لێپرسینه‌وه‌ى خۆتان بكه‌ن له دونیادا پێش ئه‌وه‌ى رِووبهرِووى لێپرسینه‌وه‌ى دوارِۆژ ببنه‌وه
بەروار: 2010/05/23سەردارن: 2819
* ئایا هه‌موو رِۆژێك نوێژه‌كانى به‌یانیت له مزگه‌وتدا به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ى ؟
* ئایا ئاگادارى نوێژه فهرزهكانتیت به‌وه‌ى به جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وتدا ئه‌نجامیان بده‌ى ؟
* ئایا رِۆژانه و ئه‌م رِۆ شتێكت له قورئانى پیرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم خوێندووه‌ته‌وه ؟
* ئایا ئه‌م رِۆ نوێژه‌كانت به خشوعه‌وه ئه‌نجام داوه و هه‌وڵى ئه‌وه‌ت داوه به تێرِامانهوه ئه‌نجامیان بده‌ى ؟
* ئایا یادى مردنت كردووه‌ته‌وه كه دوا وێستگه‌ى ژیانته ، وه بیرت له گۆرِت كردووه‌ته‌وه كه سه‌ره‌تاى خۆش به‌ختى و نه‌هامه‌تى دوارِۆژته ؟
* ئایا داواى ئه‌وه‌ت له په‌روه‌ردگارت كردووه كه بتخاته به‌هه‌شته پان و بهرینهكهیهوه ؟
* ئایا داواى ئه‌وه‌ت له په‌روه‌ردگار كردووه به به‌زه‌یى ومیهره‌بانى خۆى له ئاگرى دۆزه‌خ بتپارێزێت ؟
* ئایا بیرت كردووه‌ته‌وه كه دوور بكه‌ویته‌وه له براده‌رى خراپ له شوێن و بۆنه خراپه‌كاندا ؟
* ئایا به‌رده‌وامى لــــــــه سه‌ر ئه‌نجامدانى زیكره‌كانى بهیـــانى و ئێواره ؟
* ئایا داواى ئه‌وه‌ت كردووه له په‌روه‌ردگارت كه دڵت جێگیر و به‌رده‌وام بكات له سه‌ر ئایینه‌كه‌ى ؟
* ئایا ئه‌م رِۆ یارمه‌تى ده‌ست كورت و هه‌ژارانت داوه ؟
* ئایا به‌رده‌وامى له سه‌ردانى برایانى موسڵمانت ، ئه‌وه‌ش ته‌نها له به‌ر رِهزامهندى خواى په‌روه‌ردگار ؟
* ئایا هه‌وڵت داوه چاوه‌كانت له‌و جۆره چاوانه بن كه ئاگرى دۆزه‌خ نایان سوتێنێ ، ئه‌وانه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له باره‌یانه‌وه فه‌رموویه‌تى : " عينان لا تمسهما النار أبدا ؛ عين بكت من خشية الله ، وعين باتت تحرس في سبيل الله " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 4113 ) ، واته : دوو چاو هه‌ن هه‌رگیز ئاگرى دۆزه‌خیان به‌ر ناكه‌وێت : چاوێك بگریت له ترسى خواى په‌روه‌ردگار ، و چاوێكیش له پێناوى خواى په‌روه‌ردگار پاسه‌وانى بكات .
* ئایا داواى ئه‌وه‌ت كردووه له په‌روه‌ردگارت كه له پێناویدا شه‌هید ببیت ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " مَنْ سَأَلَ اللَّهَ الشَّهَادَةَ بِصِدْقٍ ، بَلَّغَهُ اللَّهُ مَنَازِلَ الشُّهَدَاءِ وَإِنْ مَاتَ عَلَى فِرَاشِهِ " ( رواه مسلم ) ، واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه به رِاستى داواى شه‌هید بوون بكات له پێناوى پهورهردگارى ، ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ده‌یگه‌یه‌نێته پله و مهنزیلهى شه‌هیدان ، ئه‌گه‌ر له سه‌ر جێگهكهشى بمرێت .
* ئایا هه‌وڵت داوه هیچ نه‌بێت سوره‌تى ئیخلاص بخوێنى :[ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به سێ یه‌كى قورئانى پیرۆزى داناوه ( رواه مسلم ) .
* ئایا ( آية الكرسي ) یت خوێندووه‌ته‌وه [اللَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلاَّ بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ] ( سورة البقرة : 255 ) ، بۆ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار پارێزه‌رت بێت له شهرِ و خراپه‌ى شه‌یتان ( رواه البخاری ) .
* ئایا هه‌موو رِۆژێكى هه‌ینى هه‌وڵت داوه سوره‌تى ( الكهف ) بخوێنى كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌تى فه‌رموویه‌تى :: " من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة ، أضاء له من النور ما بينه وبين البيت العتيق " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 6471 ) .
واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه سوره‌تى ( الكهف ) له رِۆژى هه‌ینیدا بخوێنێته‌وه خواى گه‌وره رِووناكیهكى پێ كه‌ره‌م ده‌كات له لاى خوێنهرهكهیهوه تاكو ده‌گاته كه‌عبه‌ى پیرۆز كه ماڵى خوایه .
* پێشنیارێك : هه‌ر موسڵمانێك بیه‌وێت سوره‌تى ( الكهف ) له به‌ر بخوێنێته‌وه ، ده‌توانێت پشت به خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو رِۆژێك دوو ئایه‌تى ئه‌و سوره‌ته له‌به‌ربكات كه له ماوه‌ى ( 55 ) رِۆژدا ده‌بێت به لهبهركارى ئه‌و سوره‌ته .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ