پاداشتى زیاتر له هه‌شتا و سێ ساڵ په‌رستن له ته‌نها یه‌ك شه‌ودا
بەروار: 2014/07/19سەردارن: 3300نوسەر: هاوار عبدالله
بسم الله الرحمن الرحيم
موسڵمانى یه‌ك خواپه‌رست زۆرێكمان له هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامداین بۆ به‌ده‌ستهێنانى بژێوى ژیانمان تا واى لێ هاتووه په‌رستنه‌كانمان له یادچووه له كاتێكدا دڵنیانین له‌وه‌ى كه ئایه مردن ده‌رفه‌تمان ئه‌دات ئه‌و برِه سامانه سه‌رف بكه‌ین كه به‌ده‌ستمان هێناوه؟ بۆیه زۆرجار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ماڵى دونیا خۆمان ماندوو ئه‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیا ماڵى قیامه‌تمان وێران ئه‌كه‌ین له‌كاتێكدا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ماڵى قیامه‌تمان ئاسانه و ماندبونێكى زۆرى ناوێ به‌ڵام وێران كردنى پێوستى به هه‌وڵێكى زۆر هه‌یه ، رِێگایه‌كى دوورمان گرتۆته به‌ر به‌مه‌به‌ستى گه‌شتن به خۆشبه‌ختى كه‌چى رِێگاى خۆشبه‌ختى زۆر ئاسانه و زۆریش نزیكه لێمانه‌وه .
له ده‌رئه‌نجامى هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى ئه‌یكه‌ین هێدنه‌ى تر دڵه‌كانمان رِه‌ش ئه‌بێت له كاتێكدا هه‌ندێ په‌رستن هۆكارن بۆ سرِینه‌وه‌ى زۆرێك له تاوانه‌كانمان بۆیه لێره‌دا ئه‌پرسم : له‌ماوه‌ى (11) مانگ و (20) شه‌ودا هه‌میشه خه‌وتن چیمان ده‌ستكه‌وتووه وله‌ئه‌نجامى چى ؟ بێگومان له ده‌ست چوونى نوێژى به‌یانى و ئه‌میش له‌ئه‌نجامى ماندووبوونى رِۆژ .
باشه له‌ماوه‌ى (11) مانگ و (20) شه‌و دانیشتن به دیار سه‌ته‌لایته‌وه چیمان ده‌ستكه‌وتووه ؟
بێگومان ئازاردانى چاوه‌كانمان و زیادكردنى تاوانه‌كانمان ، ئه‌مه جگه له شه‌ونخونى و قسه‌كردن به‌ته‌له‌فۆن تا ده‌مه‌و به‌یان و چه‌ندین تاوانى تر ئه‌ى له ئه‌نجامى كاركردنى به‌رده‌وام له ماوه‌ى (11) مانگ و (20) رِۆژ چیمان ده‌ستكه‌وتووه؟ هه‌ندێ پاره و سامان كه زۆرجار به ناشه‌رعى یان له‌سه‌ر حیسابى په‌رستنه‌كانمان ده‌ستمان ئه‌كه‌وێت .
به‌داخه‌وه بازرگانى كردنى دونیا بۆ زیاد كردنى سامان و بژێوى ماڵ و منداڵ سه‌رقاڵى كردووین له‌وه‌ى كه هه‌وڵ و كۆششه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌رِ بۆ ئه‌و رِۆژه‌ى خواى په‌روه‌ردگار له‌باره‌یه‌وه ئه‌فه‌رموێ :[ يَوْمَ لا يَنْفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ إِلاَّ مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ] ( الشعرا‌ء : 88 ـ 89 ) ، واته : ئه‌و رِۆژه كه نه ماڵ و سامان سودى ده‌بێت نه مناڵ و كورِان به‌كه‌ڵك دێن مه‌گه‌ر كه‌سێك به دڵێكى ساغه‌وه بێته حوزورى خوا ... زانایان له پێناسه‌ى ( القلب السلیم ) دا ئه‌ڵێن : ئه‌و دڵه‌یه كه خاڵى بێت له بیدعه و دامه‌زراو بێت له‌سه‌ر سوننه‌ت .
له دونیادا گرێبه‌ستێك بكه بۆ ماوه‌ى هه‌شتاو سێ ساڵ بازرگانى كردن ، بۆچى و بۆ كێ ؟! بۆ زیاد كردنى سامان و سه‌رمایه و ئه‌و مناڵانه‌ى كه رِه‌نگه له پاش مردنت له‌و سامانه‌ت هیچ خێرێكت بۆ نه‌كه‌ن ، لێره‌دا پێت ئه‌ڵێم وه‌ره بۆ ماوه‌ى (10) شه‌و له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارتا بازرگانیه‌ك بكه قازانجى ئه‌و (10) شه‌وه‌یشت له(83) ساڵ په‌رستن زیاتره له ته‌نها (10) شه‌ودا ، ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه تاقى كردنه‌وه‌یه‌كى تر بكه‌ین به ته‌نها ده شه‌و نه‌خه‌وتن ته‌عویزى یانزه مانگ و بیست شه‌و غه‌فڵه‌ت بكه‌ینه‌وه .
خواى په‌روه‌ردگار له‌به‌ر سۆز و به‌زه‌یى به‌به‌نده‌كانى ته‌نها ده‌شه‌وى كردۆته هۆكار بۆ ده‌ستكه‌وتنى پاداشتى هه‌شتاو سێ ساڵ په‌رستن به‌ڵام چۆن؟ به چ شێوه‌یه‌ك ده‌شه‌و بتوانێ له یانزه مانگ و بیست شه‌و گه‌وره تر بێـت ؟ به دڵنیاییه‌وه له ته‌رازوى شه‌رعدا ئه‌و ده شه‌وه نه‌ك له یانزه مانگ قورس تر و گه‌وره تره به‌ڵكو له هه‌شتاو سێ ساڵ گه‌وره‌تره به‌واتایه‌كى تر پاداشتى هه‌شتا و سێ ساڵ په‌رستن به ته‌نها ده شه‌و په‌رستن به‌ده‌ست ئه‌هێنیت ، بڵێى ئه‌م ده‌شه‌وه‌ى كه به‌شێكن له ساڵ چ جیاوازیه‌كیان له‌گه‌ڵ شه‌وه‌كانى تردا هه‌بێت؟ لێره‌دا ئه‌مه‌وێ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره له‌مرۆڤێكه‌وه نه‌بیستى به‌ڵكو وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ت له كتێبى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه بیبیستى كه ئه‌فه‌رموێ : [ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ سَلامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ ] ( القدر : 1 ـ 5 ) .
به‌ڵێ موسڵمانى به‌رِێز : ئه‌و ده‌شه‌وه‌ى باسمان كرد ( شه‌وى قه‌در ) ه كه پاداشتى هه‌زار مانگى هه‌یه بۆیه ئه‌ڵێم به‌یه‌ك شه‌و په‌رستن چونكه ده شه‌وى كۆتایى رِه‌مه‌زان به په‌رستن زیندوو بكه‌یته‌وه دڵنیابه ئه‌و شه‌وه ئه‌دۆزیته‌وه كه ( ليلة القدر ) ى تیایه وه بۆیه ئه‌ڵێم هه‌ر ده شه‌وه‌كه‌ى زیندوو بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دڵت ئارام بگرێت كه له‌شه‌وى قه‌دردا به‌خه‌به‌ر بویت و پاداشتى هه‌زار مانگت ده‌ست كه‌وتووه .
وه بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابی له‌گه‌وره‌یى ئه‌م ده شه‌وه ئه‌وا پێغه‌مبه‌رمان صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " من قام ليلة القدر إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه " ( متفق عليه ) ، واته : هه‌ركه‌سێك شه‌وى قه‌در زیندو بكاته‌وه و باوه‌رِى پێى هه‌بێ و چاوه‌رِوانى پاداشتى خوا بێت ، ئه‌وا خوا له‌تاوانه‌كانى پێشووى خۆش ئه‌بێت .
بزانه خواى په‌روه‌ردگار چه‌ند به‌سۆز و به‌به‌زه‌یى یه به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كانى پاداشتى زیاتر له‌هه‌شتاو سێ ساڵ له‌یه‌ك شه‌و په‌رستن توخوا موسڵمانى به‌رِێز ئه‌مه كارى په‌روه‌ردگاره به‌رامبه‌رمان باشه ئێمه شه‌رم ناكه‌ین له‌كرده‌وه‌كانمان به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگارمان ؟ ته‌نانه‌ت گه‌وره‌یى ئه‌م شه‌وه گه‌شتۆته رِاده‌یه‌ك فریشته‌كانیش داواى لێ‌خۆش بوون بۆ موسڵمانان ئه‌كه‌ن .
ئێمه‌ى مرۆڤ كه به‌رده‌وام له تاوان داین له جیاتى گریان پێ ئه‌كه‌نین له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان صلى الله عليه وسلم خواى په‌روه‌ردگار له تاوانه‌كانى داهاتوو و رِابردووى خۆش بوبوو كه‌چى شه‌وى قه‌ردى به په‌ره‌ستن زیندوو ئه‌كرده‌وه هه‌روه‌ك دایكه عائیشه سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " كَانَ النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه ، وأَحْيى لَيْلَهُ ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ " ( رواه البخاري ومسلم ) .
واته : دوور ئه‌كه‌وته‌وه له جووت بوون له گه‌ڵ خێزانه‌كانیدا ، و شه‌وه‌كانی زیندو ده‌كرده‌وه خێزانه‌كانیشی به خه‌به‌ر ده‌هێنا .
به‌رِاستى شه‌رمه‌زارى یه بۆ ئێمه‌ى مرۆڤ كه كاتێك میوانێكمان دێت تا نیوه شه‌و ناخه‌وین و له‌گه‌ڵیا غه‌یبه‌تى ئه‌م و ئه‌و ده‌كه‌ین و تاوان ده‌كه‌ین له‌كاتێكدا له شه‌وى قه‌دردا هه‌زاران فریشته میوانمانن كه‌چى بێ گوێدانه ئه‌م میوانه به‌رِێزانه خه‌وتن هه‌ڵئه‌بژێرین .
حه‌سه‌نى به‌سرى ـ رِه‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت ـ فه‌رموویه‌تى : نه‌مبینى شتێك له عیباده‌تدا وه‌كو شه‌و نوێژ بێت .
وه هه‌ركاتێ شه‌دادى كورِى ئه‌نه‌سیش بچوایه‌ته سه‌ر جێگاى خه‌وتن له شه‌ودا ، وه‌كو پاقله‌یه‌ك چۆن ده‌یكوڵێنى واى لێده‌هات ، ده‌یووت خوایه جه‌هه‌ننه‌م نایه‌ڵێ بخه‌وم ، و هه‌ڵئه‌سا بۆ شه‌و نوێژ كردن .
ئه‌مه حاڵى پێشین بووه كه‌چى ئێمه چركه‌یه‌ك خه‌و ناده‌ین به‌هه‌موو دنیا بۆیه موسڵمانى به‌رِێز چۆن شه‌وانیتر تا نیوه‌شه‌و به‌دیار دووگۆڵى وده‌مه‌ته‌قێى ته‌لیفۆنه‌وه شه‌و نخونیت ده‌كرد ئه‌وا هیچ نه‌بێت وه‌كو شه‌وانى تریش ئه‌م ده‌شه‌وه تاقى بكه‌ره‌وه به‌ڵام به‌په‌ره‌ستنى په‌روه‌ردگار هیچ نه‌بێ لێخۆشبوونى په‌روه‌ردگارت ده‌س ئه‌كه‌وێ .
بۆیه ئاگه‌دار به چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " أتاكم شهر رمضان شهر مبارك ... وفيه ليلة هي خير من ألف شهر من حرم خيرها فقد حرم " ( صحيح الجامع الصغير / 55 ) .
واته : ئه‌وا مانگى رِه‌مه‌زانتان به‌سه‌ردا داهات ، كه مانگێكى پیرۆز و به به‌ره‌كه‌ته ، ... ، وه شه‌وێكى تێدایه خێر وچاكه‌ى له هه‌زار مانگ چاكتره ، ئه‌و كه‌سه‌ى له خێر وچاكه‌كه‌ى بێبه‌ش بێت ئه‌وا بێبه‌ش بووه .
ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ فه‌زڵى ئه‌م ده شه‌وه زۆرگه‌وره‌یه له‌وانه‌ش :
1 ـ شه‌وێكه قورئانى تێدا نێردراوه‌ته‌وه خواره‌وه [ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ] .
2 ـ شه‌وێكى پیرۆز و موباره‌كه [ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ ] .
3 ـ خاڵى یه له خراپه كارى و پرِه له‌كارى چاكه[ سَلامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ ] .
4 ـ فریشته‌كان دێنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وى خێر‌و چاكه و لێ‌خۆش بوون ئه‌هێنن [ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ ]
.5 ـ تیایدا خواى په‌وره‌دگار ئه‌جه‌ل و رِۆزى به‌نده‌كانى ئه‌نوسێ [ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ] .
6 ـ پاداشتى په‌رستن تیایدا له هه‌زار مانگ زیاتره [ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ].
7 ـ هۆكاره بۆ لێخۆشبوونى تاوانه‌كانى رِابردوومان : " مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْرِ إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ " ( رواه البخاري و مسلم ) ، واته : هه‌ر كه‌سێ شه‌وی قه‌در زیندو بكاته‌وه و باوه‌رِی پێ ى هه‌بێ و چاوه‌رِێ ی پاداشتی خوا بێ ، خوا له تاوانه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێ .
8 ـ خواى په‌روه‌ردگار سوره‌تێكى له فه‌زڵى ئه‌م شه‌وه ناردۆته خواره‌وه كه تا قیامه‌ت ئه‌خوێنرێته‌وه .
بۆیه له‌م (10) شه‌وه‌ى كۆتاى رِه‌مه‌زانه با خورِه‌وشتت وه‌كو خورِه‌وشتى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بێت كه " كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَجْتَهِدُ في العَشْرِ الأَوَاخِرِ مَا لا يَجْتَهِدُ في غَيْرِهَا " ( رواه مسلم ) . واته : پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ده رِۆژی كۆتایدا زیاتر هه‌وڵی خواپه‌رستی ده‌دا به شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌وڵه‌ی له رِۆژانی تردا نه‌ده‌دا .
بۆیه ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى منداڵت نابێ و په‌نا ئه‌به‌یته به‌ر شێخ و جادوگه‌ر !!! ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى نه‌خۆشیت و خۆڵى سه‌رقه‌بران ئه‌خۆیت !!! ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ژار و ده‌ستكورتیت و داواى رِۆزى له مردوان ئه‌كه‌ى !!! ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كێشه‌یه‌ك هه‌یه و بیرت چووه خوایه‌ك له ئاسمانه و له‌كێشه‌كه‌ى تۆ گه‌وره تره !!! شه‌وى قه‌در به په‌رستن زیندوو بكه‌نه‌وه چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " ينزل الله في كل ليلة إلى سماء الدنيا ، فيقول : هل من سائل فأعطيه ؟ هل من مستغفر فأغفر له ؟ هل من تائب فأتوب عليه ؟ حتى يطلع الفجر " ( رواه مسلم ) .
واته : خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو شه‌وێك دێته ئاسمانى دونیا ـ دابه‌زینێك لایه‌ق بێت به گه‌وره‌یى و جه‌لالى خۆى ـ و ده‌فه‌رمووێت : ئایا داواكارێك هه‌یه پێی ببه‌خشم ؟ یان كه‌سێك هه‌یه داواى لێخۆشبوو‌ن بكات بۆ ئه‌وه‌ى لێیخۆشبم ؟ یان كه‌سێك هه‌یه تۆبه‌بكات بۆ ئه‌وه‌ى لێى ببورم ؟ ئه‌وه‌ش تاكو سپیده ( فه‌جر یان گزنگ ) ده‌رده‌كه‌وێت .
له كۆتایدا ئه‌ڵێم : ئه‌ى موسڵمانى له خواترس شوكرى خوا بكه كه ئه‌م رِه‌مه‌زانه زیندووى رِه‌نگه رِه‌مه‌زانى داهاتو ژیانت به جێهێشتبێت و كه‌سێك نه‌بێت له جیاتیت ته‌نها دوو رِكات نوێژ بكات ئه‌وجا په‌نجه‌ى په‌شیمانى ئه‌گه‌زى هه‌ر وه‌ك خواى په‌روه‌ردگار سه‌باره‌ت به‌و جۆره كه‌مته‌رخه‌مانه ئه‌فه‌رموێت : [ حَتَّى إِذَا جَاء أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحاً فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ ] ( المؤمنون : 99 ـ 100 ) .
واته : هه‌تا كاتێ مردن دێت بۆ هه‌ر كامیان ئه‌وسا ئه‌ڵێ : ئه‌ى په‌روه‌ردگارم بمگێرِه‌وه ( بۆ دونیا ) به‌ڵكو كرده‌وه‌ى چاك بكه‌م ( له‌برى ئه‌وه‌ى نه‌مكردوه ) له‌و ته‌مه‌نه‌ى له‌ده‌ستم چوو ، نه‌خێر بێگومان ئه‌مه ته‌نها قسه‌یه‌كه ئه‌و ئه‌یڵێ و له‌پاش مرنیشیان له‌ژیانى به‌رزه‌خى دا ئه‌ژین تا رِۆژێك زیندو ئه‌كرێنه‌وه .
( سبحان الله ) ئه‌وانه‌ى مژده‌ى به‌هه‌شتیان پێدرا بوو ده‌گریان و به‌گریانه‌وه شه‌وى قه‌ردیان زیندوو ئه‌كرده‌وه ، ئێمه‌ش هێشتا نازانین ئه‌نجاممان بۆ كوێ یه كه‌چى یانزه مانگ و بیست شه‌و بۆ خۆمان ئه‌خه‌وین كه‌چى ناتوانین ته‌نها (10) شه‌و شه‌ونخونى بكه‌ین له پێناو لێخۆشبوونى په‌روه‌ردگار بۆیه موسڵمانى به‌رِێز ته‌نها پێت ئه‌ڵێم به‌ر له‌وه‌ى مردن یه‌خه‌ت بگرێت به ته‌نها (10) شه‌و په‌رستن گۆرِى تاریكت رِووناك بكه‌ره‌وه و لێخۆشبوونى په‌وه‌ردگاریش بۆ خۆت به ده‌ست بهێنه .