عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: ئه‌ى عاباى ڕزیو، ئه‌ى پاشماوه‌ى سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه‌كان، كاتى ئه‌وه‌ت نه‌هاتووه لێمان دووركه‌ویته‌وه‌و بڕۆیت، ته‌حه‌مولى تۆمان نه‌ماوه‌و لێت بێزاربووین مۆده‌و نوێ تۆى ڕاماڵى و خستیتیه بیرێكى زۆر قووڵه‌وه‌و ده‌شتێكى زۆر دووره‌وه، ئافره‌تان وازیان لێت هێناوه چونكه جێگه‌ى سه‌رنجیان نیت.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: ناوى خۆت ناوه نوێ و مۆدێرن له‌كاتێكدا هۆكارى خراپه‌ى ده‌ستانێكى پیس و چه‌په‌ڵ تۆیان خستۆته ناومانه‌وه، وه‌كردووتیانه به‌هۆكارێك بۆ تێركردنى ئاره‌زووه‌كانیان. له‌سه‌ر سه‌ر بووى داتیانبه‌زاند بۆ سه‌رشان پاشان له‌پارچه‌یه‌كى ته‌نك دروستیان كردیت و ووتیان خێرى تێدا نىیه مادام دڵه‌كان خۆپارێزن.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: به‌ڕاستى تۆ نابینرێیت ئیللا به‌سه‌ر پیرو په‌ككه‌وتووه‌كان یاخود به‌هۆى ته‌عزیه‌وه نه‌بێت، كچانى ئه‌م سه‌رده‌مه وازیان لێت هێناوه، ئه‌و كچانه‌ى كه‌ده‌ست به‌ندى جوانىیان پێوه‌یه‌و پێڵاوى به‌رزو ده‌نگداریان له‌پێیه، تۆ جێگه‌ت نه‌ماوه له‌سه‌رده‌مى ئازادی‌دا چونكه تۆ دروشمى دواكه‌وتن و عه‌شایه‌ریت پێوه‌یه.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: ئه‌ى پیس ده‌رباڵه‌كانتیان نه‌خشاندووه‌و پێشه‌وه‌تیان ڕازاندووه‌ته‌وه‌و كردووتیانه به‌بووكه شووشه‌ى ده‌ستى خۆیان، هه‌موو ڕۆژێك سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌بیت، تۆ داپۆشه‌رى ئافره‌تانێك نیت كه‌خۆیان ده‌پۆشن، به‌ڵكو تۆ ئاشووبى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى، تۆ دروشمى فاسقێتى و سه‌رپێچیت، ئه‌ى بانگه‌شه‌كارى ڕووتى و سفورى، ئه‌ى نامه‌به‌رى خراپێتى، ئه‌ى نه‌فره‌ت لێكراوى هه‌موو سه‌رده‌مێك، تۆى هه‌موو چاوه‌كان له‌دووره‌وه وه‌هه‌موو تووش بوویه‌كیش ته‌ماحت تێ ده‌كات.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: پێده‌كه‌نێ و ده‌ڵێ ئه‌وه‌تا له‌هه‌موو ده‌رگایه‌كم دا‌و له‌به‌رى كردم، هه‌موو عازه‌بێك و هه‌موو مێشك و هۆشێكم نه‌هێشتووه، ته‌نگم پێ هه‌ڵچنیویت و خه‌ریكم ده‌تخنكێنم، له‌بازاڕیش بێ نرخم كردوویت.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: ئه‌ى نه‌فره‌ت لێ كرا‌و سترى چه‌نده‌ها ماڵت هه‌تك كرد، وه‌سه‌ڕشۆڕیت تووشى چه‌نده‌ها ئافره‌ت كرد، چه‌نده‌ها فرمێسكت له‌چاوان هه‌ڵقووڵان وه‌تووشى شه‌ونخوونیت كردن، وه‌ئابڕووى چه‌نده‌ها ماڵت زڕاند، سه‌رنجدانى ئافره‌تانت له‌كۆمه‌ڵگادا ڕواند، بنه‌ماكانى پاكێتى و به‌حیشمه‌تت داڕووخاند، ئه‌ى ئاشووب، ئه‌ى سه‌رپێچى، ئه‌ى خراپترین به‌ڵا، واده‌رده‌بڕى كه‌تۆ نوێ و مۆدێرنى، تۆ دروشمى بۆ ئازادى، سبه‌ى ده‌زانى كه‌به‌ته‌واوى فڕێیانداى، تۆ دروشم نیت بۆ ئازادى به‌ڵكو تۆ ڕووتى و بێ نرخیت.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: ئه‌ى ڕزیوى كۆنه سبه‌ینێ ده‌تبینم له‌گۆڕ ده‌نرێیت، ده‌ڕۆیت و جارێكى تر ناگه‌ڕێیته‌وه، وه‌ئاكامى تۆ له‌م ڕۆژگاره‌دا له‌ناوچوونه، بێ هووده‌و بێ نرخه هه‌وڵدانت بۆ مانه‌وه، ڕه‌نگى تۆ ڕه‌نگێكى قێزه‌ونه‌و له‌شێوه‌شدا وه‌كو ده‌وارى.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: به‌شێوه‌ى ڕازاوه‌یى تۆ، نه ئه‌وه‌ى كه‌تۆ پێى ده‌ڵێى داپۆشین، گێله‌كانیش لێى ڕ‌ازى نین، بۆیه سه‌یلى شارستانى ڕاتده‌ماڵێ و ده‌بیته باسى دوێنێ، ئه‌مه حاڵى تۆیه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانتدا به‌ڵام هاوه‌ڵانى من ڕ‌ازى نابن به‌شتێكى تر جگه له‌من، هه‌رگیز واز له‌من ناهێنن.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: ئه‌ى كۆنه‌ى ڕزیو، تۆ هیچ شوێنه‌وارى زه‌وقت تێدانىیه، نه‌ش جادووگه‌ریت له‌سه‌ر كه‌سه، نابینى ڕه‌نگه‌كانى من چه‌نده زۆرن، نابینى كچان ڕوویان لێمه، له‌به‌رئه‌و هه‌موو كاریگه‌رى و تازه‌گه‌رییه‌ى كه‌تیامه.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: توانجى ئه‌وه‌م لێ ده‌ده‌ى كه‌چاوشكێنم وه‌له‌وه‌ش كه‌عاباى هه‌موو خواپه‌رستێكم، بیرۆچكه شه‌یتانىیه‌كان تۆى داڕشتووه بۆیه دوورخراویته‌ته‌وه له‌ڕێنموونى قورئان، تۆ كچى ژووره‌كانى مۆده‌ى منیش زاده‌ى سه‌رده‌مى پاكى.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: ئه‌بینم ئه‌وانه‌ى كه‌تۆیان پۆشیوه به‌ناو خۆڵدا ڕاتده‌كێشن و له‌كاتى گه‌رماشدا به‌گه‌رما ده‌تڕازێننه‌وه، به‌پۆشینیان بۆ تۆ ده‌یه‌ها ساڵ ده‌خرێته سه‌ر ته‌مه‌نیان.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: ده‌ڵێى ئافره‌تان من به‌ناو خۆڵدا ڕاده‌كێشن، ئایا ئه‌و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوات صلى الله عليه وسلم له‌یاد نى یه كه‌فه‌رموویه‌تى: (( یرخین شبرا)) واته: بستێك شۆڕى بكه‌نه‌وه، وه‌گله‌یى گه‌رمیم لێ ده‌كه‌ى له‌كاتێكدا خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى: { قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا } (سورة التوبةـ٨١) واته: پێیان بڵێ ئاگرى دۆزه‌خ زۆر له‌گڕو گه‌رمى دونیا گه‌رمتره.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: من نه‌بم خاوه‌ن هه‌موو حه‌زێكم ڕ‌ازى كردووه، هه‌موو گه‌ردنێكى جوانم ده‌رخستووه، وه‌قه‌بیح و ناشرینه‌كانم شاردووه‌ته‌وه، به‌ڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر مه‌یموونێكیش من بپۆشێ ده‌بێ به‌گوڵ.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: تۆ له‌شه‌رعى ئێمه‌دا قه‌ده‌غه‌و حه‌رامى، جێگاى تۆ له‌نێوان ئێمه‌دا نىیه، با ئافره‌تانیش پێشبڕكێت بۆ بكه‌ن، هه‌روه‌كو پێشبڕكێى په‌پووله‌كان بۆ ئاگر.
عاباى نوێ و مۆدێرن ده‌ڵێ: جێى سه‌رسوڕمانت نه‌بێ سبه‌ى كه‌وازت لێ دێنن، یان پارچه پارچه‌و شیته‌ڵت ده‌كه‌ن، چونكه مانه‌وه‌ى تۆ مه‌حاڵه، بۆ هیچ كات و سه‌رده‌مێكیش به‌كه‌ڵك نایه‌ى، جا به‌سه‌لامه‌ت بڕۆ یان چاوه‌ڕێى مردنێكى ناسۆر بكه.
عاباى به‌حیشمه‌ت ده‌ڵێ: تۆ گه‌نده‌ڵ و ناڕه‌وایى، دڵنیابه كه‌له‌ناوچووى، شێوه‌ت له‌شێوه‌ى قه‌له‌ڕه‌ش و له‌مێشیش بێ قه‌درترى ئه‌ى نێچیرى ئاسان بۆ گورگه‌كان، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستى من بووایه ده‌مسووتاندى، گڕى ئاگرم تێ به‌رده‌داى، جا قه‌درى خۆت بزانه، په‌روه‌ردگار به‌م زووانه قه‌بره‌كه‌تم پێ پیشان بدات.