باسی شەشەم::كوشتنی عوسمانی كوڕی عەففان رضي الله عنه
بەروار: 2011/03/02سەردارن: 4948نوسەر: عوسمان محمد خه‌میس/وه‌رگێرِانى:: على محمد علی خان

لە ساڵی سی و پێنجی كۆچیدا، كۆمەڵە خەڵكێك لە بەصرەوە و كۆمەڵە خەڵكێك لە كوفەوە و كۆمەڵە خەڵكێك لە میسرەوە بەرەو مەدینە كەوتنە ڕێ، وایان پیشاندا كە نیازی حەجیان هەیە، بەڵام لە ژێرەوە نیازی دەرچونیان هەبوو لە عوسمان، جیاوازی هەیە لە بارەی ژمارەیانەوە، ئەڵێن: دوو هەزار لە مصر و دوو هەزار لە كوفە و دوو هەزار لە بەسڕە بوون، هەندێكی تر ئەڵێن: بەڵكو هەر هەموویان دوو هەزار بوون، ڕەئی تریش هەنە، لە ڕاستیدا سەر ژمێریەكی ورد نییە تا ژمارەیان كوتومت دیاری بكا، بەڵام بە هەر حاڵ نە لە دووهەزار كەمتر و نە لە شەش هەزار زیاتر بوون.
ڕۆیشتنە مەدینەوە، جا ئەم خەڵكانەی كە هاتبوون هەموویان دەم سپی عەشرەتی خۆیان بوون، هاتبوون بۆ لە كارلابردنی عوسمان، ئیتر بە هەڕەشەكردن بێ یان بە هێزی بازو، لە كۆتایی مانگی (ذی القعدة) دا بوو دەوری ماڵەكەی عوسمانیاندا و فەرمانیان پێكرد خۆی واز لە خیلافەت بهێنێ، ئەم ئابڵۆقەیە هەتا هەژدەی ذي الحجة بەردەوام بوو، كە ئەكاتە ڕۆژی كوشتنی عوسمان رضي الله عنه.

* كێ‌ عوسمانی كوشت؟
دوای گەمارۆدانی عوسمان و دەوردانی ماڵەكەی، لە كاتێكدا قورئانەكەی لەبەردەستدا بوو و قورئانی ئەخوێند كوشتیان.
لە حەسەنی بەسڕیان پرسی (حەسەنی بەسڕیش لەو سەردەمەدا ژیاوە، چونكە لە گەورە تابعیەكانە): لەوانەی عوسمانیان كوشت، كەس موهاجری و ئەنصاری تێدابوو؟


[بۆ خوێندنه‌وه‌ى درێژه‌ى بابه‌ت كلیك له‌سره‌ داگرتن بكه‌]