مه‌شخه‌ڵى یه‌که‌م :
بیرت بێت خوای گه‌وره له که‌سێک ده‌بورێت داوای لێخۆشبوونی لێ بکات ، وه له که‌سێک ده‌بورێت که ته‌وبه ده‌کات ، وه پێشوازی له که‌سێک ده‌کات که ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مه‌شخه‌ڵى دووه‌م :
به به‌زه‌یی به بۆ لاوازان به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت ، ببه‌خشه به موحتاجان شیفا ده‌درێیت ، ڕق و کینه هه‌ڵمه‌گره سه‌لامه‌ت ده‌بیت.
مه‌شخه‌ڵى سێیه‌م :
گه‌شبین به خوای گه‌وره‌ت له‌گه‌ڵه ، فریشته‌کان داوای لێ خۆشبوونت بۆ ده‌که‌ن ، به‌هه‌شت چاوه‌ڕێت ده‌کات.
مه‌شخه‌ڵى چواره‌م :
فرمێسکه‌کانت بسڕه به گومان بردنی باش به خوای گه‌وره ، خه‌م و خه‌فه‌تت به یاد کردنه‌وه له نیعمه‌ته‌کانی خوای گه‌وره وه‌ده‌رنێ.
مه‌شخه‌ڵى پێنجه‌م :
وا گومان نه‌به‌ی دونیا بۆ هه‌مو که‌سێک ته‌واو بوبێت ، له‌سه‌ر زه‌ویدا نیه هه‌موو داواکانی به هاتبێته دی وه‌سه‌لامه‌ت بووبێت له هه‌موو شتێک.
مه‌شخه‌ڵى شه‌شه‌م :
وه‌ک هه‌نگ هیمه‌ت به‌رز به ، دوور له ئازار ، ئه‌گه‌ر به‌ردیان تێگرت هه‌نگوینه‌که‌ی فڕێده‌دات.
مه‌شخه‌ڵى حه‌وته‌م :
ئایا بیستووته خه‌م خواردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر چووه بگه‌ڕێته‌وه ؟ وه دڵته‌نگی هه‌ڵه ڕاست ده‌کاته‌وه؟ که‌واتا خه‌م و دڵته‌نگی بۆ چی؟
مه‌شخه‌ڵى هه‌شته‌م :
چاوه‌ڕێی به‌ڵاو میحنه‌ت مه‌که ، به‌ڵکو چاوه‌ڕێی ئه‌من و ئاسایش بکه پشتیوان به خوای گه‌وره.
مه‌شخه‌ڵى نۆیه‌م :
ئاگری ڕق و قینه له سنگتا بسڕه‌وه به لێ‌بوردنی گشتی له هه‌موو ئه‌وانه‌ی خراپایه‌ن کردوه به‌رامبه‌رت.
مه‌شخه‌ڵى ده‌یه‌م :
شتن و ده‌ستنوێژ و بۆنی خۆش و سیواک و ڕێکخستن ده‌رمانێکی سه‌رکه‌وتووه بۆ هه‌موو ناخۆشی و دڵته‌نگیه‌ک....