باسی چوارەم::خیلافه‌تى ئه‌میرى ئیمانداران عوسمانى كورِى عه‌ففان ::دەستپێكردنی فیتنە
بەروار: 2010/09/13سەردارن: 5281نوسەر: عوسمان محمد خه‌میس/وه‌رگێرِانى:: على محمد علی خان

لەساڵی 34ی كۆچیدا فیتنە دەستی پێكرد، لەوكاتەی كە هەندێك خەڵكی نەزان و بێ‌ ئەرزش ویستیان لە عوسمانی كوڕی عەففان دەرپەڕن، عوسمان گرتنی و لەو كارەخراپەیان ئاگاداری كردنەوە و پاشان بەرەڵای كردن، بەڵام ئارامیان نەبوو، زیاتر خۆیان ئامادەكرد، جارێكی تر لە ساڵی 35 كۆچی بە نیازی حەجەوە كەوتنە ڕێ و هاتنە مەدینە و ئەمیری ئیماندارانیان لە ماڵەكەی خۆیدا گەمارۆدا، پاشان دوای چل رۆژ لە گەمارۆدان شەهیدیان كرد، لەم ماوەیەدا لە هەموو شتێك بێ‌ بەشیان كرد بوو تەنانەت لە نوێژی جەماعەتیش.
هۆكارەكانی فتنەكە:
هۆكاری یەكەم: كە هۆكارێكی سەرەكییە، بریتیە لە پیاوێكی یەهودی بە ناوی عەبدوڵڵای كوڕی سەبە‌و.
لە ڕاستیدا ئەوانەی پێشوو لە كۆندا یەكلا بوون لەوەی كە ئەم كەسایەتیە بوونی هەبووە، تەنانەت تاقمێكیان بەو ناوەوە ناو ناوە (سەبەئیەكان)، كە كۆمەڵێ دید و بۆچونی تایبەت بەخۆیان هەبووە و باسیان كردووە، بەڵام لەوانەی ئینكاری ئەم مەسەلەیان كردوە پیاوێكە بەناوی مورتەزا عەسكەری، لە كتێبی "عبدالله بن سبأ، وأساطير أخری).

[بۆ خوێندنه‌وه‌ى درێژه‌ى بابه‌ته‌كه‌ كلیك له‌سه‌ر داگرتن بكه‌]