بەشی دووەم::خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران عومەری كوڕی خەتتاب
بەروار: 2010/05/23سەردارن: 4311نوسەر: عوسمان محمد خه‌میس/وه‌رگێرِانى:: على محمد علی خان

بەشی دووەم::خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران
عومەری كوڕی خەتتاب رضي الله عنه
لە ساڵی 13بۆ 23ك


ڕێخۆشكار
خیلافەتی ئەبوبەكر رضي الله عنه دوو ساڵ وسێ مانگ درێژەی كێشا، پاشان وەفاتی كرد و عومەری كوڕی خەتابی كرد بە جێنشینی خۆیی وخەڵكیش بەیعەتیان پێدا.
ئەبوبەكر، عومەری بە شیاوترین كەس دەزانی بۆ ئەو جێگایە، بۆیە ئەو كارەی پێ سپارد، ئینجا موسڵمانان بەیعەتیان پێدا و بوو بە خەلیفەی خەلیفەی پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم ، ئەمەش بۆ ماوەی دە ساڵ بەردەوام بوو.
* خیلافەتی عومەری كوڕی خەتاب رضي الله عنه بە جوانترین ساڵەكانی تەمەنی ئیسلام دادەنرێ، لە دوای ژیانی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم و ئەبوبەكر رضي الله عنه.