بسم الله الرحمن الرحيم
پێشه‌وا ( الشافعی ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ له ووته‌یه‌كى بهنرخیدا سه‌باه‌ت به مامه‌ڵه‌كردن به سو‌و ( ڕیبا ) فه‌رموویه‌تى : (( وليس يحل بالحاجة محرم إلا في الضرورات من خوف تلف النفس ، فأما غير ذلك فلا أعلمه يحل لحاجة ، والحاجة فيه وغير الحاجة سوا‌ء ))( الأم : ج 3 / ص 28 ) . واته : هیچ قه‌ده‌غه‌كراوێك به هۆى پێویستیه‌وه حه‌ڵاڵ نابێت ، جگه له كاتى زه‌روره‌ت نه‌بێت ، كه بریتیه له ترسى مردن و له‌ناوچوونى كه‌سه‌كه ، به‌ڵام له جگه له‌وه‌دا ئه‌وه من نایزانم كه له كاتى پێویستیدا حه‌ڵاڵ ببێت ، پێویستى و جگه له پێویستیش وه‌كو یه‌كن تیایدا .
جــا پــاش زانینى ئــه‌م بــۆچوونه ئـــاشكرا و ڕاشكاوهى پێشه‌وا ( الشافعی ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ با بزانین فه‌رمووده‌ناسان و زانایانى ئه‌م سه‌رده‌مه چیمان بۆ ده‌ڵێت ، و فه‌توایان چیه له‌و باره‌یه‌وه ؟
یه‌كه‌م : فه‌تواى زانا و فهرمودهناسى سه‌رده‌م شێخ ( ناصرالدين الألباني ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ
پرسیــار كرا له فــهرموودهناسى سه‌رده‌م شێخ و زانــــاى پــــایهبهرزى ( محمد ناصرالدين الألباني ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ له‌م باره‌یه‌وه ، كه ئه‌مه ده‌قى پرسیاره‌كه و فه‌تواكه‌ى شێخه ـ به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ـ :
(( السائل : أخ يسكن مع إخوته ، في شقة ، في ثلاثة غرف ، كل واحد منهم متزوج وله أبناء ، وأحد الإخوة سكير ، فهل يجوز له في هذه الحالة أن يحصل على سكن بطريقة صندوق ادخار وهو ربوي ؟
الشيخ : لا يجوز .
السائل : ما في ضرورة ولا شي‌ء ؟
الشيخ : لا يجوز .
السائل : يجزيك خير يا شيخ )) ( الباحث في فتاوى الألباني الصوتية / إصدار موقع الألباني ، سلسلة الهدى والنور / شريط رقم : 224 ، سؤال رقم : 18 ) .
واته : پرسیاركار : برایه‌ك نیشته‌جێیه له‌گه‌ڵ براكانیدا له خانوویه‌كدا ، كه له سێ ژوور پێك هاتووه ، هه‌ر یه‌ك له‌و سێ برایه ژنیان هێناوه و منداڵیشیان هه‌یه ، و برایه‌كیان زۆرجار سه‌رخۆشه ، ئایا ده‌بێت ئه‌و برایه ـ له‌م باره‌دا ـ هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى خانووبه‌ره‌یه‌ك بدات له ڕێگه‌ى سندوقى پاشهكهوتكردنهوه كه سندوقێكه مامهمهڵكردن له گه‌ڵیدا سو‌و ( ڕیبا ) ى له سه‌ره ؟
شێخ ئه‌لبانى : نابێت .
پرسیاركار : هیچ زه‌رووره‌ت و شتێكى تێدا نیه ؟
شێخ ئه‌لبانى : نابێت .
پرسیاركار : شێخ ، خوا خێرت بنووسێ .
وه له پرسیارێكى تردا پرسیارى لێ ده‌كرێت ـ هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ـ كه ئه‌مه ده‌قى پرسیاره‌كه‌یه : (( عندنا مشكلة سكنية عامة في بلدنا ، فقد نجد رجلا مع أهله يسكن من أبيه وأمه في غرفة واحدة ، فهل يكون هذا من باب الضرورة مسيغا له لأن يقترض من المؤسسات ، مؤسسة الربا وغيرها ؟ )) ، واته : له وه‌ڵاتى ئێمه‌دا كێشه و گرفتى خانووبه‌ره‌مان هه‌یه به‌گشتى ، كهساى واو خێزانى ده‌بینین له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا ده‌ژین له ته‌نها ژوورێكدا ، ئایا ئه‌م باره ده‌كه‌وێته ژێر باسى زه‌رووره‌ته‌وه ، كه ڕێگه بدات به‌و كه‌سه له دامه‌زراوه‌كان ، ده‌زگا و دامه‌زراوه سووكارهكان ( كه به ڕیبا كارده‌كه‌ن ) و جگه له‌وان قه‌رز بكات ؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا فه‌رمووى :(( أنا لا أرى هذا يا أخي ؛ لأن الحقيقة أن المعلوم من الحكم الشرعي : الضرورات تبيح المحظورات هذا حكم صحيح ولكنه ليس على إطلاقه ، لعلك تذكر أن هذه القاعدة قيدت بقاعدة أخرى وهي : الضرورة تقدر بقدرها ، أنا أتصور لولا تصلت الحياة المادية على كثير من المسلمين اليوم ، وحياة الرفاهية ، ما كان يقع مثل هذا السؤال ، الذي يؤدي إلى استحلال الربا المحرم كتابا وسنة ، أنا أتصور أن الإنسان المسلم الحريص على الابتعاد عن الوقوع فيما حرم الله ، بل الابتعاد عن أن ينصب نفسه محاربا لله عز وجل بالربا ، هذا يستطيع أن ينصب خيمة بأقل ثمن في أي أرض قد تكون مشاعا أو أن تكون تشترى بأبخس الأثمان ، لكن اعتاد الناس الحياة المدنية فطبعتهم بطابعها ، واستجازوا ارتكاب المحرمات بأتفه الأسباب ، فإذا نحن وضعنا هاتين القاعدتين أمام أعيينا لم نر أنفسنا أبدا مضطرين لاستحلال الربا ، لأن هؤلاء ـ هذه العائلة ذات العدد الكثير ـ تنام وتبات في غرفة واحدة ، يمكن كل شخصين ثلاثة على حسب الزوج أو زوجين ـ مثلا ـ ينفصل عن أبيه في خيمة ، والأب يبقى ـ مثلا ـ في الدار ، وهكذا ، أما أن يبادروا رأسا إلى استحلال الربا بهذا العذر ، فأنا أقول هذا عذر أقبح من الذنب ... الحياة صعبة ولكن يجب أن نجعل نصب أعيننا قوله تعالى : [ وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ] [ سورة الطلاق : 2 ـ 3 ] ))( الباحث في فتاوى الألباني الصوتية / إصدار موقع الألباني ، سلسلة الهدى والنور ) .
واته : براى خۆم من ئه‌وه به‌و شێوه نابینم ـ واته : ئه‌م باره بكه‌وێته ژێر باسى زه‌رووره‌ته‌وه ، و ڕێگه بدات به‌و كه‌سه له ده‌زگا و دامه‌زراوه سووكارهكان ( كه به ڕیبا كارده‌كه‌ن ) قه‌رز بكات ـ چونكه ڕاسته هه‌روه‌ك زانراوه له حوكمى شه‌رعیه‌وه ، كه ( الضرورات تبيح المحظورات ) ئه‌مه حوكمێكى ڕاسته ، به‌ڵام خۆ ئه‌و ڕێسایه به ڕه‌هایى نیه ، له‌وانه‌یه له یــادت بێت كـــه ئــه‌م ڕێسایه په‌یوه‌ند كــراوه به ڕێسایه‌كى تر كه بریتیه له (الضرورة تقدر بقدرها ) ، واته : زه‌رووره‌تیش به پێى پێویست ده‌بێت ، من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌گه‌ر ژیانى مادیه‌ت به سه‌ر زۆرێك له خه‌ڵكدا زالڕ نه‌بایه له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زاڵبوونى ژیانى ڕه‌فاهیه‌ت به‌سه‌ریاندا ، ئه‌وا هه‌رگیز پرسیارى له‌م شێوه ڕووى نه‌ده‌دا ، كه ده‌ره‌نجامى حه‌ڵاڵكردنى سووه ( ڕیبایه ) كه به ده‌قى قورئانى پیرۆز و سوننه‌ت حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه ، من وا ده‌بینم كه مرۆڤى موسڵمانى سووربوو له سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه له كه‌وتنه‌وه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار ، یان سوربوو له سه‌ر دوركه‌وتنه‌وه له‌وه‌ى كه خۆى دابنات له جێگه‌یه‌ك كه بانگه‌شه بێت بۆ به‌رپاكردنى جه‌نگ له‌گه‌ڵ خواى په‌روه‌ردگار و پێغهمهرهكهى به خواردنى سو‌و ( ڕیبا ) !!! ئه‌م جۆره كه‌سه ده‌توانێت چادر یان خێمه‌یه‌ك ـ به هه‌رزانترین نرخ ـ له هه‌ر شوێنێكدا بێت بێ كڕین بێت یان ، به كه‌مترین نرخ بكڕرێت ، به‌ڵام خه‌ڵك ڕاهاتوون له سه‌ر ژیانى مه‌ده‌نیه‌ت و ئه‌ویش ڕاى هاوردوون له سه‌ر خوڕهوشتهكانى ، بۆیه ده‌بینین ڕێیان داوه به‌خۆیان كه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌نجام بده‌ن به بێنرخترین بیانوو ، جا ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م دوو ڕێسایهمان له پێش چاوى خۆمان دانا ، هه‌رگیز خۆمان نابینین كه زهروورهتمان هه‌یه بۆ حه‌ڵاڵكردنى سو‌و ( ڕیبا ) ، چونكه ئه‌وانه ـ ئه‌و خێزانه‌ى كه ژماره‌یان زۆره ـ كه خه‌وتن و مانه‌وه‌ى شه‌ویان له ژوورێكدایه ، ده‌توانن هه‌موو دوو كه‌س سێ كه‌س به پێی ژن و مێردێك یان دووانیان ـ ئه‌مه وه‌كو نموونه ـ له باوكیان جیا ببنه‌وه له باوكیان له چادرێك یان خێمه‌یه‌ك ، و باوكیشیان له ماڵه‌كه‌دا بمێنێته‌وه ، وه به‌وشێوه‌یه ، به‌ڵام ڕاستهوهوخۆ ده‌ستپێشخه‌رى بكه‌ن له بــــهحـــهڵالـــدانانى ســـوو ( ڕیبا ) بـــه‌م بیــــانووه ، ئــــه‌وا مــــن دهڵـــێم : ئـــه‌م بیــــانووه زۆر نـــاشیاو و نـــــاقــــۆڵاتـــره لــــه خودى تــــاوانــــهكـــــه ... ڕاسته ژیـــان دژوار و نـــــاڕهحهته ، بـــــه‌ڵام ئێمـــــه ده‌بێت ووتـــــهى خــــواى پــــهروهردگـــــارمــــان له پێش چاودا بێت كه فه‌رموویه‌تى : [ وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ] .
دووه‌م : فه‌تواى زاناى پایه‌به‌رزى سه‌رده‌م شێخ ( عبدالعزیز بن باز ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ
زاناى پایه‌به‌رزى سه‌رده‌م شێخ ( عبدالعزیز بن باز ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ ئه‌م پرسیاره‌ى لێكرا (( إذا احتاج الرجل إلى شي‌ء من المال لمؤنة البيت أو تسديد أجرة الدار أو نحو ذلك ولم يجد من يقرضه ولا من يستدين منه فهل يجوز له أن يستدين من البنك ؟ )) ، واته ئه‌گه‌ر پیاو پێویستى به بڕێك پاره بوو بۆ خه‌رجى خانووه‌كه‌ى یان بژاردنى كرێخانووهكهى ، یان هاوشێوه‌ى ئه‌وه ، و كه‌سیشى ده‌ست ناكه‌وێت كه ده‌ست قه‌رزى بداتێ ، یان قه‌رزى لێوه‌ربگرێت ، ئایا بۆى هه‌یه قه‌رز له بهنق بكات ؟
به‌ڕێزیشیان به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامى دایه‌وه :
(( إن كانت الاستدانة من البنك على طريقة شرعية كأن يأخذ منه قرضا بمثله من دون زيادة أو يشتري منه سلعة إلى أجل معلوم ولو بأكثر من ثمنها الحاضر فلا بأس .
أما إذا اقترض منه على وجه الربا فهذا لا يجوز ، لأن الله سبحانه حرم الربا في كتابه العظيم وسنة رسوله الكريم عليه الصلاة والسلام وورد فيه من الوعيد ما لم يرد في أكل الميتة ونحوها قال الله سبحانه : [ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبا لا يَقُومُونَ إلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ] [ سورة البقرة : الآية 275 ] ، قال أهل التفسير معنى ذلك أنه يقوم من قبره يوم القيامة كالمجنون .
ثم قال الله سبحانه بعد ذلك : [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبا وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبا فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ ] [ سورة البقرة : الآيتان 275 ، 276 ] .
وصح عن رسول الله صلى الله عليه وسلم أنه : ((لعن آكل الربا وموكله وكاتبه وشاهديه ، وقال هم سوا‌ء )) ( رواه مسلم : كتاب : ( المساقاة ) ، باب ( لعن آكل الربا ومؤكله ) ، برقم : 1598 )
والآيات والأحاديث في تحريم الربا والوعيد عليه كثيرة مشهورة وليس عَدْمُ المحتاج من يقرضه أو يبيع عليه يجعله في حكم المضطر الذي تبيح له الميتة أو الربا ، هذا قول لا وجه له من الشرع لأن في إمكان المحتاج أن يعمل بيده حتى يحصل ما يسد حاجته أو يسافر إلى بلاد أخرى حتى يجد من يقرضه أو يبيع عليه بالدين إلى أجل .
والمضطر هو الذي يخشى على نفسه الموت إذا لن يأكل من الميتة ونحوها بسبب شدة المجاعة وعدم قدرته على ما يسد رمقه بالكسب ولا بغيره وليست حاجة هؤلاء الذين يعاملون البنوك بالربا في حكم الضرورة التي تبيح الميتة ونحوها وكثير من الناس سهل عليهم أمر الربا حتى صار يعامل فيه ويفتي الناس به بأدنى شبهة وما ذاك إلا لقلة العلم وضعف الإيمان وغلبة حب المال على النفوس نسأل الله السلامة والعافية مما يغضبه ... والله المستعان ))نشر في ( مجلة الجامعة الإسلامية ) بالمدينة المنورة ، العدد : الأول ، رجب عام 1389هـ .
واته : ئه‌گه‌ر قهرزكردنهكهى له بهنق به ڕێگه‌یه‌كى شه‌رعى بێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه قه‌رزێكى لێوه‌رگرێت و وه‌كو خۆى بیداته‌وه به‌بێ زیاده ، یان كالایه‌كى لێ بكڕێت بۆ ماوه‌یه‌ك ـ ئه‌گه‌ر به به زیاتریش بێت له نرخى كالاكه ـ له‌و ڕۆژه‌دا ، ئه‌وه هیچى تێدا نیه .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى سوودارانه قه‌رزیان لێبكات ، ئه‌وا حه‌رامه و نابێت ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار سو‌و ( ڕیبا ) ى حه‌رام و قه‌ده‌غه كردووه له كتێبه پیرۆزه‌كه‌یدا ، و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم ، وه ئه‌وه‌نده هه‌ڕه‌شه‌ى له سه‌ر هاتووه كه زیاتره له‌وه‌ى كه سه‌باره‌ت به خواردنى مرداروه‌بوو و هاوشێوه‌ى هاتووه ، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :[ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبا لا يَقُومُونَ إلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ] [ سورة البقرة : الآية 275 ] ، زانایانى ڕاڤه‌ى قورئان سه‌باره‌ت به واتاى ئه‌وه فه‌رموویانه : سووخۆر له ڕۆژى دواییدا وه‌كو شێت له گۆڕه‌كه‌ى زیندوو ده‌بێته‌وه .
پاشان خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :[ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا إِنَّمَا الْبَيْعُ مِثْلُ الرِّبا وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبا فَمَنْ جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّهِ فَانْتَهَى فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ وَمَنْ عَادَ فَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ ] [ سورة البقرة : الآيتان 275 ، 276 ] .
وه به ( صحيح ) یش له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم پێمان گه‌شتووه كه فه‌رموویه‌تى : ((لعن آكل الربا وموكله وكاتبه وشاهديه ، وقال هم سوا‌ء )).
ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ش سه‌باره‌ت به حه‌رامێتى سو‌و ( ڕیبا ) هه‌ڕه‌شه له‌وباره‌یه‌وه زۆر و ئاشكران .
وه نه‌بوونى كه‌سیش بۆ قهرزپێدانى ئه‌و كه‌سه‌ى كه پێویستى به قه‌رزه ، واى لێناكات كه مامه‌ڵه‌ى زهرووهت بۆ خۆى بكات كه مردارهوهبووى بۆ حه‌ڵاڵه یان سو‌و ( ڕیبا ) ، ئه‌مه ووته‌یه‌كى هیچ ڕوویه‌كى ڕاستى تێدا نیه له شه‌ریعه‌تدا ، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى كه پێویستى هه‌یه ده‌توانێت كاربكات به ده‌سته‌كانى خۆى ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه پێویستێتى به ده‌ستى بهێنێت ، یان سه‌فه‌ر بكات بۆ وڵاتێكى تر تاكو كه‌سێكى ده‌ست ده‌كه‌وێت قه‌رزى بداتێ یان شتێكى پێ بفرۆشێت به قه‌رز بۆ ماوه‌یه‌ك .
زه‌روره‌ت داریش ئه‌و كه‌سه‌یه كه بترسێت بهههلاكهتدا بڕوات و بمرێت ، ئه‌گه‌ر مرداره‌وه‌بوو نه‌خوات ، وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه نه‌توانێت به كاروكاسپى كردنى و جگه له‌وه‌ش بژێوى ڕۆژانه‌ى ده‌ربكات ، وه پێویستى ئه‌وانه‌ى كه له‌گه‌ڵ بهنقى سووكاردا ( الربوي ) نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌وه‌ى كه حوكمى زهروورهتیان بدرێته سه‌ر و مرداره‌وه‌بوو و جگه له‌ویان بۆ حه‌ڵاڵ بكرێت ، وه به‌داخه‌وه زۆرێك له سووخواردنیان له لا ئاسان بوو ، به شێوه‌یه‌ك كاروكاسپى و هه‌ڵسوو كه‌وتى پێ ده‌كات و فهتواشى تێدا ده‌دات به بچوكترین گومان !!! ئه‌وه‌ش جگه له كه‌مى زانست و ئیمان ، و زاڵبوونى خۆشویستنى ماڵ و سامان نه‌بێت هیچى تر نیه ، كه زاڵبووهته سه‌ر دڵه‌كان ، داواكارین له خواى په‌روه‌ردگار پارێزه‌رمان بێت له‌و شتانه‌ى كه توڕهكاریهتى ... خواى په‌روه‌ردگاریش ته‌نها یارمه‌تى ده‌ره له‌و كاره‌دا .
سێیه‌م : فه‌تواى فهقیهو زاناى ئوصوڵى شێخ ( محمد صالح العثيمين ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ
ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه كه‌سێك پرسیارى لێده‌كات سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى قه‌رز ـ له‌گه‌ڵ بوونى سو‌و ( ڕیبا ) له سه‌رى ـ بۆ مه‌به‌ستى كڕینى خانوویه‌ك بۆ خۆى و منداڵكانى ، ئه‌ویش به‌ڕاشكاوى یاساغى ( نه‌هى ) له‌م كاره ده‌كات و به حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوى شه‌رعى داده‌نێت ، كه ئه‌مه ده‌قى پرسیاره‌كه و وهڵامهكهشه :
ده‌قی پرسیاره‌كه :(( هل يجوز للمسلم أن يقترض من البنك قرضا ربويا من أجل شراء منزل له ولأولاده ؟ مع العلم بأنه لا يوجد من المسلمين من يقرضني قرضا حسنا ، وأخشى من ضياع مالي في الإيجار ؟ )) .
واته : ئایا موسوڵمان بۆى هه‌یه قه‌رزێك له بهنق بكات سووى له‌سه‌ر بێت ، بۆ مه‌به‌ستى كڕینى خانوویه‌ك بۆ خۆى و منداڵكانى ؟ له‌گه‌ڵ زانینى ئه‌وه‌ى كه هیچ موسڵمانێك نیه كه قه‌رزم باتێ بێ سو‌و بێت ـ زیاده‌ى له سه‌ر نه‌بێت ـ وه له‌وه‌ش ده‌ترسم پاره‌كه‌م له كرێی خانوودا نه‌مێنێت و بفه‌وتێت ؟
وه ئه‌مه‌ش ده‌قى وه‌ڵامى به‌ڕێزیانه : (( لا يحل له أن يأخذ دينا بالربا من أجل أن تشتري له بيتا يستغني به عن الإيجار ، لأن الله ذكر وعيد الربا وشدد فيه ، حتى إن شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله قال : إنه ورد فيه من الوعيد ما لم يرد في ذنب دون الشرك )) ( الاقتراض بالربا من المصرف من أجل شراء منزل ، الشيخ/ محمد بن صالح العثيمين ) (*)
واته : بۆى نیه و نابێت قه‌رزێك وه‌رگرێت كه سو‌و ( ڕیبا ) ى له سه‌ر بێت ، بۆ ئه‌وه‌ى خانوویه‌كى پێ بكڕێت ، و ڕزگارى بێت له كرێی خانوو ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌باره‌ت به سو‌و باسكردووه و توندى تێدا نوواندووه ، ته‌نانه‌ت شێخى پایه‌به‌رزى ئیسلام ( ابن تیمیه ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رموویه‌تى : ئه‌وه‌نده‌ى هه‌ڕه‌شه سه‌بارت به سو‌و هاتووه ، سه‌باره‌ت به هیچ تاوانێكى تر نه‌هاتووه كه كه‌تره له هاوه‌ڵبڕیاردان .
چواره‌م : فه‌تواى زاناى شه‌رعزان شێخ (د ـ صالح الفوزان )
به هه‌مان شێوه‌ى زانایانى پێش خۆى شێخ زانا دكتۆر ( صالح الفوزان ) ئه‌م پرسیاره‌ى لێده‌كرێت(( أخذت قرضًا من البنك لأبني به مسكنًا لي ؛ فهل يعد هذا القرض ربًا ؟ )) ، واته : قه‌رزێكم وه‌رگرتووه له بهنقهوه ، بۆ ئه‌وه‌ى خانوویه‌ك بۆ خۆم درووست بكه‌م ، ئایا ئه‌م قه‌رزكردنه به سو‌و ( ڕیبا ) ده‌ژمێردرێت ؟
ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌داته‌وه :(( القرض بالفائدة ربا بإجماع أهل العلم ، سوا‌ء من البنك أو من غيره ، وبناء المسكن لا يسوغ التعامل بالربا ؛ لأن الله حرم الربا مطلقًا ، وشدد الوعيد فيه ؛ فعليك أن تتوب إلى الله مما صنعت ، وكان الواجب عليك أن تسأل أهل العلم قبل أن تقدم على هذه المعاملة ، وبإمكانك أن تشتغل وتكتسب ما أباح الله ، ثم إذا تحصلت على كسب مباح ؛ بنيت لك مسكنًا منه))( المنتقى من فتاوى الشيخ الفوزان )
واته : قه‌رزكردن له‌گه‌ڵ بوونى سوود و زیاده‌یه‌ك له كانى بژاردن و دانه‌وه‌ى ، سووه به كۆڕاى زانایان ، هیچ جیاوازى نیه و یه‌كسانه قه‌رزكردنه‌كه له بهنق بێت یان له جگه له‌و ، وه بنیاتكردن ، و دروستكردنى خانوو ، ڕێگه به‌وه نادات كه كار به سو‌و بكرێت ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار سووى به ڕه‌هایى حه‌رام و قه‌ده‌غه كردووه ، و هه‌ڕه‌شه‌ى توندى له سه‌ر داناوه ، بۆیه پێویسته له سه‌رت تووبه بكه‌یت و بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار ، له‌و كرده‌وه‌ى كه كردووته ، وه پێویست بوو له سه‌ریشت كه پرسیار له زانایان بكه‌ى پێش ئه‌وه‌ى هه‌ستى به‌م كاره ، وه ده‌شتوانیت كاروكاسپى له‌و شتانه بكه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار بۆى حه‌ڵاڵ كردووین ، پاشان كه پاشه‌كه‌وتت له كاروكاسپى حه‌ڵاڵدا كرد ، ده‌توانیت خانوویه‌كى لێبكڕیت .
پێنجه‌م : فه‌تواى ده‌سته‌ى هه‌میشه‌یى بۆ توێژینه‌وه و فه‌تواى عه‌ره‌بستانى سعودیه( اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء ) :
پرسیار كرا ده‌سته‌ى هه‌میشه‌یى بۆ توێژینه‌وه و فه‌تواى عه‌ره‌بستانى سعودیه ( اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء ) سه‌باره‌ت به (( حكم الإسلام في أخذ قرض من البنك بالربا لبناء بيت متواضع ؟ ))
واته : حوكمى ئیسلام چیه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى قه‌رزێك كه سووى له سه‌ر بێت له بهنقهوه ، به مه‌به‌ستى دروستكردنى خانوویه‌كى هاكهزایى و موته‌وازع ؟
ئه‌و ده‌سته به‌ڕێزه‌ش له وه‌ڵامدا فه‌رموویان : (( يحرم أخذ قرض من البنوك وغيرها بربا ، سوا‌ء كان أخذ القرض للبناء أو للاستهلاك في طعام أو كسوة أو مصاريف علاج ، أم كان أخذه للتجارة به وكسب بمائه ، أم غير ذلك ، لعموم آيات النهي عن الربا ، وعموم الأحاديث الدالة على تحريمه ، كما إنه لا يجوز إيداع مال في البنوك ونحوها بالربا . وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم ))( فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء 13/ 269 ) ( 13/ 385 ) .
واته : حه‌رامه قه‌رز وه‌ربگیرێت له بهنق بێت یان جگه له‌و ئه‌گه‌ر سووى له سه‌ر بێت ، هیچ جیاوازیش نیه له‌وه‌ى كه قه‌رزه‌كه بۆ دروستكردنى خانوو بێت ، یان بۆ به‌كاربردنى بێت له خواردن یان پۆشاك یان خه‌رجى بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى یان بۆ مه‌به‌ستى بازرگانى و كاسپى كردن ، یان جگه له‌وانه‌ش ، ئه‌وه‌ش له به‌ر گشتى ئه‌و ئایه‌تانه‌ى كه یاساغى ( نه‌هى ) له سو‌و ( ڕیبا ) ده‌كه‌ن ، وه هه‌روه‌ها له به‌ر گشتێتى ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر حه‌رامێتى ، هه‌روه‌كو نابێت پاره و پوول له بهنق و هاوشێوه‌كانى دابنرێت له‌گه‌ڵ بوونى سو‌و له سه‌رى ... ته‌نها خواى په‌روه‌ردگاریش مرۆڤ سه‌رده‌خات ، و صهڵات و سه‌لامیش له سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان بێت ( محمد ) و له ئه‌هل و هاوهڵانى .
=============================
(*) موسوڵمانى خواناس : نه‌كه‌ى به‌ووته‌ى ئه‌وانه فریو بخۆى كه ئه‌م فهتوایایهى زاناى پایه‌به‌رز و ئوصوڵى شێخ ( محمد صالح العثيمين ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ ده‌گێڕنه‌وه له سه‌ر حه‌ڵاڵى وه‌رگرتنى پێشینه‌ى خانووبه‌ره ، كه تێیدا هاتووه : (( شێخ موحه‌ممه‌د صالح عوسه‌یمین ، كه یه‌كێكه بووه له گهروهر مامۆستا شاره‌زا و بلیمه‌ته‌كانى سعوودیه ، دواى ئه‌وه‌ى كابرایه‌ك نامه‌یه‌كى بۆ ناردووه و تیایدا پرسیارى ئه‌وه‌ى لێده‌كات كه ئایا حوكمى شه‌رعى چۆنه له باره‌ى ئه‌و كه‌سه‌وه ، كه ده‌یه‌وێت خانوویه‌ك بكات و ده‌ستى كورته به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س ، كه پاره‌یان له بانكدا بووه و زیادى كردووه دێن ئه‌و زیاده‌یه‌ى ده‌ده‌نێ تا خانووه‌كه‌ى پێ ته‌واو بكات و لێشى وه‌رناگرنه‌وه ؟ ( له 10ى موحه‌ڕه‌مى 1419ى كۆچی‌دا ) له وه‌ڵامیدا فه‌رموویه‌تى : هیچ گوناهت ناگات ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارییه وه‌ربگریت ، كه پێك هاتووه له ماڵێك كه به ( ڕیبا ) په‌یداكراوه و بۆ بۆ پێدهویستى خۆتى خه‌رج بكه‌یت ، یان بیكه‌یته خێر بۆ هه‌ژاران ، یان قوتابخانه‌یه‌كى پێبكه‌یته‌وه ، چونكه گوناهبار ئه‌و كه‌سه‌یه ، كه په‌یداى كردووه ! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆیه كه ده‌یده‌ن وه‌ك تۆبه‌كردن ، دروسته ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به نیازى ئه‌وه‌بن كه خێریان بگات ، نه‌خێر ، ئیتر سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌ركه‌س بێت ئه‌وه‌ى به خێر وه‌ریده‌گرێت گوناهى ناگات )) ( مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين ، ط : دار ابن الهيثم ، ج ( 18 ) ص ( 471 ) )) ، چونكه ئه‌گه‌ر دیقه‌ت وتێڕمانمان هه‌بێت له فه‌تواكه‌دا ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه فه‌تواكه له دۆڵێكه و بهڵگهپێهێنانهوهكهشى له دۆڵێكى تر (الفتوى في واد والاستدلال به في واد آخر ) ، له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م فه‌توایه باس له كه‌سێك ده‌كات سو‌و ( ریبا ) ى به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌یه‌وێت لێى ڕزگار ببێت ، ئاشكراشه ئه‌و پارانه‌ى كه به‌و ڕێگه‌یه به ده‌ست هاتوون به فیڕۆ نادرێن و له ناونابرێن ، به‌ڵكو له مهصڵهحهى هه‌ژاران و دهستكورتان ، و بواره گشتیه‌كاندا به‌كار ده‌برێت ... جا نازانم چ په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان ئه‌م فه‌توایه و پێشینه‌ى خانووبه‌ره‌دا هه‌یه ؟!!! له كاتێكدا كه فه‌تواى ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه زۆر به ڕاشكاوى باس له حه‌رامێتى ئه‌و كاره ده‌كات ، هه‌روه‌كو له فه‌تواكاندا باسى لێوه كرا .
===============
[تێبینى : بۆ زانیارى زیاتر ئه‌م كتێبه‌یه بخوێنه‌وه
پێشینه‌ى خانووبه‌ره
( سلفه‌ى عه‌قار )
حوكمى چیه ئه‌گه‌ر سو‌و ( ڕیبا ) ى له سه‌ر بێت ؟
ئاماده‌كردنى : مامۆستا عدنان بارام
پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا خلیل أحمد
له كتێبخانهى ماڵپه‌ڕى به‌هه‌شت به‌شى موعامه‌لات ئه‌م كتێبه‌یه دانراوه]
http://ba8.org/kteb-98