حوكمی خۆ تەقاندنەوە لەناو كافراندا:
بەروار: 2010/06/01سەردارن: 2743
پ/ حوكمی شەرعی چی یە كەوا كەسێك خۆی مین ڕێژ دەكات ‌و خۆی دەتەقێنێتەوە لەناو كافراندا بۆ لەناو بردنیان؟ وە ئایا ڕاستە چیرۆكی منداڵەكە بكرێت بە بەڵگە كە فەرمانی كرد بە پاشاكە كە بیكوژێت؟
و / ئەو كەسەی كە خۆی مین ڕێژ دەكات بۆ ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە لەناو كۆمەڵگایەك لە كۆمەڵگاكانی دوژمندا، ئەوە خۆی كوشتووە، وە لە ئاگری دۆزەخدا سزا دەدرێت بەو شتەی كە خۆی پێ كوشتووە، وە بە نەمری تێیدا دەمێنێتەوە هەروەكو چۆن ئەم شتە جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە(صلی الله علیه وسلم)، وە سەیرە ئەو كەسانەی كەبەم كارە هەڵدەستن ‌و ئەم ئایەتەیش دەخوێننەوە كە خوای گەورە دەفەرمێت:[ وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا] [النساء: 29] واتە: ئێوە خۆتان مەكوژن، چونكە بە ڕاستی خوای گەورە زۆر بەبەزەیی یە لە گەڵتاندا.
ئایا هیچ بەرهەم دێنن؟ ئایا دوژمن تێك دەشكێت؟ یاخود زیاتر توند و تیژترو سەخت تر دەبێت بەرامبەر ئەو كەسانەی كە بەم كارە هەڵدەستن، هەروەكو چۆن ئێستا بینراوە لە ووڵاتی جولەكەدا، كە بەم كارانە هیچ شتێكیان زیادی نەكردووە تەنها كەلە ڕەقی‌و توند و تیژی نەبێت، بەڵكو دەبینین لەووڵاتی جولەكەدا لە دوا ڕاپرسیدا (راست رەوەكان) تێیدا سەركەوتن كە دەیانەوێت عەرەب لەناو بەرن. بەڵام هەركەسێك ئەم كارە بكات ‌و كۆشش بكات ‌و واگومان بەرێت كە بەمە لە خوای گەورە نزیك دەبێتەوە، ئەوا دواكارین لە خوای گەورە كە لێی نەگرێت چونكە تەئویلی كردووە و نەزان بووە..
بەڵام چیرۆكی منداڵەكە بكرێت بەبەڵگە، ئەوا چیرۆكی منداڵەكە بە هۆیەوە خەڵكی موسڵمان بوون ‌و هاتنە ناو ئیسلامەوە، نەك بۆ دوژمن كردنە پەندو تۆڵە سەندنەوە، بۆیە كاتێك پاشاكە خەڵكی كۆكردەوە تیرێكی لە كێلانەی منداڵەكە دەركردو ووتی: بەناوی خوای پەروەردگاری ئەم منداڵە، خەڵكی هەموو هاواریان كرد: پەروەردگار پەروەردگاری منداڵەكەیە، بە هۆیەوە ئوممەتێكی گەورە موسڵمان بوون، ئەگەر وەكو ئەم چیرۆكە ڕووبدات ئەوا ئێمەیش دەڵێین بواری كردنە بەڵگەی هەیە، وە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆمانی گێڕایەوە تا پەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرین، بەڵام ئەوانەی كەوا خۆیان دەتەقێننەوە و دەكەس دەكوژن لە دوژمن یاخود سەد كەس دەكوژن ئەوا دوژمن هیچ شتێكی زیاد ناكات تەنها ڕق ‌و كینەو دەست گرتن نەبێت بەوەی كە لەسەرین.(فتاوى الأئمة في النوازل المدلهمة: ص128-130).
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى:م/ صلاح الدین عبدالكریم