ڕێخۆشكار
دوای بڵاوبونەوەی وەفاتی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم، ئەبوبەكری صدیق رضي الله عنه لە(سُنُح)ەوە گەڕایەوە و ڕووی پەیامبەری صلى الله عليه وسلم هەڵدایەوە و نێوچەوانی موبارەكی ماچ كرد و وتی: (دایك وبابم بە قوربانت بێ بە مردوێتی و بە زیندوێتی هەر بۆنت خۆشە).دایپۆشیەوە و پاشان سەركەوتە سەر مینبەر و وتی: (هەركەس موحەممەدی صلى الله عليه وسلم دەپەرست، ئەوا بێگومان موحەممەد صلى الله عليه وسلم وەفاتی كرد وە هەر كەسێك خوای دەپەرست، ئەوا بێگومان خوا هەر زیندووە و نامرێ). خوای گەورە دەفەرموێت :[ وَمَا مُحَمَّدٌ إِلاَّ رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِيْن مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيْهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئاً وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ]...
ئیتر خه‌ڵك پرِقورِگیان بوو له‌گریان، ئه‌وه‌بوو هاوه‌ڵان ده‌رچوون بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌م ئایه‌ته‌یان دووباره ده‌كرده‌وه. ئه‌نه‌س ده‌ڵێ: (وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ئه‌م ئایه‌ته‌مان نه‌بیستبێت له‌و كاته‌دا نه‌بێت).
قورئان له سه‌رده‌می په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم و پێش وه‌فات كردنی كامڵ بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ئایه‌ته به شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت وه‌كو ئه‌وه‌ی تازه بیستبێتیان و له‌وه‌و پێش نه‌یانبیستبێت، له ده‌ره‌نجامی گه‌وره‌یی و سه‌ختی ئه‌و موسیبه‌ته، كه مردنی په‌یامبه‌ری خوایه صلى الله عليه وسلم.
ئینجا عه‌بباسی كورِی عه‌بدولموته‌لیب و عه‌لى كورِی ئه‌بو تالیب و فه‌زڵی كورِی عه‌بباسی، هه‌ستان به كفن كردنی په‌یامبه‌ری خواصلى الله عليه وسلم.، به‌شكو نوێژی له‌سه‌ر بكرێ و بنێژرێ (به‌دایكم و باوكمه‌وه به‌قوربانی بم صلى الله عليه وسلم.)، چونكه عه‌بباس مامه‌یه‌تی و (فه‌زڵ و عه‌لى)یش ئامۆزایین، بۆیه ئه‌وان له پێشترن بۆ په‌یامبه‌ری خواصلى الله عليه وسلم..