تەمەنی پێویست بوونی ڕۆژوو بۆ كچان
بەروار: 2010/08/16سەردارن: 2782

پرسیار : كچان لە چ تەمەنێكدا ڕۆژوویان لەسەر پێویست دەبێت ؟
وەڵام : هەر كاتێك كچان گەشتنە تەمەنی تەكلیف ڕۆژوویان لەسەر پێویست دەبێت ، یان بە تەواوی پانزەساڵ كە تەمەنی بالغ بوونە , یان بەدەرچوونی مووی عەورەتی , یان بەلەشگران بوونیان بە دابەزینی تۆواو , یان بەسوڕی مانگانە , یان بەسك پری , جا هەركاتیك ئەمانەی لێ‌ ڕوویدا , ئەوا پێویستە لە سەری ڕۆژوو بگرێت , ئەگەر تەمەنی دە ساڵیش بێت , چونكە زۆرینەی كچان لە دە یان یانزە ساڵی تەمەنیان سوڕی مانگانەیان بۆ دێت , كەچی ئەهل و كەس و كاری كەمتەرخەمی لێ‌ دەكەن و واگومان دەكەن كە منداڵە و ڕۆژووی پێویست ناكەنە سەریان كە ئەمەش هەلەیە لەلایەن كەس و كاریانەوە , كەوابوو ئەگەر كچ سوڕی مانگانەی بۆ هات ، ئەوا ڕۆشتوەتە ڕیزی ئافرەتانەوە , و قەڵەمی كردنی تاوان و ئەنجامدانی پەرستشەكانی لەسەر دادەنرێت .( عبدالله بن جبرين : فتاوى المراة المسلمة : ص 178 ) .