تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 4-بوونى زاتى پیرۆزى ڕێگرى به‌ڵاكان بووه‌
بەروار: 2010/09/09سەردارن: 3772نوسەر: م. عدنان عبدالقادر سه‌یوانى

 4-بوونى زاتى پیرۆزى ڕێگرى به‌ڵاكان بووه‌ 
گه‌وره‌ترین به‌خششى خوایى بۆ ئه‌م ئومه‌ته‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ زاتى پیرۆزى ئه‌و پێشه‌وایه‌ هۆیه‌كى سه‌ره‌كى بووه‌ بۆ پاراستنى هاوه‌ڵانى له‌ هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك , به‌ پێچه‌وانه‌ى گه‌لانى پێشوو كه‌ به‌هۆى تاوانه‌كانیانه‌وه‌ به‌ڵاى خوایى دابه‌زیوه‌ته‌ سه‌ریان , له‌كاتێكدا كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانیان له‌ ناویاندا بوون (عليهم الصلاة والسلام)
كاتآ گه‌لى نوح پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان (صلى الله عليه وسلم) به‌ درۆ خسته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ سزاى سه‌ختى بۆ ناردن وه‌ك ده‌فه‌رموێ:
[ ..... وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاءُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ..... ] {سورة هود:44}
یان ده‌فه‌رموێت:
[ ...... وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآياتِنَا ..... ] {سورة الاعراف:64} .
* گه‌لى (عاد) كه‌ دژایه‌تى پێغه‌مبه‌ر (هود)یان ده‌كرد (صلى الله عليه وسلم) , خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمویت:
[ وَفِي عَادٍ إِذْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الرِّيحَ الْعَقِيمَ * مَا تَذَرُ مِنْ شَيْءٍ أَتَتْ عَلَيْهِ إِلَّا جَعَلَتْهُ كَالرَّمِيمِ ] {سورة الذاريات:41-42} .
* بۆ گه‌لى (ثمود)یش كه‌ پێغه‌مبه‌ر صاڵح یان به‌ درۆخسته‌وه‌ , خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمویت:
[ فَأَخَذَهُمُ الْعَذَابُ ] رسورة الشعراء:158} .
* بۆ گه‌لى (لوط)یش خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى:
[..... جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِنْ سِجِّيلٍ مَنْضُودٍ ] {سورة هود:82} .
* گه‌لى مه‌دیه‌ن كه‌ دژایه‌تى پێغه‌مبه‌ر (شوعه‌یب)یان ده‌كرد خواى گه‌وره‌ فه‌موویه‌تى:
[ .... فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ ] {سورة العنكبوت:37}
عزى كورِى عبد السلام ده‌فه‌رموێت (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت) { ومن خصائصه (صلى الله عليه وسلم) أن الله أرسله رحمة للعالمين فأمهل عصاة أمته ولم يعالجهم ابقاء عليهم بخلاف من تقدمه من الانبياء فإنهم لما كذبوا عوجل مكذبهم ......} انظر : (غاية السول في خصائص الرسول (صلى الله عليه وسلم) لابن ملقن تحقيق عبدالله نجم الدين بن عبدالله
وه‌له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رمووده‌ى زۆر هاتووه‌ , هه‌ندێك بۆ نموونه‌ و پاڵپشتى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌هێنینه‌وه‌ :-
* له‌ ئه‌نه‌سى كورِى مالیكه‌وه‌ رِوایه‌ت كراوه‌ كه‌ جارێكیان ئه‌بوجهل به‌ بڵندى هاوارى كرد و ووتى:
[ اللَّهُمَّ إِنْ كَانَ هَذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِنْدِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ] {سورة الانفال:32} .
یه‌كسه‌ر په‌روه‌ردگار ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) نارده‌ خواره‌وه‌ كه‌ ده‌ فه‌رموێت:
[ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنْتَ فِيهِمْ ] {سورة الانفال:34} .
وه‌له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت (( ..... أنا أمة لأصحابي , فإذ ذهبتُ أتى اصحابي ما يوعدون .... )) اخرجه : مسلم برقم (2531)