كۆمه‌ڵه‌ پرسیار و وه‌ڵامێك سه‌باره‌ت به‌ شه‌وى قه‌در
بەروار: 2014/07/19سەردارن: 4949
پ 1 / مامۆستا گیان ئەكرێت باسی مانای ووشەی قەدر بكەیت؟ وەئەم ووشەیە بەچ مانایەك ‏هاتووە وە مانای چیە؟
پ2/ خوای گەورە سورەتێكی لە قورئاندا بە ناوی (القدر) دابەزاندووە كە تیایدا باسی ‏فەزڵ‌و گەورەیی شەوی قەدر دەكات، لە ڕوانگەی تەفسیری ئەو سورەتەوە ئەگەر بە كورتیش ‏بێت فەزڵ‌و گەورەیی ئەم شەوەمان بۆ ڕوون بكەیتەوە؟
پ3/ ئایا شەوی قەدر كەیە، یاخود دەكەوێتە چەندی ڕەمەزانەوە؟
پ4/ حیكمەت لە دیاری نەكردن‌و یەكلا نەكردنەوەی شەوەكە چیە؟ وەبۆچی شەوەكە دەست ‏نیشان نەكراو تا هەموو خەڵكی بە بێ‌ گومان لەو شەوەدا دابنیشن‌و عیبادەتی تیادا بكەن‌و ‏خێری شەوەكەیان دەست بكەوێت؟ ‏
پ5/ خوای گەورە لە سورەتی (الفجر) دا سوێند دەخوات بە دە شەوی سەرەتای مانگی ‏ (ذي الحجة) [وَالْفَجْرِ* وَلَيَالٍ عَشْرٍ ]‏الفجر:1-2
ئایا ئەم دە شەوە خێری زیاترە یاخود دە ‏شەوی كۆتایی ڕەمەزان؟
پ 6/ ئایا ئەم شەوانەی كە موسوڵمانان دادەنیشن بۆ دەست كەوتنی ئەو خێرە چۆن ‏زیندووی بكەنەوەو بە چی ئاوەدانی بكەنەوە؟ یاخود هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (ڕه‌زاى خوایان لێ بێت) چۆن ئەم شەوەیان زیندوو كردوەتەوە؟
پ 7 و 8/ ئایا نەخەوتن مەرجە بۆ ئەوەی كەوا ئەو كەسەی كە دادەنیشێت خێری تەواوی ‏دەست كەوێت؟ ئەی كەسێك كە بەم شێوازە نەتوانێت؟
پ 9/ عادەتەكە وایە كە سەرەتای شەو لە دوای گەڕانەوە لە نوێژی عیشا خەڵكی دەخەوێت ‏تاوەكو نزیك كاتژمێر دە، دەو نیو لە دوای ئەوە هەڵدەستنەوە؟ ‏
پ 10/ كەواتە صەحابە (خوای گەورە لێیان ڕازی بێت) بە درێژایی شەو نوێژیان كردوەو ‏شەوەكانیان تەنها بە نوێژ‌و عیبادەت زیندو كردۆتەوە جگە لەمە شتێكی تریان نەكردوە؟ ‏
پ 11/ لە زۆرێك لە مزگەوتەكان لە كوردستاندا خەڵكی ئەو شەوانە زیندوو دەكەنەوە یان ‏بە حیسابی خۆیان ئاوەدانی دەكەنەوە بە سروود ووتن‌و دەف لێدان، یاخود زۆرجاریش بە ‏پرسیار‌و وەڵام كە پرسیار‌و وەڵامەكان بەشێكی كەمیش پرسیارەكان دینیەو سەبارەت بە ‏شەریعەتی ئیسلامە، وە زۆرێك لە پرسیارەكان پرسیاری ڕۆشنبیری گشتی‌و پرسیاری ‏وەرزشیە ئایا ئەم شتە تا چەند دروستە كە ئەم شەوانە بەم شێوازە زیندوو بكرێتەوە؟ ئایا ‏هەمان ئەجر‌و پاداشتی ئەو كەسانەیان هەیە كەوا نوێژ دەكەن‌و زیكری خوا دەكەن‌و ‏قورئان دەخوێنن‌و عیبادەت دەكەن یان نا؟ ‏
پ 12/ ئایا دابەش كردنی خواردن لەم شەوانەدا كە شەوەكان درێژ بێت‌و خەڵكەكە برسیان ‏بێت، جۆرە خواردنێك دابەش بكرێت تا چەند دروستە؟ ‏
پ 13/ (ئایا تایبەت كردنی (صَلاەُ التَّسْبِیحِ) بە مانگی ڕەمەزان یاخود تایبەت تریش ‏بكرێت بەم شەوانەوە كە خەڵكی دەمێننەوەو بە كۆمەڵ ئەنجامی بدەن‌و ئیمامێك پێش ‏نوێژیان بۆ بكات‌و نوێژی (التَّسْبِیحِ)یان بۆ ئەنجام بدات تا چەند دروستە؟ ‏
پ 14/ ئایا دوعایەكی تایبەت هەیە لە شەوانی قەدرا مرۆڤی موسوڵمان تایبەت پێی لە ‏خوای گەورە بپاڕێتەوە؟ ‏
پ 15/ ئایا نیشانەكانی ئەم شەوە چیە؟ ‏

‎<h‏2‏‎ style="color:blue">‎بۆ خوێندنه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌ كلیك له‌سه‌ر داگرتن بكه‌ن
‎</h‎‏2‏‎>‎