تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 6-بانگكردنى به‌ (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم)
بەروار: 2010/10/06سەردارن: 3462نوسەر: م. عدنان عبدالقادر سه‌یوانى

6-بانگكردنى به‌ (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم) 
یه‌كێكى تر له‌ولایه‌نه‌ گرنگانه‌ى كه‌ تایبه‌ت مه‌ندى ئه‌م پێشه‌وا مه‌زنانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا له‌ هیچ جێگه‌یه‌كى دا به‌ ناوى (محمد) (صلى الله عليه وسلم) بانگى نه‌كردووه‌ , به‌ڵكو یان به‌ (( ياأيها النبيّ )) یان به‌ (( ياأيها الرسول )) , به‌ڵام پێغه‌مبه‌رانى تر به‌ ناوى خۆیانه‌وه‌ بانگ كراون , وه‌ك ده‌فه‌رموێت :-
[ يَا آدَمُ اسْكُنْ .... ] {سورة البقرة:35} .
[ يَا نُوحُ اهْبِطْ ...... ] {سورة هود:48} .
[َ يَا مُوسَى إِنِّي اصْطَفَيْتُكَ.... ] {سورة الاعراف:144}
[ وَنَادَيْنَاهُ أَنْ يَا إِبْرَاهِيمُ * قَدْ صَدَّقْتَ الرُّؤْيا ...... ] {سورة الصافات:104-105}
[ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ اذْكُرْ نِعْمَتِي عَلَيْكَ....] {سورة المائدة:110} .
وه‌ چه‌ند ئایه‌تى تر ...
به‌ڵام كاتێك دێته‌ سه‌ر بانگكردنى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت:-
[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَسْبُكَ اللَّهُ..... ] {سورة الانفال:64} .
[ يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لا يَحْزُنْك .....] {سورة المائدة:41} .
[ يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ .....] {سورة المائدة:67} .
وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ووردى سه‌رنجى ئه‌و شوێنانه‌ش بده‌ین كه‌ باسى ناوى پیرۆزى پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) هاتبێت ده‌بینین به‌ دوایدا واتاى په‌یامدارى و پێغه‌مبه‌رایه‌تى یه‌كسه‌ر هاتووه‌ , وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
[ وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ ....] {سورة آل عمران:144} .
یان ده‌فه‌رموێت:
[ مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ .....] {سورة الفتح:29} .
لێره‌دا به‌ گرنگى ده‌زانم ئاماژه‌ به‌مه‌سه‌له‌یكى گرنگ بده‌م , ئه‌ویش بریتى یه‌ له‌ووتن یان نووسینى (صلوات) به‌ ته‌واوى هه‌ركاتێك ناوى پیرۆزى (محمد) (صلى الله عليه وسلم) هێنرا یان نووسرا .. چونكه‌ زانایان نووسینى (ص) یان (صلعم) یان (صل) یان (د.خ) ئه‌م جۆره‌ نووسینانه‌یان به‌كار نه‌هێناوه‌ -نووسراوه‌ پیرۆز و به‌ پێزه‌كانیان باشترین گه‌واهى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ن ....
زانایانى وه‌ك ابن الحجر العسقلاني و ئیمامى النووي و چه‌ندین زانای ترى ئیسلام جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ كردووه‌ته‌وه‌ (ابن صلاح)ى شاره‌زوورى ده‌فه‌رموێت { ينبغي ان يحافظ على كتابه الصلاة والسلام على الرسول الله (صلى الله عليه وسلم) عند ذكره , ولايسأم من تكرير ذلك عند تكرره فإن ذلك من أكبر الفوائد : ومن أغفل ذلك فقد حرم حظا عظيما ....‍ } , وه‌هه‌روه‌ها ئیمامى سه‌خاوى له‌ كتێبى (فتح المعيث في شرح الفيه الحديث)دا , ده‌فه‌رموێت { وإجتنب ايها الكاتب (الرمز) اي الصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم) في خطك , بأن تقتصر منها على حرفين ونحو ذلك , فتكون منقوصة كما يفعله الجهلة من بناء العجم غالبا وعوام الطلبة , فيكتبون بدلا من (صلى الله عليه وسلم) (ص),(صم)(صلعم) فذلك لما فيه من نقص الاجر .... ! , وئيمامى (سيوطي)ش له‌ كتێبى (تدریب الراوي)دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌ و له‌ كۆتایى باسه‌كه‌یدا له‌م باره‌وه‌ ده‌فه‌رموێت (بل يكتبها بكاملها .... ) انظر : مجلة (الفتوى) عدد(111) ,ربيع الاول /1423 هـ ايار –حزيران /2002 م (ص/21)
جا خوازیارین ئه‌م لایه‌نه‌ گرنگه‌ فه‌رامۆش نه‌كرێت كه‌ جێگه‌ى گرنگى پێدانى زانایانى پایه‌به‌رزى ئیسلام بووه‌ له‌ كۆن و نوێدا .