له‌بابه‌ته‌كانى پێشوودا باسی حوكمی عیشق و دواتر باسی ئه‌و هۆكارانه‌مان كرد كه‌وات لێ ده‌كات تووشی ئه‌و تاوانه بیت له‌م بابه‌ته‌دا به‌پشتیوانی خوا باسی ئه‌و خاڵانه ده‌كه‌ین كه دوورمان ده‌خه‌نه‌وه له‌و تاوانه :
1 ـ خاڵی سه‌ره‌كی داخستنی چاوه له ئاستی نامه‌حره‌مدا جا چ كوڕ بێت یان كچ بێت وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووین و ده‌فه‌رموێت :[ قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ] ( النور : 30 ) ، واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌پیاوانی ئیماندار بڵێ كه‌وا چاو له ئاستى نامه‌حره‌مدا دابخه‌ن ، وه له‌ئایه‌تێكی دیكه‌دا به‌ئافره‌تان ده‌فه‌رموێت [ وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ] ( النور : 31 ) واته : وه به‌ئافره‌تانی ئیماندار بڵێ كه‌وا چاویان له ئاستى پیاوانى نامه‌حره‌مدا دابخه‌ن .
به‌ڕاستی یه‌كه‌م هۆكار بۆئه‌وه‌ی دوورت بخاته‌وه داخستنی چاوه چونكه پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : (( العين تزني وزناها النظر )) ( البخاري ومسلم ) ، واته : چاو زینا ده‌كات زیناكه‌شی نه‌زه‌ر و تێڕوانینی نامه‌حره‌مه .
بۆیه كاتێك كه‌سێكی نامه‌حره‌مت بینی ده‌ستبه‌جێ چاوت دابگره بۆ ئه‌وه‌ی له‌دڵتدا شێوه‌كه‌ی جێگیر نه‌بێت و دواتر نه‌یه‌ته‌وه یادت .
2 ـ خۆ نزیك كردنه‌وه له‌خوا و تێكه‌ڵ بوونی كه‌سانێك كه خوات به‌بیر ده‌هێننه‌وه ، وه ده‌بێت زیاتر له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵ و كه‌سانه‌دا دابنیشی كه‌وا زیاتر باسی فه‌زڵ و نیعمه‌ته‌كانی خوات بۆ ده‌كه‌ن و زیاتر باسی خۆش ویستنی پێغه‌مبه‌ری خوات صلى الله عليه وسلم بۆ ده‌كه‌ن یان باسی زیكر‌و فه‌رمووده سه‌حیحه‌كان ده‌كه‌ن وه ده‌بێت وریای هه‌ر پێنج فه‌رزه نوێژه‌كان و زیكره‌كانی پاش نوێژ و زیكری به‌یانی و ئێواره و زیكره‌كانی تر بیت ، چونكه تاوانت لا قێزه‌ون ده‌كه‌ن و ئیمانت لا شیرین ده‌كه‌ن وه ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌بێت ده‌ستیان پێوه بگریت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستت ده‌رنه‌چن ئه‌گینا دواتر هاوڕێیه‌تی كه‌سانێك ده‌كه‌ی كه هه‌ر خه‌ریكی عیشق و غه‌رامن .
پێغه‌مبه‌ری خواش صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌موێت : ((لا تصاحب إلا مؤمنا ... )) ( حسن : صحيح سنن أبي داود : 4832 ) ، واته : ته‌نها هاوڕێیه‌تی ئیماندار بكه .
لێره‌دا ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌یت كه ده‌بێت كه‌سانێك به‌هاوڕێی خۆت هه‌ڵبژێریت به‌ڕاستی دڵنیا بیت له‌دینه‌كه‌ی ئه‌و ، وه ته‌نانه‌ت دینه‌كه‌ی خۆتیش چونكه ئه‌گه‌ر باش نه‌بوو ئه‌وه گومڕات ده‌كات و سه‌رت لێ ده‌شێوێنێت .
3 ـ دوور كه‌وتنه‌وه له ته‌ماشاكردنی ئه‌و فلیمانه‌ی كه تێكه‌ڵاوى كوڕان و كچانی تێدایه وه ته‌ماشانه‌كردنی ئه‌و فلیمانه‌ی كه ڕه‌واج به‌عیشق و دڵداری و داوێن پیسی ده‌ده‌ن وه ده‌بێت كتێب یان نامیلكه و گۆڤار و كورته چیرۆكی عیشق و خۆشه‌ویستی نه‌خوێننه‌وه ، چونكه وات لێ ده‌كه‌ن ئه‌و تاوانه‌ت بۆ حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن و زۆر به‌جوانی ترش و خوێ پێكراوه‌ی بۆت باس ده‌كه‌ن دواتر تۆش وا ده‌زانی شتێكی ئاساییه‌و تایبه‌ته به‌ژیانی خۆته‌وه بۆیه په‌نای بۆ ده‌به‌یت و ده‌یخوێنیته‌وه .
4 ـ كاته به‌تاڵه‌كان و ئه‌و كاتانه‌ی كه به‌ته‌نهای هه‌وڵ بده به‌شتێكی باش و سوود به‌خش پڕی بكه‌ره‌وه یان هه‌وڵ بده كتێبی پڕ له زانست و نامیلكه‌ی ئاینیی بخوێنه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌باشی له‌دینه‌كه‌ت شاره‌زا ببێت و كه‌س نه‌توانێت به‌ئاسانی به‌سه‌ر دینتدا زاڵ ببێت كۆمه‌ڵه بیروڕایه‌كت فێربكات كه دوایی ئاكار و ڕه‌وشتیشت تیا بچێت و تووشی تاوانی گه‌وره‌تر ببێت خوا په‌نامان بدات ، چونكه ئه‌و كاتانه كه به شتی چاك پڕت نه‌كرده‌وه دوایی شتی خراپت دێته به‌رده‌ست و تۆش ناتوانی به‌ئاسانی خۆتی لێ لابده‌ی .
5 ـ زوو ژنهێنان یاخود زوو شووكردن یه‌كێكه له‌هۆكاره گرنگه‌كان بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له‌تووشبوون به‌تاوانی عیشق و دڵداری ، چونكه گه‌ر كه‌سێك هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌وا خه‌ڵكی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ناوی خوازبێنی بوون و به‌هاوسه‌رى دواڕۆژ مسۆگه‌ركردن هه‌ڵت ده‌خه‌ڵتێنن و له‌خشته‌ت ده‌به‌ن .
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له فه‌رمووده‌یه‌كدا پێمان ده‌فه‌رموێت :((يا معشر الشباب من استطاع من‌ك الباءة فليتزوج ... )) ( صححه الألباني في صحيح الترمذي ) . واته : ئه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌نجان هه‌ركه‌سێك له‌ئێوه توانای ژن هێنانی هه‌بوو ئه‌وا با ژن بهێنێت .
وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت :((إذا أتاكم من ترضون دينه و خلقه فزوجوه ... )) ( صحيح الجامع : 270 ) .
واته : ئه‌گه‌ر كه‌سێك هاته خوازبێنى كچ یان خوشكانتان و له ڕه‌وشت و دیندارێتی ڕازی بوون ئه‌وا ژنى بده‌نآ ... .
بۆیه داوام له‌خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه كه من و ئێوه‌ش به‌ڕێگه پاك و چاكه‌كه‌ی ئیسلام شاد بكات و دوورمان بخاته‌وه له‌تاوان و له‌كاری خراپه .