(رسالة) پەیامی ئیسلام و گشتیەتی ئەو پەیامەو مەبەست لێی.
بەروار: 2010/03/07سەردارن: 6222نوسەر: سيد سابق

خوای گەورە موحەممەدی صلى الله عليه وسلم ناردووە بۆ سەر ئادەمیزاد بە ئایینێكی ڕاست و بەرفراوانەوە، وە بە شەریعەت و یاسایەكی تێكڕایی و كۆگرەوە، كە ژیانێكی پاك و پڕ ڕێز بۆ نەوەكانی ئادەم علیه السلام دابین دەكات و ئەیانگەیێنێتە بەرزترین پلەكانی پێش كەوتن و كەماڵ.
لە ماوەی نزیكەی بیست و سێ‌ ساڵ دا كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەسەری بردووە بۆ بانگەواز كردنی خەڵك بۆلای خوا و ئاینەكەی، ئەوەی كە ویستی لە ڕاگەباندنی ئەو ئایینەو كۆ كردنەوەی خەڵك لەسەری بۆی جێ‌بەجێ‌ بوو.
گشتگیری پەیامەكە:
پەیامی ئیسلام پەیامێكی كاتی و سنوردار نەبوو كە تایبەت بێت بە نەوەیەكەوە بێجگە لە نەوەیەكی تر و بە هۆزێكەوە بێجگە لە هۆزێكی تر، وەك پەیامەكانی پێش خۆی، بەڵكو پەیامێكی گشتی بوو بۆ هەموو ئادەمیزاد هەتا ژیان لەسەر زەوی دا هەبێت، وە تایبەت نیە بە ووڵاتێكەوە بێجگە لە ووڵاتێكی تر و بە سەردەمێكەوە بێجگە لەسەردەمێكی تر