پ/ ئایا ئافره‌ت ئه‌گه‌ر حه‌ج بكات به بێ مه‌حره‌م پێویسته جارێكى تر حه‌ج بكاته‌وه یان نا؟
و ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به بێ مه‌حره‌م حه‌ج بكات ئه‌وا سه‌رپێچى خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رى كردووه صلى الله علیه وسلم، چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: ((لا تُسافِرُ إمْرأةٌ إلا مَعَ ذِي مَحْرَم)). واته: ئافره‌ت نابێت سه‌فه‌ر بكات به بێ مه‌حره‌م، پیاوێك هه‌ستاو ووتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم من خێزانم ده‌رچووه بۆ حه‌ج كردن، وه منیش ماومه‌ته‌وه بۆ غه‌زاى ئه‌وه‌و ئه‌وه، پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: ((إنْطَلِقْ فَحُجَّ مَعَ إمْرَأتِكَ))(البخاري: 3006)، و(مسلم: 1341). واته: بڕۆ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تدا حه‌ج بكه.
به‌ڵام به بێ مه‌حره‌م حه‌جه‌كه‌ى ته‌واوه‌و له‌سه‌رى لاچووه، واته: پێویست نىیه له‌سه‌رى جارێكى تر دووباره‌ى بكاته‌وه، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌رى بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره‌و داواى لێخۆشبوونى لێ بكات له‌وه‌ى كه ڕووى داوه(به‌بێ مه‌حره‌م چووه بۆ حه‌ج)(لقا‌ء الباب المفتوح، رقم: 3، ص29).
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى م/ صلاح ا‌لدین عبدالكریم