گه‌وره‌ترین كۆسپ له به‌رده‌م لاوان‌دا جیهانى ئاره‌زووه‌كانه ، جیهانێكى گه‌وره و رِێگا جیاوازه ، به تایبه‌تى له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستادا ، كه تیایدا كه‌ناڵه‌كانى په‌یوه‌ندى به ته‌واوى په‌ره‌یان سه‌ندووه ، و جیهانیان كردووه به گوندێكى بچووك ، به هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ئه‌وه‌نده‌ى تر هۆكاره‌كانى له خشته‌بردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن زۆربووه ، له‌وانه : گۆڤاره رِووته‌كان ، و وێنه ئابرِووبه‌ره‌كان ، و كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان ، و ئینته‌رنێت ، و زنجیره فلیمه‌كان ، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه به‌كارده‌هێنرێن بۆ رِووخاندنى لاوه‌كانمان و ورووژاندنى ئاره‌زووه‌كانیان ، بۆ ئه‌وه‌ى دووربن له كارێكه‌وه كه به‌رهه‌مى بۆ خۆیان و وڵاتیان هه‌بێت .
له‌م سه‌رده‌مه‌دا لاو له توندترین نارِه‌حه‌تیدایه ، ده‌یه‌وێ پابه‌ند بێت به دینه‌كه‌یه‌وه كه‌چى له‌و لاوه گۆڤار و رِۆژنامه‌كان كه وێنه‌ى رِووت و خراپیان تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه ، له خشته‌ى ده‌به‌ن و دوورى ده‌خه‌نه‌وه له دینى خوا .
چاره‌سه‌رى ئه‌م كۆسپه ئه‌وه‌یه : لاوه‌كانمان بزانن بۆ ئه‌وه درووست نه‌كراون خه‌ریكى ئاره‌زووبازى و تێركردنى ئاره‌زووه‌كانیان بن ، به‌ڵكو بۆ ئامانجێكى زۆر گه‌وره و پرِبایه‌خ درووست كراون .
قد هيؤوك لأمر لو فطنت له فاربأ بنفسك أن ترعى مع الهمل
درووست كراوین بۆ په‌رستنى خواى گه‌وره ، ئه‌و خوایه‌ى كه نیعمه‌ت و به‌خششه‌كانى به سه‌رمانه‌وه ناژمێردرێت ، بۆ به‌رده‌وامیش له سه‌ر ئه‌و په‌رستنه پێویستمان به یه‌كلابوونه‌وه و وره‌به‌رزى هه‌یه ، ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ش چه‌ند هۆكارێكن یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ى كه له پێناویدا درووست كراوین:
1 . ئارامگرتن له سه‌ر سه‌رپێچى نه‌كردنى خواى گه‌وره .
2 . ته‌ماشانه‌كردنى ئافره‌تى نامه‌حره‌م .
3 . نوێژكردن ، و رِۆژووگرتن .
4 . دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنانه‌ى كه له رِووى جنسیه‌وه ده‌تورووژێنن ، و سه‌رپێچى خواى گه‌وره‌یان تێدا ده‌كرێت .
5 . سه‌ردانكردنى زانا و پیاوچاكه متمانه پێكراوه‌كان .
6 . ئه‌گه‌ر بێ ئیش و به‌تاڵ بوویت ، خۆت به شتى به‌سووده‌وه خه‌ریك بكه .
7 . خوێندنى قورئان ، و هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن لێى ، وه له‌به‌ركرنى به پێى توانا .
8 . زوو ژنهێنان .
9 . هاورِێیه‌تى كردنى هاورِێى چاك و له خواترس .
10 . هه‌ستكردن به‌وه‌ى كه خواى گه‌وره چاودێره به‌سه‌رته‌وه له نهێنى و ئاشكرادا .