ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
هەموومان هەڵە دەكەین

برای خۆشەویستم.. خوشكی بەڕێزم
هەموومان تاوانبارین، هەموو هەڵەكارین، جارێك ڕوو لە خوای گەورە دەكەین و چەندین جار ڕوو وەردەگێڕین، تاوێك هەست بە چاودێری خوا دەكەین و تاوانێك بێئاگایی باڵمان بەسەر دەكێشێ، بێ هەڵە نابین، هەر دەبێت هەڵەمان لێبوەشێتەوە، نە من و نە تۆ مەعصوم نین، پەیامبەری خوا صلی الله علیه وێ‌له وسلم دەفەرموێت: [كُلُّ بَنِي آدَمَ خَطَّاءٌ، فَخَيْرُ الخَطَّائِينَ التَّوَّابُونَ ] واتە: ((هەموو ئادەمیزادێك زۆر هەڵە دەكا و هەڵەكارە، و باشترینی هەڵەكاران تۆبەكارانن)).رواه أحمد والترمذي وابن ماجه والحاكم وصححه وحسنه الألباني.
سەهو و كەموكورتی لە سروشتی مرۆڤن، لە گەورەترین نیشانەكانی ڕەحمەتی خواش بۆ مرۆڤ ئەوەیە: دەرگای تەوبەی بۆ كردۆتەوە، فەرمانی پێكردووە هەر كە تاوانێكی تووش بوو سەرپێچیەكی ئەنجامدا، پەشیمان بێتەوە و ڕوو لەو بكات و بگەڕێتەوە بۆ لای ئەو. ئەگەریش ئەم ڕەحمەتە فراوانەی خوای مەزن نەبوایە، مرۆڤ دەكەوتە ناڕەحەتی و تەنگیەوە، هیممەتی لاواز دەبوو لەوەی نزیك بێتەوە لە پەروەردگارەكەی، بێ هیوا دەبوو بە لێخۆشبوون و میهرەبانی دروستكارەكەی. بەڵام ئەمەش نابێت وا بكات بە كەم تەماشای تاوان بكرێت.

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام