* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت خواپه‌رستى ته‌نها بۆ خوا ناكه‌یت .
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت نوێژ وڕۆژ وخێر وخێرات ناكه‌یت .
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت قورئان ناخوێنیت و یاد و زیكرى خالقى زه‌وى وئاسمان ناكه‌یت .
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره و نێردراوه دڵسۆزه‌كه‌ى ناكه‌یت ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت زینا و داوێن پیسى ده‌كه‌یت ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت ئاره‌ق ومشروباتى عه‌قڵ ڕووخێن ده‌خۆیته‌وه ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت دزی وناپاكى وغه‌ش وخیانه‌ت ده‌كه‌یت ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت درۆده‌كه‌یت وبوهتان هه‌ڵده‌به‌ستیت وغه‌یبه‌تى هاوڕێیانت ده‌كه‌یت ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت جگه‌ره ونێرگه‌له وتلیاك ده‌كێشیت ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت فیتنه‌یى ودووزمانى وجاسوسى به‌سه‌ر هاوڕێكانته‌وه ده‌كه‌یت ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت گوێبیستى ئاوازى شه‌یتان ده‌بیت و ته‌ماشاى ئه‌فلامى بێ ڕه‌وشتى ده‌كه‌یت ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت به‌نده‌ى پاره‌یت و ئه‌سیرى ده‌ستى حه‌زوئاره‌زوه‌كانتى ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكى پیاوكوژ وسته‌مكار ودادپه‌روه‌رنیت .
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت ئازارى دایك وباوكت ده‌ده‌یت و ڕێزیان ناگریت ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت گاڵته‌جارى و سوكایه‌تى به خه‌ڵك وهاوڕێكانت ده‌كه‌یت ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت حه‌رام وریبا ده‌خۆیت ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت فیز و ته‌كه‌بوور به‌سه‌ر خه‌ڵك وهاوڕێكانتدا ده‌كه‌یت ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت یارمه‌تى وكۆمه‌كى هیچ كه‌سێك ناكه‌یت بۆ هیچ شتێ ...
* ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت ئه‌م تاوانانه و هه‌زاره‌ها تاوانی تریش ئه‌نجام ده‌ده‌یت ...
وه بێزار بوویته وخه‌فه‌تبار ودڵته‌نگیت به‌ئه‌نجامدانى ئه‌م تاوانانه و ده‌ته‌وێت وازیان لێ بهێنیت و خۆت ئاسوده بكه‌یت و ڕێگه‌ى ڕزگارى بدۆزیته‌وه ، ئه‌وه ده‌رگاى لێخۆشبوونى خواى گه‌وره هه‌میشه كراوه‌یه و پێشوازى له تۆبه‌كارانى خۆشه‌ویست ده‌كات ، خواى گه‌وره‌ش به‌ڵێنى داوه میوانه‌كانى خۆى و ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى نا‌ئومێد نه‌كات وخـه‌ڵاتى لێ خۆشبوونیان پىَ ببه‌خشێ .. هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : [ وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِّمَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَى ] ( طـه : 82 ) ، واتا : خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : من ده‌بوورم له‌و كه‌سه‌ى كه ته‌وبه ده‌كه‌ن وباوه‌ڕ ده‌هێنێت وكرده‌وه‌ى چاك ئه‌نجام ده‌دات ، له‌وه و دواش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وبه‌یه‌ى كه كردوێتى .
هه‌ر خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] ( الزمر : ٥٣ ) ، واتا : به‌به‌نده‌كانم بڵێ : خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ئه‌ى به‌نده‌كانم ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه تاوان وسه‌رپێچى زۆرتان ئه‌نجام داوه و سته‌متان له‌نه‌فسى خۆتان كردووه ، نا‌ئومێد مه‌بن له ڕه‌حم وسۆز و لێخۆشبوونى خوا ،چونكه خواى گه‌وره له هه‌موو تاوان و هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت ، بێگومان ئه‌و خودایه زۆر لێبوورده و به‌سۆز و میهره‌بانه .
ئای ئه‌مه چ مژده‌یه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌ناوده‌ریاى گوناه وتاواندا غه‌رق بوونه و خه‌ریكه ده‌خنكێن تیایدا ، ئاى چ خه‌ڵاتێكه بۆ كه‌سێك دیارى وه‌ربگرێت ، ئاى چ ده‌رمانێكه بۆ كه‌سێك شیفاى بووێت .
ده‌ى برا و خوشكى به‌ڕێز ... په‌له بكه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خوا و به‌ڕاسته‌قینه‌یى په‌یمانى پێ بده ، تا خواى گه‌وره هه‌موو خراپه و تاوانه‌كانیشت بۆ بگۆڕێت به‌چاكه ، چونكه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى بگه‌ڕێیته‌وه بۆلاى خوا ئه‌وه خواى گه‌وره هه‌موو خراپه و تاوانه‌كانت بۆ ده‌گۆڕێت به‌چاكه ، هـــه‌روه‌ك ده‌فـــــه‌رموێت : [ إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَـانَ اللَّهُ غَفُـورًا رَّحِيمـًا ] ( الفرقان : ٧٠ ) ، واتا : ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه ته‌وبه ده‌كه‌ن وپه‌شیمان ده‌بنه‌وه و ئیمانى دامه‌زرا و ده‌هێنن وكاروكرده‌وه‌ى چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌وانه خواى گه‌وره خراپه‌كانیان بۆ ده‌گۆڕێت به‌چاكه ، وه خودا هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه ... ئه‌گه‌ر به قه‌باره‌ى هه‌موو دونیا تاوانت كردبێت ، به‌ڵام ویستى گه‌ڕانه‌وه‌ت كرد بۆ لاى خوا و گه‌ڕایته‌وه بۆ لاى و ته‌وبه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ت كرد ئه‌وه خواى گه‌وره به‌قه‌باره‌ى دونیا چاكه‌ت بۆ ده‌نووسێت ... ده‌ى ئێستا چاوه‌ڕوانى چى ده‌كه‌یت ... په‌له‌بكه و بڕیاربده ...
له‌كۆتایدا ... ئه‌ى تاوانبارترین كه‌س بێئاگامه‌به له‌و خوایه‌ى كه ته‌مه‌نى بۆ ژیانت داناوه ، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ناسه‌كانت و ڕۆژه‌كانیشت ماوه‌ى داناوه ...