باسی دووەم::عوسمانی كوڕی عەففان لە چەند دێڕێكدا
بەروار: 2010/06/17سەردارن: 4330نوسەر: عوسمان محمد خه‌میس/وه‌رگێرِانى:: على محمد علی خان

* ناو وڕەچەڵەكی:
ناوی عوسمانی كوڕی عەففانی كوڕی ئەبیلعاصی كوڕی ئومەییەی كوڕی عەبد شەمسی كوڕی عەبدولمەنافە، لە عەبدولمەنافدا لەگەڵ پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم بەیەك دەگەن.
دایكی ئەڕوای كچی كوڕەیزی كچی ڕەبیعەیە.
داپیرەشی ئوم حەكیمی كچی عەبدولموتەلیبە پوری پەیامبەرە صلی الله علیه وسلم
* نازناو وكونیەكەی :
نازناوی (ذو النورین)ی لێنرا، چونكە ڕوقەییەی كچی پەیامبەری خواصلی الله علیه وسلم خێزانی بووە، كە ئەویش وەفاتی كردوە ئوم كەلسومیشی مارە كردوە.
* خێزانەكانی و منداڵەكانی:
* فەزڵەكانی :
لە عەبدولڕەحمانی كوڕی سەموڕەوە ئەڵێ: كاتێك پەیامبەری خواصلی الله علیه وسلم سوپای تەنگانە (جیش العسرة)ی ئامادەكرد، عوسمان هات بۆلای پەیامبەر صلی الله علیه وسلم و هەزار دیناری لە چاك بوو، ڕژاندییە چاكی پەیامبەری صلی الله علیه وسلم ، ئیتر پەیامبەر صلی الله علیه وسلم ئەم دیو وئەودیوی بەپارەكە دەكرد و ئەیفەرموو: ((ماضر عثمان ما عمل بعد يوم)) (لە مڕۆوە عوسمان هەرچی بكات زیانی لێنادات )، ئەمەی هەر دووبارە دەكردەوە.