له‌خوا ترسان
بەروار: 2010/05/31سەردارن: 3091نوسەر: میهره‌بان محمد
كه‌سی موسڵمان له‌خوا ده‌ترسێت و هه‌ست به‌چاودێری خوا ده‌كات له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێك وه‌له‌هه‌موو شوێن و جێگه‌یه‌كدا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌خوا ده‌یبینێت له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانیدا, ته‌نها دڵه‌كان ده‌زانن چه‌نده په‌روه‌ردگار نزیكه لێانه‌وه, خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[ الَّذِي يَرَاكَ حِينَ تَقُومُ * وَتَقَلُّبَكَ فِي السَّاجِدِينَ] (سورة الشعرا‌ء:٢١٨_٢١٩), , واته: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ده‌تبینێت له‌كاتی هه‌ستان و كرِنووش بردنت.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ::[ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ] (سورة الحديد:٤).
واته : خوا له‌گه‌ڵتانه له هه‌ر كوێدابن وه بینایه به كرده‌وه‌كانتان .
وه‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[ إِنَّ اللّهَ لاَ يَخْفَىَ عَلَيْهِ شَيْءٌ فِي الأَرْضِ وَلاَ فِي السَّمَاء] (سورة آل عمران:٥), , واته: خوای گه‌وره هیچ شتێكی لاشاراوه نىیه له‌زه‌وی و ئاسمان.
كاتێك جبریل (رِه‌زای خوای لێ بێت) پرسیار له‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌كات ده‌رباره‌ی چاكه ده‌فه‌رموێت: ﴿الإحسان أن تعبد الله كأنك تراه, فإن لم تكن تراه فإنه يراك﴾, , واته: چاكه ئه‌وه‌یه خوا بپه‌رستیت وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت, ئه‌گه‌ر تۆ نایبینیت ئه‌وا ئه‌و تۆ ده‌بینێت.
به‌جۆرێك خوا بپه‌رستی ده‌ڵێی ده‌یبینیت چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی ترست لێی ببێ.
وه‌هه‌ركه‌س به‌لایه‌وه قورس و گران بێت كه‌خوا بپه‌رستێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ده‌یبینێ, بابه‌و جۆره خوا بپه‌رستێ كه‌خوا ده‌یبینێت و ئاگای لێیه‌تی, تا شه‌رم بیگرێت چونكه په‌روه‌ردگار چاوی لێیه‌تی و و نه‌یكاته ساناترین كه‌س كه‌ته‌ماشای ده‌كات.
پرسیاریان له‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كرد ده‌رباره‌ی ده‌رخستنی عه‌وره‌ت چه‌نده به‌ته‌نهاش بن, فه‌رمووی: ﴿ الله أحق أن يستحيا منه﴾, واته: خوا رِه‌واتره تاشه‌رمی لێ بكه‌ن.
عومه‌ری كورِی خه‌تاب (خوای لێ رِازی بێ) له‌گه‌ڵ هاورِێكانیدا ده‌رچوون به‌ره‌و مه‌ككه, له‌رِێگادا پشوویان دا, شوانێكیان بینی.
عومه‌ر پێی ووت:ـ ئه‌ی شوان مه‌رِێك بفرۆشه پێمان.
شوانه‌كه ووتی:ـ خاوه‌نی هه‌یه وه‌من به‌نده‌ی خاوه‌نه‌كه‌یم.
عومه‌ر ووتی:ـ به‌گه‌وره‌كه‌ت بڵێ گورگ خواردوویه‌تی.
شوانه‌كه ووتی:ـ ئه‌ی لای خوا چی بڵێم.
عومه‌ر به‌قسه‌ی شوانه‌كه زۆر گریاو دواتر شوانه‌كه‌ی له‌خاوه‌نه‌كه‌ی كرِی و ئازادی كرد.
إذا ماخلوت الدهر يوما فلا تقل خلوت ولكن قل عليّ رقيب
ولاتحسبن الله يغفل الساعة ولاأن نخفى عليه يغيب
ئه‌گه‌ر رِۆژێك ته‌نها بوویت مه‌ڵێ ته‌نهام و كه‌س ئاگای لێم نیه, به‌ڵكو بڵێ رِه‌قیبێك له‌سه‌رم وه‌ستاوه
وانه‌زانی كه‌خوا بێ ئاگایه لێت بۆ ساتێك یان ئه‌وه‌ی كه‌لێی ده‌یشاریته‌وه ئه‌وه پێی نازانێت
پیاوێك داوای كاری داوێن پیسی (زینا)ی له‌ئافره‌تێكی اعرابی كرد‌و ووتی:ـ مه‌ترسه كه‌س نامانبینێت ته‌نها مانگ و ئه‌ستێره‌كان نه‌بێت, ئافره‌ته‌كه ووتی:ـ ئه‌ی دروست كه‌ری مانگ و ئه‌ستێره‌كان له‌كوێیه؟ ئایا ئه‌ویش ناتبینێت؟
خۆش به‌خت ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌چاكه‌كاره له‌نێوان خۆی و په‌روه‌ردگاری, چونكه هه‌ركه‌س چاكه‌ی كرد له‌نێوان خۆی و خوادا, ئه‌وا خوا چاكه‌كاری ده‌كا له‌نێوان خۆی و خه‌ڵكدا. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ﴿إتق الله حيثما كنت, وأتبع السيئة الحسنة تمحها, وخالق الناس يخلق حسن﴾, , واته: له‌هه‌ركوێ بوویت له‌خوا بترسه, دوای خراپه‌و تاوان چاكه بكه چونكه چاكه تاوان و خراپه ده‌سرِێته‌وه, وه‌رِه‌وشت و رِه‌فتاری باش بكه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا.
ده‌بێت موسڵمان خۆی رِابێنێ له‌چاودێری په‌روه‌ردگار بۆی چونكه خوا ئاگای له‌هه‌موو نهێنی و كرده‌وه‌كانێتی وه‌چاودێره به‌سه‌ریه‌وه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ وَأَقِمِ الصَّلاَةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ] (سورة هود:١١٤), واته: چاكه‌و خێركردن تاوان و گوناه ده‌سرِێته‌وه, مرۆڤی موسڵمان ئه‌گه‌ر تاوانێكی به‌نهێنى یه‌وه كرد با چاكه‌یه‌ك به‌نهێنى یه‌وه بكات, وه‌ئه‌گه‌ر تاوانێكی به‌ئاشكراوه كرد با چاكه‌یه‌ك به‌ئاشكراوه بكات.
وه‌ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه‌تاوان ده‌سرِنه‌وه زۆرن, وه‌ك ده‌ست نوێژ, نوێژ, رِۆژوو, زیكری خوا.. هه‌موویان ده‌بنه هۆی لێخۆشبوونی تاوان و گوناه.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: " من قال سبحان الله وبحمده في يوم مائة مرة حطت خطاياه ولو كانت مثل زبد البحر " رواه البخاري 7/168 ومسلم 4/ 2071 واته: هه‌ركه‌س له‌رِوژێكدا سه‌دجار بڵێت سبحان الله وبحمده, ئه‌وا تاوانه‌كانی ده‌سرِێته‌وه ئه‌گه‌ر وه‌كو كه‌فی سه‌رئاویش بن.
برِوانه به‌خشنده‌یی و چاكه‌ی خوا, باشترین پاداشت ده‌دات بۆ ئه‌وانه‌ی كرده‌وه‌ی باش ده‌كه‌ن.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: : " ما من عبدٍ يذنب ذنباً فيحسن الطهور ، ثم يقول فيصلي ركعتين ، ثم يستغفر الله إلا غفر الله لهُ " رواه أبو داود 2/86 والترمذي 2/257 وصححه الألباني في صحيح أبي داود 1/ 283 , واته: هه‌ر مرۆڤێك تاوانێك بكا‌و پاشان هه‌ڵسێ و ده‌ست نوێژ بشۆرێ و نوێژ بكا‌و پاشان داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوا بكا, ئیلا خوای گه‌وره لێی خۆش ده‌بێت.
وه‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت::[ وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُواْ فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُواْ أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُواْ اللّهَ فَاسْتَغْفَرُواْ لِذُنُوبِهِمْ] (سورة آل عمران:١٣٥), , واته: ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر خراپه‌یه‌ك بكه‌ن یان سته‌م له‌خۆیان بكه‌ن, یادی خوا ده‌كه‌ن و داوای لێ‌خۆش بوون له‌گوناهه‌كانیان ده‌كه‌ن.
وه‌چاكه‌كردن و رِه‌فتاری چاك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا له‌رِه‌وشتی باوه‌رِدارانه.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته