باسی پێنجەم::ئەو شتانەی كە لە عوسمانیان گرت رضي الله عنه
بەروار: 2010/12/14سەردارن: 4670نوسەر: عوسمان محمد خه‌میس/وه‌رگێرِانى:: على محمد علی خان

بە كورتی باسی ئەو شتانە دەكەم كە لە عوسمانیان وەردەگرت و پاشان بە درێژی باسی لێوە دەكەم ـ إن شا‌ء الله- :
یەكەم: بە والی دانانی خزمەكانی.
دووەم: نەفی كردنی ئەبوزەڕ بۆ ڕەبزە.
سێیەم: پێدانی پێنج یەكی ئەفریقە بە مەڕوانی كوڕی حەكەم.
چوارەم: سوتاندنی موصحەفـەكان و كۆكردنەوەی خەڵكی لەسەر یەك موصحەف.
پێنجەم: لێدانی ئیبن مسعود تا ڕیخۆڵەی تەقاندوە و لێدانی عەمماری كوڕی یاسر تا پەراسوەكانی شكاندوە.
شەشەم: فراوانكردنی جێ لەوەڕی قەدەغە (الحِمَی).
حەوتەم: تەواو كردنی نوێژ لە سەفەر.
هەشتەم: دواكەوتنی لە جەنگی بەدردا.
نۆیەم: ڕاكردن لە جەنگی ئوحد دا.
دەیەم: ئامادەنەبوونی لە بەیعەتی ڕیزواندا.
یازدەیەم: نەكوشتنی عوبەیدوڵڵای كوڕی عومەر لە خوێن بایی (قصاصی) هورموزان.
دوازدەیەم: زیادكردنی بانگی دووەم لە ڕۆژی جومعەدا، ئەمەش نە لە سەردەمی پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم و نە لە سەردەمی ئەبوبەكر و نە لە سەردەمی عومەردا نەبوە، بەڵكو ئەوان تەنها یەك بانگیان داوە.
سیازدەیەم: گێڕانەوەی حەكەم ـ باوكی مەڕوان ـ، لە كاتێكدا پەیامبەری خواصلى الله عليه وسلم نەفی كردبوو.

بابەتەکانی تر