هاتنی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم
بەروار: 2010/03/07سەردارن: 2281نوسەر: عوسمان محمد خه‌میس . وەرگێڕانی : مامۆستا على خان

بەندی یەكەم : ڕووە مێژوییەكان : ڕێخۆشكار
هاتنی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم
لە ڕۆژی دووشەممە لە دووازدەی ڕبیعولئەوەلدا ، خوای پەروەردگار منەت و نیعمەتی خۆی ڕشت بەسەر هەموو مرۆڤایەتی دا، بە لە دایكبوونی گەورە و ڕێنوویی كاری مرۆڤایەتی ، موحەممەدی كوڕی عەبدوڵلای كوڕی عەبدولموتەلیبی هاشمیی قورەیشیی، بە هەتیویی هاتە دنیاوە، دوای شەش ساڵ یەتیمی باوك و دایكیش بوو، لەسكی دایكدا بوو باوكی وەفاتی كرد، كە تەمەنی گەیشتە شەش ساڵ دایكیشی وەفاتی كرد، ئیتر دوای ئەوان عەبدولموتەلیبی باپیری بەخێوی كرد، ئەویش دوای دووساڵ وەفاتی كرد، ئینجا ئەبو تالیبی مامی ئەركی بەخێوكردنی گرتە ئەستۆ. كە تەمەنی گەیشتە چل ساڵی خوای پەروەدگار بە مژدەدەرو ترسێنەر ڕەوانەی كرد بۆ خەڵكی، ئەمیش هەستا بەگەیاندنی پەیامەكە بەجوانترین شێوە...