له خه‌ودا بینیم
بەروار: 2010/06/25سەردارن: 6642نوسەر: باوكى یوسف
پێی گوتم :- هاورِێیه‌كی خۆشه‌ویستم هه‌بوو كه له جێگای برا بوو بۆم ... هه‌فته‌ی رِابووردوو به رِووداوی ئۆتۆمبیل و له ناكاودا كۆچی دوایی كرد ... داوا له خوا ده‌كه‌م كه خوای گه‌وره له تاوانه‌كانی خۆش بێت و رِه‌حمی لێ بكات .. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه .. ئه‌م هاوه‌ڵه‌م شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌بوو له (ئینته‌رنێت) وه خووی دابوو به سایته خراپه‌كان (الاباحية) و به كۆ كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی رِووته‌وه خه‌ریك بوو .. ته‌نانه‌ت سایتێكی تایبه‌تی بۆ خۆی رِێكخستبوو كه وێنه‌ی رِووتی له خۆ ده‌گرت .. به‌ڵكو كۆمه‌ڵه كه‌سێك هه‌بوون كه له سایته‌كه‌یدا تۆمار كرابوون و به‌شدار بوون .. هه‌موو جارێك نامه‌ی بۆ ده‌ناردن هه‌ر كاتێك وێنه‌ی نوێی ده‌ست بكه‌وتایه ... وێنه‌ی رِووت ... كه سایته‌كه به شێوه‌یه‌كی (آلي) خۆی بۆیانی ده‌ناردن ... له ناكاودا ئه‌م كابرایه مرد .... كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئێمه ژماره نهێنی سایته‌كه‌ی نازانین كه ده‌ستكاری سایته‌كه‌ی بكه‌ین یاخود دایخه‌ین ... من ته‌نها بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه .. له كاتێكدا چاوه‌روانی نوێژ بووین كه له مزگه‌وت له سه‌ر جه‌نازه‌كه‌ی بكه‌ین ... له گه‌ڵ جه‌نازه‌كه‌یدا به‌ره‌و گۆرِستان كه‌وتینه رِێ ئه‌ویش له ناو تابوته‌كه‌یدا هه‌ڵگیراوه .. بیرم ده‌كرده‌وه ئاخۆ ئێستا له ناو گۆرِه‌كه‌یدا چی چاوه‌رِوانی ده‌بێ .. وێنه‌ی رِووت ؟؟ حسبنا الله ونعم الوكیل ...گه‌یشتینه ناو گۆرِستانێكی ترسناك .. خه‌ڵكی زۆر بوون له سه‌ر گۆرِه‌كه‌ی... ته‌ماشای ناو گۆرِه‌كه‌م كرد .... ئااااه .. ئاخۆ حاڵی چۆن بێت له‌و گۆرِه‌دا .. ده‌مبینی هه‌ندێ كه‌س ده‌گریان ... له ناخی خۆمدا گوتم :- ئایه ئه‌و گریانه‌ی ئه‌وان سوودی هه‌یه بۆی ...كابرامان نێژا .. ئه‌مجار رِۆیشتین و ئه‌ومان به جێ هێشت ... دایكی له خه‌ودا بینی .. كه چه‌ند هه‌رزه‌كارێك به سه‌ر گۆرِه‌كه‌یدا ده‌رِۆن و میز ده‌كه‌ن به سه‌ریدا ... ئه‌ویش پرسیاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆی خه‌وپه‌رژێن بكه‌ن .... ئه‌و هه‌ژاره نه‌یده‌زانی له‌و كاره شاراوانه .. منیش ئه‌و خه‌وه‌ی دایكیم بیست ..له ناخی خۆمدا گوتم :- هیچ پێویست به خه‌و په‌رژێن ناكات ... ماناكه‌ی ئاشكرایه ... ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه میز ده‌كه‌ن به سه‌ر گۆرِه‌كه‌یدا ... ئه‌وانه‌ن كه وێنه‌ی بۆ ده‌ناردن ... ئه‌مجار ئه‌وانیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یناسن ده‌ینێرن .. ئه‌ی هاوار ... چۆن ده‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوانه بگرێت ... (( من دعا الى الضلالة كان عليه من الوزر مثل أوزار من تبعه لا ينقص ذلك من أوزارهم شيئا )) هه‌وڵێكی زۆرم دا ... كه چاكه‌ی له گه‌ڵدا بكه‌م .. له گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌دا قسه‌م كرد ..(ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه میوانداری سایته‌كه‌ی كردووه )) بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كردنه‌كه‌ی رابگرن ... بۆیه به داوای لێبوردنه‌وه داواكه‌میان ره‌تكرده‌وه و هیچیان بۆ نه‌كردم ته‌نانه‌ت باوه‌رِیان پێ نه‌كردم .. چونكه من ژماره نهێنییه‌كه‌م نه‌ده‌زانی كه سایته‌كه‌ی پێ حجز كردبوو ... هاوارم به رِوویاندا كرد .. ئه‌ی خه‌ڵكینه ...كابرا مردووه ... كه‌چی رِوویان پێ نه‌دام ... دانیشتم بیرم له حاڵی ئه‌و ده‌كرده‌وه چه‌ندم پێ گوت :- چۆن به‌رگه‌ی تاوانی خه‌ڵكی ده‌گرێ ؟ چۆن خۆت ده‌كه‌یته كلیلی خراپه‌كاری ؟ چۆن له قیامه‌تدا تاوانه‌كانیان به شان هه‌ڵده‌گرێ ؟ كه‌چی گوێ بیستی قسه‌كانم نه‌ده‌بوو وه كاری پێ نه‌ده‌كرد ... ئه‌و وای ده‌بینی كه هێشتا گه‌نجه و ده‌یه‌وێ خۆشی بكات ئه‌م كارانه‌یش ته‌نها بۆ كات به سه‌ر بردنه ... په‌نا به خوا ... چه‌ند گه‌نج ته‌ماشای ئه‌و وێنانه‌ی كردووه ئه‌مجار كه‌وتووه‌نه‌ته ناو تاوانه‌وه ... چه‌ند كچی به‌سته‌زمان كه‌وتووه‌نه‌ته ناو تاوانه‌وه به هۆی ئه‌و وێنانه‌وه ... كابرا مرد .. به‌ڵام له رِۆژی قیامه‌تدا پرسیاری لێ ده‌كرێ ده‌رباره‌ی هه‌ر ته‌ماشایه‌ك كه كردبێتی وه ته‌ماشاكردنی هه‌ر گه‌نجێكی تر ... وه هه‌ر تاوانێك كه كردبێتی وه هه‌ر تاوانێك كه گه‌نجانی تر كردبێتیان به هۆی ئه‌و وێنانه‌وه وه هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه بڵاوی كردبێته‌وه و هه‌ر وێنه‌یه‌ك ئه‌وانی تر بڵاویان كردبێته‌وه .. نازانم تاكو چه‌ند به‌رگه‌ی تاوانه‌كانیان ده‌گرێت به‌ڵام داوا له خوا ده‌كه‌م كه له تاوانه‌كانی خۆش بێت ... حسبنا الله ونعم الوكیل .