بسم الله الرحمن الرحيم
سه‌ره‌تاى به‌ستنى زۆربه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان له هاوڕێیه‌تیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات !!! سه‌ره‌تا خۆى به هاوڕێی داده‌نێ ودڵسۆزى و وه‌فادارى خۆى بۆ ده‌نوێنێ دواجار گۆڕینه‌وه‌ى ژماره‌ى مۆبایل دواتر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كدا !! ئه‌م قسه ده‌یكه‌م له‌خۆمه‌وه هه‌ڵى نابه‌ستم ، چونكه ئه‌وه‌م به‌چاوى خۆم دیوه سه‌ره‌تا به‌ناوى هاوڕێیه‌تى به‌یه‌كه‌وه بون و دواتر په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى به‌ناو هاوڕێیه‌تیان به‌ستوه !!!
بۆیه ده‌ڵێم : كچى به‌ڕێز كه سومعه‌تى خۆت و خێزانه‌كه‌ت به‌ده‌ست تۆوه‌یه چۆن بڕوا به كه‌سێك ده‌كه‌ى كه‌تا دوێنێ هاوڕێت بوو وشه‌ى وه‌فادارى هاوڕێی بۆت باس ده‌كرد ئێستا داواى په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستیت لێ ده‌كا ؟! چۆن ئه‌مینى له‌سه‌رى كاتێك ئه‌و كه‌سه ئاماده بوو خیانه‌ت له وشه‌ى هاوڕێیه‌تى بكات ؟! چۆن ئاماده نابێ جارێكى تر خیانه‌تت لێ نه‌كا ؟!!!
هه‌میشه ئه‌و كوڕانه‌ى سه‌ره‌تا به‌ناو هاوڕێیه‌تیه‌وه نزیك ده‌بنه‌وه ، دواجار سه‌رده‌كێشێ بۆ په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى چونكه هه‌ندێك كوڕانى ته‌ڵه‌كه‌باز خۆیان ده‌زانن چۆن تیره‌كه‌یان ده‌وه‌شێنن و به ناوى هاوڕێتیه‌وه مه‌به‌ستى خۆیان ده‌پێكن و باسى وه‌فادارى و خیانه‌ت نه‌كردنى خۆشه‌ویستان ده‌كات و پاكى خۆى باس ده‌كاو مرۆڤ نابێ درۆ بكا و گاڵته به‌ناموسى خه‌ڵك بكات و خۆمان دایك و خوشكمان هه‌یه ئاله‌م جۆره قسانه ده‌كات وه‌كو له‌بیرى كچه‌كه گومانى چاك دروست بكات ئینجا پێى ده‌ڵێ من تۆم ده‌وێ و نیازم پاكه‌و ئه‌مه‌وێ بتهێنم !!! هه‌زاران قسه‌ى بریقه‌دارى تر تاڕازى ده‌كا !!!
به‌ڕاستى حه‌یفه ناو و سومعه‌ت و چاره‌نووسى خۆت بده‌یته ده‌ست كه‌سێكه‌وه وه‌كو خۆى چاره‌نوسى خۆى نازانێ تۆ چوزانى ڕاستت له گه‌ڵ ده‌كا یان درۆ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌ك پێش زه‌واج دروست نیه و تاوانه ، له‌وانه‌یه بڵێى به‌قسه‌كه‌یه‌وه دیاره ڕاستگۆیه !! ده‌ى وانیه چه‌ندان كوڕ به‌قسه‌ى مۆمیاكراو كه ناخیان پێچه‌وانه بوه و به‌و جۆره قسانه خۆیان به‌ڕاستگۆ ده‌رخستوه !! كه‌چى فریوى كچانیان داوه !!! یان ناترسى له‌خوا له‌كاتێكدا وشه‌ى سۆزدارى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ كوڕێكدا ده‌گۆڕێته‌وه ، ( ملك الموت ) بێت و گیانت بكێشى ئه‌و كات له‌به‌رامبه‌ر خوا چى ده‌ڵێى ؟ هه‌روه‌كو خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێ :[ فَإِذَا جَاء أَجَلُهُمْ لاَ يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلاَ يَسْتَقْدِمُونَ ] ( سورة الأعراف : 34 ) ، واته : هه‌ریه‌كێكتان كه مردن ڕێگه‌ى پێ بگرێ ئه‌وا یه‌ك سه‌عات پێش و پاش ناخرێ .
یاخود گوناهو تاوان نیه دایك و باوكت ئاگایان له‌هیچ نیه تۆ له‌پشته‌وه سه‌ریان ده‌بڕى و ناموسیان له‌كه‌دار ده‌كه‌ى ؟!! به‌ڕاستى جێگه‌ى داخه كچان به چه‌ندها كاتژمێر و به‌مۆبایل له‌گه‌ڵ هاوسۆزه‌كانیان قسه ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ى ئاگایان له‌و كاته به‌نرخه بێ كه بۆچى و له‌به‌ر چ شتى خراپ به‌فیڕۆى ده‌ده‌ن !!!
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم : ((نِعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فِيهِمَا كَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ ، الصِّحَّةُ وَالْفَرَاغُ )) ، واته : دوو نیعمه‌تى خوا هه‌یه زۆربه‌ى خه‌ڵك لێى بێ ئلگان ئه‌ویش ته‌ندروستى و ده‌س به‌تاڵیه .
به‌ڕاستى كات زۆر گرنگه ئه‌گه‌ر ناتوانى له‌شتى باش به‌كارى بێنى له‌شتى خراپ به‌كارى مه‌هێنه بۆ پشت به‌و خوایه‌ت نابه‌ستى كه تۆى له نه‌بونه‌وه هێناوه‌ته بوون و زه‌وى و ئاسمان ئه‌وه‌ى له‌ناویدایه به‌تواناى خۆى دروستى كردووه ئایا ناتوانى كه‌سێ بۆ تۆ بنێرێ به‌دڵى تۆ بێ ؟!!
به‌ڕاستى زۆرم پێ سه‌یره خودا ئه‌قڵى پێداوین و كه‌چى خۆمان ئه‌ده‌ینه ده‌ست هه‌وا و ئاره‌زوه‌كانمان . ئه‌ى نازانى یه‌كه‌م شت كه به‌چاك و خراپ شایه‌تیت له‌سه‌ر ده‌دا ئه‌و زه‌وییه كه له‌سه‌رى سه‌رپێچى خودا ده‌كه‌ى ؟! ئه‌ى چى ده‌ڵێى له‌كاتێكدا تۆ به‌ناوى دڵداریه‌وه له‌گه‌ڵ كوڕدا به‌چه‌ندین كاتژمێر داده‌نیشى و قسه‌ى سۆزدارى ده‌كه‌ى ؟!!
ئه‌مه‌ش به‌زۆرى له‌زانكۆ و په‌یمانگاكاندا ڕوو ده‌دات كه ئه‌بنه جێى توانج وقسه‌ى خه‌ڵك ، و له‌وانه‌شه گه‌نجێك بكه‌وێته ژێر كاریگه‌رى تۆ ، وه ئه‌ویش هه‌وڵ بدا ئه‌و كاره خراپه ئه‌نجام بدات به‌هۆى لاسایى كردنى بۆ تۆ ، به‌ڕاستى هه‌ركه‌س چاولێكه‌ر بێت له كه‌سێكه‌وه به‌چاك یان خراپ بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌نوسرێ له‌لاى خودا ده‌با تۆ له‌و كه‌سانه نه‌بی كه‌بڵاوكه‌ره‌وه‌ى خراپه‌ن .