سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە زەكاتی سەرفترەی واجب كردووە لە سەر موسوڵمانان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ، وە صەڵات و سەلامی لە سەر ئەو پێغەمبەرە خۆشەویستە بێت صلى الله عليه وسلم كە چۆنێتی سەرفترە دانی بۆ ئوممەتەكەی ڕوون كردووەتەوە بە جوانترین شێواز .
1 ـ حوكمەكەی :
زەكاتی سەرفترە فەرز و واجبە لە بەر ئەو فەرموودەیەی (ابن عمر رضي الله عنه) كە فەرموویەتی : ((فرض رسول الله صلى الله عليه وسلم زكاة الفطر من رمضان على الناس )). واتە : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زەكاتی سەرفترەی فەرز كرد بە سەر خەڵكیدا لە مانگی ڕەمەزاندا.
2 ـ لە سەر كێ واجب دەبێ ؟
زەكاتی سەرفترە (واجب) دەبێ لە سەر هەموو بچووك و گەورە ونێرینە و مێینە وئازاد و بەندەیەك لە موسڵمانان لە یەر فەرموودەكەی (ابن عمر رضي الله عنه) كە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زەكاتی سەرفترەی فەرز كردووە بە بڕی (صاع)ێك لە خورما یان (صاع)ێك لە جۆ لە سەر بەندە و ئازاد و نێر و مێ و بچووك و گەورەی موسوڵمانان.
[بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەكە كلیك لەسەر داگرتن بكە]