سوودەكانی زیكر
بەروار: 2010/10/07سەردارن: 1691نوسەر: مامۆستا عدنان بارام

بەشی یەكەم
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
سوودی یەكەم : زیكر كردن خوای پەروەردگار ڕازی دەكات لەو كەسەی كە هەڵ دەستێ‌ بە ئەنجام دانی .
سوودی دووەم : شەیتان سەركوت دەكا ، و ڕاوی دەنا ، و دەیڕفێنی ، وەكو خوێندنی سورەتی ( البقرة ) ، و بانگ دان ، و جگە لەمانەش كە هۆی ڕاونا ن و دورخستنەوەی شەیتانن .
سوودی سێ‌یەم : هەم خەم و پەژارە ، و ناڕەحەتیەكانی دڵ دەڕەوێنێتەوە ، خۆشی و شادی توانا دەدات بە دڵ ، هەروەكو خوای پەروەدگار فەرموویەتی :[ الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللّهِ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ] [ سورة الرعد : 28 ] .
سوودی چوارەم : دڵ و دەروون و لەش پتەو دەكات .
سوودی پێنجەم : دەم و چاو و ڕوومەت گەش دەكاتەوە ، و نورانی دەكات .
سوودی شەشەم : وا دەكات لە موسڵمان ڕەقابەتی خوای لە لا پتەو بێت ، تاكو دەگاتە پلەی پلەی ( الإحسان ) ، ئەو كاتەش خوای خۆی دەپەرستێت وەكو ئەوەی كە بیبێنێت ، بە پێچەوانەشەوە كەسێك كە بێ‌ ئاگا بێت لە یاد و زیكری خوا ناگاتە ئەو پلەیە .
سوودی حەوتەم : هۆكاری نزیك بوونەوەی موسڵمانانە لە خوای پەروەردگار ، تاكو یاد و زیكری خوای زیاتر هەبێت زیاتر لە خوای پەروەردگار نزیك دەبێتەوە ، وە بە پێەوانەشەوە پێچەوانە دەبێت ، هەروەكو ( أبو هریرە ) رضي الله عنه هاوەڵی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلمبۆمان دەگێڕێتەوە ، كە لە فەرموودەیەكی قودسیدا پێ‌ی ڕاگەیاندووین كە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ((أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي ، وَأَنَا مَعَهُ إِذَا ذَكَرَنِي ، فَإِنْ ذَكَرَنِي فِى نَفْسِهِ ذَكَرْتُهُ فِى نَفْسِي ، وَإِنْ ذَكَرَنِي فِى مَلأٍ ذَكَرْتُهُ فِى مَلأٍ خَيْرٍ مِنْهُمْ ، وَإِنْ تَقَرَّبَ إِلَيَّ بِشِبْرٍ تَقَرَّبْتُ إِلَيْهِ ذِرَاعًا ، وَإِنْ تَقَرَّبَ إِلَيَّ ذِرَاعًا تَقَرَّبْتُ إِلَيْهِ بَاعًا ، وَإِنْ أَتَانِي يَمْشِي أَتَيْتُهُ هَرْوَلَةً )) البخاري (8/171) [برقم (7405)]، ومسلم (4/2061) [برقم (2675)] واللفظ للبخاري . واتە : خوای پەروەردگار سەیری گومانی بەندەكەی دەكات بەرامبەر بەو ، ئەگەر گومانی بە خوای خۆی چاك بوو ئەوا چاكەی لە گەڵ دەكات ، و ئەگەر هەر گومانێكی تری هەبێت جگە لەوە ، ئەوا ئەویش بەو پێیە دەبێت ، پاشان خوای پەروەردگار دەڵێت : لە گەڵ بەندەكەم دەبم لەو كاتەی كە زیكرم دەكات ، ئەگەر بەندە یادی خوا بكات لە نەفسی خۆیدا ، خوای پەروەردگاریش لە نەفسی خۆیدا یادی ئەو دەكات ، وە ئەگەر لە ناو كۆمەڵێكدا یادی كردم ، لە كۆمەڵێكدا یادی دەكەم لەو كۆمەڵەی ئەو بەڕێز تر بن ، كە كۆمەڵی فریشتەكانە ، وە ئەگەر بستێك لێم نزیك بێتەوە ، ئەوا باڵێك لێی نزیك دەبمەوە ، وە ئەگەر باڵێك لێم نزیك بێتەوە ، ئەوا ئەوەندەی هەردوو باڵ لێی نزیك دەبمەوە ، وە ئەگەر بە ڕێكردن بێت بەرەو لام ، ئەوا من بە هەروەلە دەچمە پیریەوە .
سوودی هەشتەم : دڵ پڕ دەكات لە لەخواترسان و بەگەورە دانانی لەبەر بەئاگا بوونی دڵ لێی ، و لە یاد بوونی ، بە پێچەوانەی بێ‌ ئاگا ترسان و هەیبەتی خوای لە دڵدا كەمە .
سوودی نۆیەم : بە زیكركردنی موسڵمان بۆ خوای پەروەردگار زیكری خوای پەروەردگار بە دەست دەهێنێت هەروەكو فەرموویەتی : [فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ ]، ئەگەر زیكر كردن تەنها ئەم چاكەیەی هەبوایە ئەوا بەس بوو بۆ بەرزی پلە و ڕێزی لە لای خوای پەروەردگار .
سوودی دەیەم : ژیانی دڵ پەیوەستە بە زیكرەوە ، هەروەكو پێشەوا ( ابن القیم ) لە مامۆستاكەیەوە شێخی پایە بەرزی ئیسلام ( ابن تیمیە رحمه الله) دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی : ( الذكر للقلب مثل الماء للسمكة ، فكيف يكون حال السمك إذا فارق الماء ؟! )الوابل الصيب - (ج 1 / ص 63) . واتە : زیكر بۆ دڵ وەكو ئاوە بۆ ماسی ، وەزع و حاڵی ماسی چۆن دەبێت ئەگەر لە ئاو ببڕێت ؟!