91- پشت گیری كردنى چالاكىیه بانگه‌واز خوازه‌كان كه په‌یوه‌سته به‌ژیان نامه شكۆداره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه واله وسلم).
92- چاپ كردنی {الملصقات} پۆسته‌رو هه‌ڵواسراوه‌كان كه‌هه‌ندێك له‌فه‌رمووده‌كان و ئامۆژگاریه پێغهمبهرىیهكانى تیادایه.
93- به‌شداری كردن له دانانی كه‌ناڵه ئاسمانىیهكان و ئێزگه‌كان و گۆڤاره‌كان كه‌وا باس له ئیسلام و پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (صلى الله عليه واله وسلم) ده‌كه‌ن به زوبانی جۆراوجۆر وه له‌هه‌موو گرنتر زوبانی ئینگلیزی.
94- به‌كرێ گرتنی چه‌ند خوله‌كێك له‌كه‌ناڵ و ئێزگه بیانىیهكان بۆ نمایش كردن وخستنه رِووی توێژینه‌وه‌كانی زانستی یاخود زانست وتار سه‌باره‌ت به ئیسلام و پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (صلى الله عليه واله وسلم) .
95- دروست كردن وكردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ری تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێكردنی ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم)و وه‌رگێرِانی بۆ زوبانه جیهانىیهكان.
96- دروست كردن وكردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌و كتێبخانه‌ی تایبه‌ت به‌ژیان نامه‌و كه‌له‌پوره شكۆدارو مه‌زنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه واله وسلم).
97- دروست كردن وكردنه‌وه‌ی {مواقع} ماڵپه‌رِێك له‌سه‌ر ئینته‌رنێت تایبه‌تمه‌ند بێت به‌ژیاننامه‌و فه‌رمووده شكۆداره‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) .
98- چاپه‌مه‌نیكردن وبڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتووك و كاسێت وبه‌رنامه رِاگه‌یاندنیانه‌ی كه‌باشی وجوانیه‌كانی ئه‌م ئایینه ده‌خاته رِوو كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) پێی هاتووه وه‌رِه‌وشت وشێوه وشێوازی به‌چه‌نده‌ها زوبان, وه‌به‌تایبه‌تی زوبانی ئینگلیزی.
99- به‌شداری كردن له‌پشتگیری كردنی پێش برِكێ بانگه‌واز خوازیه‌كان كه گرنگی وبایه‌خ ده‌ده‌ن به‌ژیانی نامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه واله وسلم) وته‌رخان كردنی برِه پاره‌یه‌ك بۆی وه‌ك هاندانێك .
ژماره‌ی 100بۆتۆی جێ ده‌هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی بكه‌یت و بۆمانی بنێریت .
برای موسڵمانم خوشكی موسڵمانم ....ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌مووان هه‌ركه‌س به‌گوێره‌ی توانای خۆی كه پێغه‌مبه‌رو پێشه‌وای خۆشه‌ویستمان موحه‌مه‌د(صلى الله عليه واله وسلم) سه‌رخه‌ین
والحمد لله رب العالمين وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه أجمعين.