن ، و پارِانه‌وه و به‌جێهێنانى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى و جگه له مانه‌ش .
9 ـ بایه‌خدان به كرده‌وه‌كانى دڵ له ترسان و خۆشه‌ویستى و ئاواتى رِزگاربوون و دڵ كزى ( خشوع ) و پشت به‌ستن به خوا و جگه له‌و كرده‌وانه‌ش .
10 ـ چاكه‌كارى له گه‌ڵ به‌نده‌كانى خواى په‌روه‌ردگار .
11 ـ بانگه‌وازكردن بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار به‌دانایى و ئامۆژگارى چاك .
12 ـ فه‌رمانكردن به‌چاكه و نه‌هى كردن له خراپه به‌پێی توانا .
13 ـ دانیشتن له گه‌ڵ چاكه‌كاراندا .
14 ـ دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنانه‌ى كه ووته‌ى پرِوپوچ و درۆى تێدا ده‌كرێت .
15 ـ وازهێنان له خواردنى زیاد ووته وخه‌وتن وتێكه‌ڵ بوونى زیاد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ، جگه له كاتى پێویست نه‌بێت .
16 ـ چاو پاراستن له بینینى نامه‌حره‌م و قه‌ده‌غه‌كراو .
17 ـ خۆپاراستن له‌چاو بوون له ده‌ستى خه‌ڵك .
18 ـ رِاستگۆیى ، چونكه رِاستگۆیى رِێنیشانده‌ره بۆ چاكه .
19 ـ رِوانین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌خۆت به‌رزترن له بوارى ئایندا ، وه بۆ ئه‌وانه‌ى له خۆت نزمترن له بوارى دونیادا .
<strong>هۆكاره‌كانى كه‌م بوونى باوه‌رِ</strong>
1 ـ نه‌زانین و بێ ئاگایى له زانسته شه‌رعیه‌كان ، هه‌وڵنه‌دان بۆ فێربوونى .
2 ـ بێ ئاگابوون غه‌فڵه‌ت . ( واته : له ئایینى خواى گه‌وره و قیامه‌ت ) .
3 ـ به‌رهه‌ڵستیكردنى رِه‌وایى و له بیرچونه‌وه‌ى گه‌وره‌یى خوا و فرمانه‌كانى .
4 ـ كردنى تاوان .
5 ـ حه‌ساده‌ت .
6 ـ هاورِێى خراپ .
7 ـ شه‌یتان .
8 ـ نه‌فسى به‌دكار و فرمانكه‌ر به‌خراپه .
9 ـ دونیا و فیتنه‌كان .
10 ـ به‌رِه‌ڵاكردنى چاو له سه‌یر كردنى نامه‌حره‌م و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان .
11 ـ غه‌یبه‌ت كردن و ووتووێژ و جیدالكردن له سه‌ر شتى نارِه‌وا و پرِوپوچ .
12 ـ گوێگرتن له‌و شتانه‌ى هۆى تورِه‌یى خواى په‌روه‌ردگارن ، له گۆرانى و مۆسیقا و ووته‌ى درۆ و جگه له‌وانه‌ش .
13 ـ زۆرى خواردن و خواردنه‌وه و خه‌وتن و تێكه‌ڵ بوونى پێویست نه‌بوو .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ