ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
كۆكردنەوەی دوو نوێژ


دروستە بۆ نوێژكەر نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بەسەریەكەوە بكات، بەپێش خستن یا بەدووا خستن
هەروەها نوێژی ئێوارە و خەوتنانیش بەوشێوەیە، ئەگەر حاڵەتێك لەم حاڵەتانەی لای خوارەوە هاتە پێش:
1- كۆكردنەوەی نوێژ لەعەرەفە و موزدەلیفەدا:
زانایان هەموو لەسەر ئەوە ڕێكن كە نوێژی نیوەڕۆو عەسر كۆئەكرێتەوە لەكاتی نوێژی نیوەڕۆدا ئەكرێت لەعەرەفە، وە نوێژی ئێوارە و خەوتنان كۆ ئەكرێتەوە لەكاتی نوێژی خەوتناندا ئەكرێت لە موزدەلیفە، وە كردنی بەو شێوەیە سوننەتە، چونكە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كردوویەتی.
2- كۆ كردنەوە لەسەفەردا:
كۆ كردنەوەی دوو نوێژ لە سەفەردا، وە كردنیان لەكاتی یەكێكیاندا دروستە بەپێ‌ی قسەی بەشی زۆری زانایان، وە فەڕقی نی‌یە لای دابێت بۆ حەوانەوە یا بەڕێوە بێت.
3- كۆ كردنەوەی نوێژ لەكاتی باران باریندا:
(أثرم) لە سونەنەكەیدا لە ئەبوسەلەمەی كوڕی عبدالرحمن ەوە ئەگێڕێتەوە كە فەرمویەتی: سوننەتە ئەگەر ڕۆژێك باران بوو نوێژی ئێوارەو خەوتنان بەسەریەكەوە كۆ بكرێتەوە.
بوخاری ئەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم شەوێكی باراناوی نوێژی ئێوارە و خەوتنانی بەسەریەكەوە كرد
4- كۆ كردنەوە بەهۆی نەخۆشی یا مەعزەرەت:
ئیمام ئەحمەد و (قاضي حسين) و (خطابي) و موتەوەللی لە شافیعی‌یەكان‌، بۆ ئەوە چوون كە كۆكردنەوەی نوێژ بە پێش خراوی یا دووا خراوی بەهۆی نەخۆشی‌یەوە دروستە، چونكە ناڕەحەتی تێیدا زۆرترە لە باران.
5- كۆ كردنەوە كاتی پێویست:
ئەوەوی لە شەرحی موسلیمدا دەفەرمووێت: كۆمەڵێك لەپێشەواكان ڕێیان داوە ‌بە كۆكردنەوەی نوێژ كاتی نیشتەجێ‌ بوون، لەناو شارو ئاوەدانیدا بۆ پێویستی بۆ ئەوكەسانەی ئەو كۆكردنەوەیە نەكەن بەعادەت،
* نوێژ لەناو كەشتی و شەمەندەفەرو فڕۆكەدا
* دوعای سەفەر

فایلی هاوپێچ:
کێش
٤٣٨.٨٢ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢١١٧

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام