خۆشۆردنى ئافره‌ت
بەروار: 2010/05/26سەردارن: 7561نوسەر: سيد سابق
خۆ شۆردنى ئافره‌تیش وه‌ك خۆشۆردنى پیاوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێدا هه‌یه ئافره‌ت واجب نیه له‌سه‌رى پرچهكانى بكاته‌وه مادام ئاو بگاته بنى مووه‌كان .
چه‌ند بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندى هه‌یه به خۆشۆردنه‌وه:
1- یه‌كجار خۆشۆردن بۆ حه‌یز و له‌ش گرانى به‌سه، وه هه‌روه‌ها بۆ جومعه و جه‌ژن، یا بۆ له‌ش گرانى و جومعه ئه‌گه‌ر نیه‌تى هه‌ردووكیان بێنێ .
2- ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ له‌ش گرانى خۆى شۆرى و دوایى ده‌ست نوێژى نه‌گرت، ئه‌وه ئه‌و خۆشۆردنه برى ده‌ست نوێژیش ئه‌كه‌وێ .
3- دروسته له‌ش گران و بێ نوێژ موو له خۆیان بكه‌نه‌وه و نینۆك بكه‌ن و بچن بۆ بازارِ و گه‌لێ شتى تر بێ ئه‌وه‌ى كهرِاههتى هه‌بێ.
4- هیچی تێدا نیه چوون بۆ حه‌مامى ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه پارێزراو بێت له‌وه‌ى سه‌یرى عه‌وره‌تى بكرێت، وه له‌وه‌ى چاوى به عه‌وره‌تى كه‌سانى تر بكه‌وێت .
5- خۆ ووشك كردنه‌وه به خاولى و شتى تر هیچی تێدا نیه له خۆ شۆردن و ده‌ست نوێژ گرتن دا به هاوین و به زستان.
6- دروسته پیاو به‌و ئاوه‌ى كه له ئافره‌ت ئه‌مێنێته‌وه خۆى بشوات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه دروسته، وه هه‌روه‌ها دروسته بۆ ژن و مێرد به یه‌كه‌وه خۆیان بشۆرن له‌سه‌ر ته‌شتێك
7- خۆ شۆردن و خۆ رِووت كردنه‌وه دروست نییه له‌ناو خه‌ڵكیدا، چونكه ده‌رخستنى عه‌وره‌ت حه‌رامه .