چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:سیر (ثوم)
بەروار: 2010/08/03سەردارن: 2916

1- بۆ كەم كردنی ئازارەكانی گوێ‌ بەكاردێت بە دانانی چەند قەترەیەكی شلەتێن لە زەیتی زەیتونی تێكەڵاو كراو لەگەڵ چەند پارچەیەكی سیر لە دوای كوڵاندنیان.
2- بۆ چارەسەركردنی تووشبوون بە كرمی شریتی مشەخۆر لە ناو كۆئەندامی هەرسەوە بە ووردكردنەوەی بەشەكانی سیر و كوڵاندنیان لە ناو ئاو بۆ ماوەی (20) خولەك ئینجا خواردنی گیراوەكە و پێش نان خواردنی بەیانیان (لە دوای خواردنەوەی ئەم گیراوەیە خۆراك قەدەغە دەكرێت تا كاتی نیوەڕوان). ئەم چارەسەرە دووبارە دەكرێت بۆ ماوەی (3) ڕۆژ.
3- بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی سیر لە دەمەوە پێویستە یەك سێوی ووردكراو لەگەڵ یەك كەوچكی چێشت خۆر لە هەنگوین پاش (30) خولەك لە خواردنی سیر بخورێت.