أبو هریرة رضي الله عنه هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ، كه له فه‌رمووده‌یه‌كى قودسیدا پێى ڕاگه‌یاندووین كه خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :(( أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي ، وَأَنَا مَعَهُ إِذَا ذَكَرَنِي ، فَإِنْ ذَكَرَنِي فِى نَفْسِهِ ذَكَرْتُهُ فِى نَفْسِي ، وَإِنْ ذَكَرَنِي فِى مَلأٍ ذَكَرْتُهُ فِى مَلأٍ خَيْرٍ مِنْهُمْ ، وَإِنْ تَقَرَّبَ إِلَيَّ بِشِبْرٍ تَقَرَّبْتُ إِلَيْهِ ذِرَاعًا ، وَإِنْ تَقَرَّبَ إِلَيَّ ذِرَاعًا تَقَرَّبْتُ إِلَيْهِ بَاعًا ، وَإِنْ أَتَانِي يَمْشِي أَتَيْتُهُ هَرْوَلَةً )) (البخاري (8/171) [برقم (7405)]، ومسلم (4/2061) [برقم (2675)] واللفظ للبخاري.) .
واته : خواى په‌روه‌ردگار سه‌یرى گومانى به‌نده‌كه‌ى ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌و ، ئه‌گه‌ر گومانى به خواى خۆى چاك بوو ئه‌وا چاكه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات ، و ئه‌گه‌ر هه‌ر گومانێكى تر‌ى هه‌بێت جگه له‌وه ، ئه‌وا ئه‌ویش به‌و پێیه ده‌بێت ، هه‌روه‌كو له ڕیوایه‌تێكى تردا هاتووه :(( إنَّ اللهَ تعالى يقول : أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي ؛ إنْ خيراً فخيرٌ ، وإنْ شرًّا فشرٌّ )) ، گومانه‌كه‌ش لێره‌دا گومانى وه‌ڵام دانه‌وه‌یه ، وه له تۆبه‌كردندا ، گومانى وه‌رگرتنى تۆبهكهیه و لێ خۆش بوونێتى ، وه گومانى وه‌رگرتنى چاكهكاریهكانه له كاتى ئه‌نجامدانى ، ئه‌وه‌ش پاڵپشتى ئه‌م واتایه بكات ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم تێیدا فه‌رموویه‌تى : ((ادعوا الله وأنتم موقنون بالإجابة)) رواه الترمذي برقم (3479) ، وانظر : صحيح الجامع برقم (243) .
بۆیه پێویسته موسڵمانان له كاتى زیكر كردنه‌كه‌یان ، به زمان و به دڵیان به‌و كاره هه‌ستن ، و دڵنیاش بن كه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و په‌رستشه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت ، وپاداشتیان ده‌داته‌وه ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار په‌یمانى به‌وه داوه و خواى په‌روه‌ردگار پێچه‌وانه‌ى په‌یمانى خۆى نابێت ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى : [ وَعْدَ اللَّهِ لَا يُخْلِفُ اللَّهُ وَعْدَهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ] [ سورة الروم : 6 ] .
وه هه‌ر كه‌سێكیش گومانى ئه‌وه بێت كه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و پهرستشهى لێ وه‌ر ناگرێت ، ئه‌وا نا‌ئومێد بووه له ڕه‌حمه‌تى خوا ، و نا‌ئومێد بوونیش له ڕه‌حم و به‌زه‌یى خواى په‌روه‌ردگار تاوانێكى گه‌وره‌یه خواى په‌روه‌دگار په‌نامان بدات .
پاشان خواى په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت : له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌م ده‌بم له‌و كاته‌ى كه زیكرم ده‌كات ، ئه‌گه‌ر به‌نده یادى خوا بكات له نه‌فسى خۆیدا ، خواى په‌روه‌ردگاریش له نه‌فسى خۆیدا یادى ئه‌و ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر له ناو كۆمه‌ڵێكدا یادى كردم ، له كۆمه‌ڵێكدا یادى ده‌كه‌م له‌و كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌و به‌ڕێز تر بن ، كه كۆمه‌ڵى فریشته‌كانه ، وه ئه‌گه‌ر بستێك لێم نزیك بێته‌وه ، ئه‌وا باڵێك لێى نزیك ده‌بمه‌وه ، وه ئه‌گه‌ر باڵێك لێم نزیك بێته‌وه ، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ى هه‌ردوو بالڕ لێى نزیك ده‌بمه‌وه ، وه ئه‌گه‌ر به ڕێكردن بێت به‌ره‌و لام ، ئه‌وا من به هه‌روه‌له ده‌چمه پیریه‌وه .
كه‌واته تاكو به‌نده‌كانى زیاتر له خواى په‌روه‌ردگار نزیك ببنه‌وه به گوێڕایه‌ڵى و یادكردنى ، خواى په‌روه‌ردگار زیاتر دێ به‌ده‌میانه‌وه ، و پاداشتیان ده‌داته‌وه ، و نیعمه‌ته‌كانى خۆى به‌سه‌ردا ده‌رێژن .
وه ( عبدالله ) ى كوڕى ( مسعود ) رضي الله عنه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به پاداشتى قورئانى پیرۆز ـ كه گه‌وره‌ترین زیكره ـ بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى :(( مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ ، وَالْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا ، لاَ أَقُولُ : [ ال‌م ] حَرْفٌ ، وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلاَمٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ ))، واته : هه‌ركه‌سێك پیتێك له قورئانى پیرۆز بخوێنێت ، به هه‌موو پیتێكى چاكه‌یه‌كى بۆ ده‌نووسرێت ، چاكه‌ى له لاى خواى په‌روه‌ردگار به ده ئه‌وه‌نده‌ى خۆیه‌تى و چه‌ند جار ده‌كرێته‌وه ، ناڵێم [ ال‌م] به پیتێك ده‌ژمێردرێت ، به‌ڵكو [ ألف ] به ته‌نها پیتێكه و [ لام ] یش پیتێكه ، و [ مِیم ] یش پیتێكه .
وه ( عقبه ) هى كوڕى ( عامر ) رضي الله عنه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه ڕۆژێكیان پێعهمبهرى خوا صلى الله عليه وسلمله ( ێفه : شوێنێك بوو له كۆتایى مزگه‌وتدا ، شوێنى ئه‌و كه‌سانه بوو كه شوێن ، جێگه‌ى مانه‌وه‌یان نه‌بوو ) بووین هاته لامان ، و پێی فه‌رمووین : ((أَيُّكُمْ يُحِبُّ أَنْ يَغْدُوَ كُلَّ يَوْمٍ إِلَى بُطْحَانَ أَوْ إِلَى الْعَقِيقِ فَيَأْتِىَ مِنْهُ بِنَاقَتَيْنِ كَوْمَاوَيْنِ فِى غَيْرِ إِثْمٍ وَلاَ قَطْعِ رَحِمٍ " . فَقُلْنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ نُحِبُّ ذَلِكَ . قَالَ : " أَفَلاَ يَغْدُو أَحَدُكُمْ إِلَى الْمَسْجِدِ فَيَعْلَمَ أَوْ يَقْرَأَ آيَتَيْنِ مِنْ كِتَابِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ ، خَيْرٌ لَهُ مِنْ نَاقَتَيْنِ ، وَثَلاَثٌ خَيْرٌ لَهُ مِنْ ثَلاَثٍ ، وَأَرْبَعٌ خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَرْبَعٍ ، وَمِنْ أَعْدَادِهِنَّ مِنَ الإِبِلِ)). مسلم ( 1 : 553 ، برقم : 803 ) .
واته : كامه‌تان حه‌زتان لێیه كه هه‌موو به‌ره‌به‌یانى هه‌موو ڕۆژێك بڕوات بۆ دۆڵى ( بطحان : كه دۆڵێكه له دۆڵه‌كانى مه‌دینه ) ، یان بڕوات بۆ ناوچه‌ى ( العقیق : شوێنێكه نزیكه‌ى سێ میل یان دوو میل له مه‌دینه‌وه دووره ) ـ ئه‌م دوو شوێنه نزیكترین دوو شوێنێك بوون كه ووشتریان تێدا بفرۆشرێت ـ بۆ ئه‌وه‌ى دوو ووشترى سه‌ر پشت گه‌وره ده‌ست كه‌وێت ـ كه یه‌كێكه له باشترین دارییهكانى عه‌ره‌ب ـ بێ ئه‌وه‌ى تووشى تاوان بێت ، وه‌كو دزینى یان داگیركردنى ، یان ببێته هۆى بڕینى سیله‌ى خزمایه‌تى . ڕاوى ده‌ڵێت : ئێمه‌ش ووتمان : ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم. ئه‌ویش فه‌رمووى : هه‌ریه‌ك له ئێوه به‌ره‌به‌یانى هه‌موو ڕۆژێك بڕوات بۆ مزگه‌وت ، دوو ئایه‌ت له قورئانى پیرۆز فێرى كه‌سێك بكات ، یان بیانخوێنێته‌وه ، ئه‌وا ئه‌و دوو ئایه‌ته باشترن بۆى له‌و دوو ووشتره سه‌ر پشت گه‌ورانه ، سێ ئایه‌تیش له سێ ووشتر ، و چواریش له چوار ووشتر ، ووشترهكان به ژماره‌ى ئایه‌ته‌كان ده‌بێت ، ئاشكراشه ئه‌مه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بۆ زیاتر هاندانیانى بۆ خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز كه باشترین و پیرۆزترین زیكره .