باشترین ئامۆژگارى
بەروار: 2010/06/04سەردارن: 3759نوسەر: پێشڕه‌و محمد
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه اجمعين
هه‌رچه‌نده مرۆڤ له‌م دونیایه بژى و هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نى درێژ بێت و له‌زۆنگاوى ئاره‌زووه‌كانیدا تێر تێر بنۆشێ و به‌درێژایى رِۆژگار شوێنكه‌وتووى خۆزگه‌كانى بێت, چاره‌نووسى یه‌ك چاره‌نووسه‌و نه‌گۆرِه ئه‌ویش ((مردنه)).
بێ گومان ئه‌م چاره‌نووسه چاره‌نووسى هه‌موو مرۆڤێكه كه‌ده‌رچوون و خۆحه‌شاردان لێى ئه‌سته‌مه وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ] (سورة العنكبوت:٥٧), , واته: هه‌موو كه‌س ده‌بێت مردن بچێژێت (كه‌ى ، له‌كوێ ، به‌چى خوانه‌بێت كه‌س نازانێت) له‌وه‌ودوا ته‌نها بۆ لاى ده‌گه‌رِێنه‌وه .
وه هه‌روه‌كو شاعیریش ده‌ڵێت: : كل ابن أنثى وإن طالت لاسلامته *** يوما على آلة الحدبا‌ء محمول
واته:
مرۆڤ هه‌رچه‌نده ساغ و سه‌لامه‌تیش بێت *** رِۆژێك دێت له‌نێو تابوتدا به‌سه‌رشان بیبه‌ن بۆ گۆرِستان.
رِۆژێكه كه‌هه‌موو دروست كراوه‌كانى خودا ده‌گه‌رِێنه‌وه به‌رده‌ستى ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ى ووردو درشتى كرده‌وه‌كانیان لێ بپرسێت له‌م دونیایه كه‌ئه‌نجامیان داوه. [ وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ] (سورة البقرة:٢٨١),
واته: (خه‌ڵكینه) له سزا‌و تۆڵه‌ى رِۆژێك بترسن كه تیایدا بۆ لاى خوا ده‌گه‌رِێنه‌وه .
* به‌ڵێ به‌رِێزان مردن چاره‌نووسێكه هه‌رچه‌نده ئێمه ئه‌ومان له‌یاد كردووه به‌ڵام ئه‌و ئێمه له‌یاد ناكات, ئه‌و رِۆژه دوایه‌مین رِۆژه‌كانى ژیانه, ئه‌و ساته‌یه كه‌قورِگت ووشك ده‌بێت.
* باش بزانه‌و به‌ئاگابه هیچ رِۆژێك وه‌كو ئه‌و ساته نىیه كه له‌سه‌ره‌مه‌رگیت. رِۆژێكه كه‌خوا نووسیویه‌تى له‌چاره‌نووسى هه‌موو بچوكێك و گه‌وره‌یه‌ك وه‌هه‌موو چاكه‌كارێك و خراپه‌كارێك.
* مردن ئه‌و كه‌شتى یه‌یه كه‌ده‌تگوازێته‌وه له‌كه‌نارى دونیاوه بۆ ناوه‌رِاستى گۆرِ وه‌هه‌ركه‌سێك به‌پێى كرده‌وه‌كانى.
* مردن ئه‌و ساته‌یه كه‌مرۆڤ له‌دواتروكاندنى چاوى ده‌رِوانێته هه‌موو شته‌كان به‌تایبه‌تى بۆ منداڵه‌كانى و كه‌س و كارى, بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌لاى دانیشتوون وه‌له‌سه‌ر رِوخساى هه‌موو نیشانه‌كانى مردن ده‌رده‌كه‌ون و له‌نێو دڵیدا هه‌موو حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى ده‌خنكێن.
* مردن ئه‌و پێوه‌ره‌یه كه‌بێ نرخى دونیاى پێ ده‌پێوین.
* مردن ئه‌و ساته‌یه كه‌ئازارت ده‌دات له‌هه‌ر چركه‌یه‌ك كه‌له‌تاواندا به‌سه‌رت بردووه. [ رَبِّ ارْجِعُونِ* لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ] (سورة المؤمنون:٩٩_١٠٠), واته:
(خوانه‌ناسان به‌رده‌وام له‌سه‌ر رِێبازى چه‌وتیانن) ، هه‌تا ئه‌و كاته‌ى مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت ، ئه‌وسا هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ڵێت : په‌روه‌ردگاره بمگێرِه‌وه بۆ دنیا به‌ڵكو چاكه ئه‌نجام بده‌م و كارى باش بكه‌م و ئه‌و هه‌لانه‌ى كه له ده‌ستم چووه له‌مه‌ودوا له ده‌ستى نه‌ده‌م ، (به‌ڵام تازه كار له‌كار ترازاوه ، شتى وا مه‌حاڵه ، بۆیه به‌توندى پێى ده‌وترێت) : نه‌خێر ، ئه‌وه قسه‌یه‌كه ئه‌و بۆ خۆى ده‌یڵێت ، به‌ڵكو ده‌بێت له جیهانى به‌رزه‌خدا ، له نێوان مردن و زیندوو بوونه‌وه‌دا تا كاتێك زیندوو ده‌كرێنه‌وه چاوه‌رِێ بێت
* مردن ئه‌و چركانه‌یه كه‌فریشته‌ى گیان كێشان لێت نزیك ده‌بێته‌وه بانگت ده‌كات بۆ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ.
* مردن ته‌نهایىیه, ته‌نهایى گۆرِو كفنه.
خوێنه‌رى به‌رِێز//
بیهێنه پێش چاوت كه‌تۆ ئێستا له‌سه‌ر جێگا رِاكشاویت و له‌سه‌ره‌مه‌رگى و چاوه‌رِێى فریشته‌ى گیان كێشانىو دواى چه‌ند ساتێكى تر رِوحه‌كه‌ت له‌لاشه‌ت جیاده‌بێته‌وه‌و ده‌رده‌چێ و ماڵئاوایى هه‌تاهه‌تایى له‌دونیا ده‌كه‌یت, ماڵئاوایى له‌خزم و كه‌س و كار‌و هاورِێكانت ده‌كه‌یت وه‌پاشان پاك ده‌تشۆنه‌وه دواجار به‌كفنى سپى به‌رگت بۆ ده‌دوورن و پاش چه‌ند خوله‌كێك نوێژت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌ره‌و گۆرِ به‌رِێت ده‌خه‌ن و له‌دوایى ناشتنت ماڵئاواییت لێ ده‌كه‌ن و به‌ته‌نها خۆت ده‌بیته میوانى گۆرِ, ته‌نها خۆت و به‌س كه‌ست له‌گه‌ڵ نامێنێ نه‌باوك و نه‌دایك و نه‌خێزان و نه‌منداڵ و نه‌براو نه‌خوشك و.. هتد. ئێستا كه‌تۆ له‌ناو گۆرِیت به‌ته‌نها له‌مه‌نزڵگاى غه‌ریبانى ئه‌گه‌ر چاكه‌خواز بیت ئه‌وه بێ گومان گۆرِه‌كه‌ت پرِ ده‌بێت له‌نازو نیعمه‌تى خوایى به‌لاَم به‌پێچه‌وانه‌وه ((خوا په‌نامان بدات)) ئه‌گه‌ر له‌كۆمه‌ڵى خراپه‌كاران بیت ئه‌وه گۆرِه‌كه‌ت ده‌بێته شێوێك له‌شێوه‌كانى دۆزه‌خ.
* به‌مردن لاپه‌رِه‌كانى ژیانت داخرانه‌وه‌و جارێكى تر ناگه‌رِێنه‌وه بۆ ژیانى دونیا.
خۆشىیه‌كان و رِابواردن و حه‌زه‌كان و هیواكان سرِانه‌وه ئێستا چاوه‌رِێى سزاكانى ده‌بیت.
خوێنه‌رى خۆشه‌ویست//
چه‌نده‌ها ساڵت له‌ژیانى ئه‌م دونیایه له‌ده‌ست چووه له‌خوداپه‌رستى و خواناسى, بیربكه‌ره‌وه چه‌نده‌ها نوێژت له‌كیس چووه, چه‌نده‌ها رِۆژووت نه‌گرتووه, چه‌نده‌ها چاكه‌ت له‌هه‌ل چووه, چه‌نده‌ها... چه‌نده‌ها.. هتد!!.
ئێستا تۆ له‌ناو ئه‌م گۆرِه‌دا ئاهى په‌شیمانى هه‌ڵئه‌كێشى به‌ڵام تازه بێ سووده..
گۆرِیش یان ده‌بێته رِایه‌خه‌ى به‌هه‌شت یان رِایه‌خه‌ى دۆزه‌خ. برِیار به‌ده‌ستى خۆته ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت به‌هه‌شت, ده‌ى كرده‌وه‌ى چاك ئه‌نجام و سازبده, وه‌ئه‌گه‌ر نا ((دۆزه‌خ))ى پرِ له‌چه‌رمه‌سه‌ریى و به‌دبه‌ختى و ئازارى كوشنده چاوه‌رِێته.
ئه‌ى ئیماندارى به‌رِێز//
له‌دواى ژیانى ناو گۆرِ پاشان رِۆژێك دێته پێش كه‌ئه‌ویش ((رِۆژى دوایى))یه. ئه‌و رِۆژه‌یه كه‌خه‌ڵكى چاره‌نووسى به‌هه‌تا هه‌تایى دیارى ده‌كرێت, ئه‌و رِۆژه‌یه كه‌زه‌وى و ئاسمانه‌كان ده‌گۆرِێنه‌وه به‌زه‌وى و ئاسمانى تر كه‌ته‌نها خوا خۆى ئه‌زانێ و هه‌موو ده‌چنه‌وه به‌رده‌ستى ئه‌و له‌و رِۆژه‌دا هیچ كه‌سێك ناتوانێت سوود به‌كه‌سێكى تر بگه‌یه‌نێ و پاڵپشتى بكات, ئه‌و رِۆژه‌یه كه‌خه‌ڵكى له‌نێو گۆرِه‌كانیان دێنه ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ونه رِێ به‌رِووتى.. له‌وێ تیره‌گه‌رى و تایفه‌گه‌رى بایه‌خى نى یه, له‌وێ ماڵ و سامان گرنگى نىیه, وه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:[ فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ فَلَا أَنسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ وَلَا يَتَسَاءلُونَ* فَمَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ* وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ* تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ] (سورة المؤمنون:١٠١_١٠٤),
واته: كاتێك فووو ده‌كرێت به -صور- دا ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى خزكایه‌تى له‌و رِۆژه‌دا نى یه و كه‌س له كه‌س ناپرسێته‌وه * ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌رازووى چاكه‌كانى قورس بێت ، ئا ئه‌وانه سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوون * به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌رازووى چاكه‌كانى سووك بێت ، ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن خۆیان له‌ده‌ستداوه و خۆیان خه‌سار و رِیسوا كردووه ، ده‌بێت هه‌ر له ناو دۆزه‌خدا ژیانى نه‌برِڕوه ببنه سه‌ر * بڵێسه‌ى ئاگر چرِوچاویان ده‌برژێنێت ، هه‌موویان لێویان هه‌ڵقرچاوه و دانیان رِیچ ده‌بێته‌وه (دیمه‌نیان سامناكه)
* رِۆژى دوایى ئه‌و رِۆژه‌یه كه‌خه‌ون و خه‌یاڵه‌كان هه‌مووى به‌تاڵ ده‌بنه‌وه, ئه‌و رِۆژه‌یه كه‌تێنووسى كرده‌وه‌كانت به‌چاوى خۆت ده‌بینى, ئه‌و رِۆژه‌یه كه‌مرۆڤ له‌ده‌ستى دایك و باوك و براو هاوسه‌رو منداڵى هه‌ڵدێ و ده‌ڵێ ته‌نها خۆم.. ته‌نها خۆم..
* ئه‌و رِۆژه‌یه كه‌سته‌مكاران و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌رچیان هه‌بێ ده‌یكه‌نه قوربانى ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ده‌ستى دۆزه‌خ رِزگاریان بێت.
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌رپێچى په‌روه‌ردگارت كردووه‌و یاخى بووى له‌فه‌رمانه‌كانى, له‌یادت نه‌چێت رِۆژێك دێت له‌به‌رده‌ستى په‌روه‌ردگارت رِاده‌وه‌ستیت له‌پاش ئه‌وه‌ى بانگ ده‌كرێى له‌نێو هه‌موو خه‌ڵكدا به‌ناوى خۆت ده‌چیته به‌رده‌ستى په‌روه‌ردگارت به‌ته‌نهایى, ئه‌بێت ئه‌و ساتانه به‌لاته‌وه چۆن بێت كه‌رِاوه‌ستاویت و به‌ده‌ستت تێنووسى كرده‌وه‌كانت توند گرتووه‌و به‌چاوى خۆت هه‌موو لاپه‌رِه‌كانت خوێندۆته‌وه كه‌پرِ بووه له‌تاوان و سه‌رپێچى.
به‌رِێزم سوێندت ده‌ده‌م به‌په‌روه‌ردگار شه‌رم له‌خودا ناكه‌یت؟ ئه‌و خودایه‌ى هه‌موو نازو نیعمه‌تێكى به‌سه‌رت داباراندووه كه‌چى تۆش به‌و شێوه‌یه سوپاسى نیعمه‌ته‌كانى ده‌كه‌یت!
به‌ڵێ له‌م ساتانه كه‌به‌ته‌نهایى له‌به‌رده‌ستى په‌روه‌ردگارت رِاوه‌ستاویت هه‌موو وێنه‌ى تاوانه‌كانت دێته‌وه یاد كه‌ئه‌نجامت داوه به‌رامبه‌ر به‌په‌روه‌ردگار, ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى كه‌به‌دیهێنه‌رى زه‌وى و ئاسمانه.
براو خوشكى به‌رِێزم//
وه‌ڵامت چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت پێى ووتى: ئه‌ى به‌نده‌كه‌م.. باشه بۆ منت به‌گه‌وره نه‌زانى؟ باشه بۆ شه‌رمت له‌من نه‌كرد؟.. باشه نازو نیعمه‌تم پێ نه‌به‌خشیویت؟ ده‌ره‌نجام بۆ یاخى بوویت و له‌فه‌رمانه‌كانم ده‌رچوویت؟
خوێنه‌رى به‌رِێز/
رِۆژێك دێت كه‌خواناسان له‌گۆرِه‌كانیان دێنه ده‌ره‌وه به‌رِوویه‌كى سپى و گه‌شه‌وه كه‌نێو چاوانیان ده‌دره‌وشێته‌وه له‌ده‌رئه‌نجامى كرده‌وه چاكه‌كانیان وه‌فریشته‌كانى خوا پۆل پۆل دێنه پێشوازییان…
وه‌خواى په‌روه‌ردگار به‌فریشته‌كانى ده‌ڵێت: ئه‌ى فریشته‌كان به‌نده‌كانم ببه‌ن بۆ به‌هه‌شت بۆ ئه‌و جێگه‌یه‌ى كه‌پرِه له‌نازو نیعمه‌ت.. ئه‌و جێگه‌یه‌ى كه‌مه‌ڵبه‌ندى رِازى بوونى خۆمه ئیتر له‌م ساته به‌دواوه ناخۆشى و نارِه‌حه‌تى و نه‌خۆشى نامێنێ.. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا بیربكه‌ره‌وه ده‌بێت حاڵى خوانه‌ناسان چۆن بێت, خواى په‌روه‌ردگار به‌فریشته‌كانى ده‌ڵێت: ئه‌ى فریشته‌كان ((خوانه‌ناسان و ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچى منیان)) كردووه بیانبه‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ.. به‌ره‌و نارِه‌حه‌تى و به‌دبه‌ختى و ناخۆشى..
له‌و ساتانه‌دا ده‌بێت حاڵى ئه‌و كه‌سانه چۆن بێت؟! له‌و كاته‌دا دڵى مرۆڤى خوانه‌ناس ده‌كه‌وێته خورپه‌وه‌و جه‌سته‌ى هه‌مووى ده‌له‌رزێ و په‌شیمان ده‌بێته‌وه له‌و كرده‌وه خراپانه‌ى كردوویه‌تى له‌دونیا.. له‌هه‌موو ساتێكى دا سه‌دان جار هه‌ناسه‌ى ساردى په‌شیمانى هه‌ڵئه‌كێشێ بۆ گه‌رِانه‌وه بۆ ژیانى دونیا تاوه‌كو جارێكى تر تاوان نه‌كات و برِیار بدات ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى خوا بێت به‌ڵام سه‌د مه‌خابن تازه برِیارى چاره‌نووسى هه‌تاهه‌تایى دراوه كه‌ئه‌ویش ((ئاگرى دۆزه‌خ))ه.
زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه
ئه‌ى خوێنه‌رى خۆشه‌ویست ئێستا كه‌تۆ چاوت خستۆته‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند دێرِه‌و ئه‌م نووسراوه ده‌خوێنیته‌وه دیاره هێشتا هه‌ناسه‌ت له‌به‌ر ماوه‌و ژیانت كۆتایى نه‌هاتووه ئه‌بێت ئاگادار‌و چالاك و ووریا بیت.. به‌رده‌وام به له‌سه‌ر خواناسى و خوداپه‌رستى ئه‌گه‌ر تاوانێكت ئه‌نجام داوه هه‌ر ئێستا په‌شیمان به‌ره‌وه‌و بگه‌رِێوه بۆ لاى خواى بالاَده‌ست. تاوه‌كو له‌زۆنگاوى تاوان ده‌رباز بیت و به‌ره‌و كه‌نارى خۆشبه‌ختى هه‌نگاو هه‌ڵنێى.