نوێژی نەخۆش و نوێژی ترس
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٣/٢٥ [نوێژی نەخۆش] : هەركەسێك مەعزەرەتێكی بۆ هاتە پێش لە نەخۆشی و شتی تر كە نەیتووانی بەپێوە بووەستێت لەنوێژە فەڕزەكاندا، دروستە بۆی بەدانیشتنەوە نوێژ بكات، وە ئەگەر توانای دانیشتنی نەبوو لەسەر تەنیشت ڕكوع و سجوودەكەی بەئیشارەت بكات، وە سەجدەكەی زیاتر نزم بكاتەوە لە ركوعەكەی. [نوێژی ترس] : زانایان لەسەر مەشروعییەتی نوێژی ترس ڕێك كەوتوون، بەپێى فەرموودەی خوای گەورە كە فەرموویەتی: [ ئەگەر كاتی جەنگ دژی بێ برِواكان ترس لەناودا بوو، ئەگەر تۆ لەناو كۆمەڵەكەتدا بوویت ـ لە گۆرِەپانی جەنگدا ـ ویستت نوێژیان به جەماعەت پێ بكەی بیان كە بە دوو دەستەوە، جا دەستەیەكیان لەگەڵتا بن جا چەكەكانیشیان هەڵگرن، وە كاتێ سەجدەیان برد لەگەڵتا با دەستەی دووەم لەدوواتانەوە بن بۆ پاسەوانی كردنتان، وە دەستەی یەكەم رِكاتی تەواو ئەكەن و سەلام ئەدەنەوە، پاشان ئەو دەستەی دووەمە كە نوێژیان نەكردووە با بێن لەگەڵتا نوێژ بكەن....] www.ba8.org |