خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ] ( الأحزاب : 59 )
ئاشناى هه‌مووانه كه فه‌رمایشه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم له هه‌موو بواره‌كانى ژیان له سوود و قازانجى تاك و كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تیه ، مه‌به‌ستیشمان لێره‌دا ئه‌و باڵاپۆشینه‌یه كه خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم له خوشكان و دایكانى ئێمه‌یان داوه‌كردووه ، جا بابزانین ـ زانستى سه‌رده‌م ـ چۆن ڕاستى ئه‌م ووته‌یه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنت ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى خوشكانمان زیاتر پابه‌ند بن پێوه ، زیاتر سۆز و میهره‌بانى خواوه‌ندیان بۆ ئاشكرا بێت ، و شوكرانه بژێرى ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌ن .
له هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كاندا هاتووه كه لێكۆڵینه‌وه زانستیه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه جل وبه‌رگى كورت له‌به‌ر ده‌كه‌ن و له‌شیان به ده‌رده‌خه‌ن زیان له‌خۆیان ده‌ده‌ن ، سه‌رژمێره‌كانى ئێستا ئاماژه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى خراپ ده‌كه‌ن كه تووشى ئه‌و به‌شانه‌ى له‌شى ئافره‌ت ده‌بێت كه به‌ده‌ره‌وه یه ، به‌تایبه‌ت تووشى كچانى جلوبه‌رگ كورت ده‌بێت ، له‌م باریه‌وه گۆڤارى پزیشكى به‌ریتانى بڵاوى كرده‌وه كه (السرطان الخبيث الميلانوما ) شێرپه‌نجه‌ى خراپى میلانۆما یه‌كێك بووه له‌و جۆره شێرپه‌نجانه‌ى كه به‌ده‌گمه‌ن تووشى مرۆڤ ده‌بوو به‌ڵام ئێستا زیادیكردووه ، و تووشبوه‌كانیش له كچانى ته‌مه‌ن ناوه‌ڕاستدا زیادده‌كات كه زیاتر تووشى قاچیان ده‌بێت ، هۆكه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵابونه‌وه‌ى جلوبه‌رگى كورت كه له‌شى ئافره‌ت به‌ده‌رده‌خات ، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى ساڵدا وا ده‌كات پێستى له‌شى ئافره‌ت زیاتر به‌رخۆر بكه‌وێت ، له‌كاتێكدا گۆره‌وى ته‌نك یان لایلۆن پێست ناپارێزێت له تیشكى خۆر .
گۆڤارى پزیشكانى ئۆبئه هه‌وڵیان داوه زانیارى زیاتر ده‌رباره‌ى ئه‌م نه‌خۆشیه كۆ بكه‌نه‌وه كه‌خه‌ریكه نزیك ده‌بێته‌وه و ببێت به په‌تایه‌ك ... جا خوشكه‌كه‌م بڕوانه به هۆى سه‌رپێچیان بۆ فه‌رمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار چۆن سزاى سه‌ختى خۆى یان به‌شێك له‌سزاكه‌ى داوه به‌سه‌ریاندا به‌شێوه‌ى شێرپه‌نجه‌ى خراپ كه خراپترین جۆرى شێرپه‌نجه‌یه ... خۆشبه‌ختیش ئه‌و كه‌سه‌یه كه له حاڵ و وه‌زعى كه‌سانى تر په‌ند و عیبره‌ت وه‌رگرێت .
هۆى ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ركه‌وتنى پێست به تیشكى ( فوق البنفسجیه ) سه‌روو به‌نه‌وشه‌یى ، كه له تیشكى خۆردا هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مى جلوبه‌رگى كورت جلى كه‌نار ده‌ریا ، وه تێبینى ده‌كرێت له‌وه‌ى كه تووشى هه‌موو به‌شه‌كانى له‌ش ده‌بێت به ڕێژه‌یه‌كى جیاواز ، و ئه‌م نه‌خۆشیه سه‌ره‌تا وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كى بچوكى ڕه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر پێست له‌وانه‌شه زۆر بچوك بێت ، به‌زۆرى له پێ و لاقدا ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌ندێك جاریش له چاودا ده‌رده‌كه‌وێت ئینجا ده‌ست ده‌كات به بڵاوبونه‌وه به هه‌موو له‌شدا ئه‌مه‌ش زیادده‌كات و گه‌شه‌ده‌كات له ناوچه‌ى ده‌ركه‌وتنیه‌وه ، ئه‌م په‌ڵانه هێرش ده‌به‌نه سه‌ر لیمفه‌گرێكانى سه‌ره‌وه‌ى ڕان و خوێن وه له جگه‌ردا جێگیرده‌بن و له‌ناوى ده‌به‌ن ، وه له‌وانه‌یه له زۆربه‌ى ئه‌ندامه‌كانى هه‌ناودا جێگیر ببێت وه‌ك : ماسوولكه‌كان ، گورچیله ، له‌وانه‌شه هێرش بباته‌سه‌ر گورچیله و له‌ناوى ببات له‌ئه‌نجامى تووشبوونى گورچیله به‌شێرپه‌نجه‌ى خراپ و ده‌رچوونى میزى ڕه‌شى به‌دوادا بێت كه له‌وانه‌شه بگوێزرێته‌وه بۆ كۆرپه‌له كاتێك له‌زكى دایكى دا ده‌بێت ، تووشبووى ئه‌م نه‌خۆشیه ( شێرپه‌نجه ) زۆر ناژێت ، له‌هه‌مان كاتدا نه‌شته‌رگه‌رى یان چاره‌سه‌ر به تیشك ڕێگه‌ى ڕزگاربوون نیه له‌م نه‌خۆشیه ، لێره‌دا دانایى و زانایى یاسادانانى ئاینى ئیسلامى پیرۆزمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه فه‌رمان ده‌كات به ئافره‌ت به له‌به‌ركردنى پۆشاكى خۆپارێز كه ( پۆشاكێكى فراوانه ، نه ته‌سكه و نه ته‌نكه و هه‌موو له‌شى داده‌پۆشێت ، وه ڕێگه ده‌دات به‌ده‌رخستنى هه‌ردوو ده‌ست و ده‌موو چاو ، ، لێره‌دا به‌ته‌واوى ئه‌وه ڕوون بۆته‌وه كه له‌به‌ركردنى جلوبه‌رگى داپۆشه‌رى له‌ش و دروست باشتره و پارێزه‌ریتى له سزاى دونیا ، كه به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه تووشمان ده‌بێت جگه له‌سزاى دواڕۆژ كه به‌ده‌ست خواى گه‌وره‌یه . ئێستا ده‌ڵێین ئایا دواى پشتگیرى كردنى بیردۆزه‌كانى زانستى نوێ كه پێشتر یاساى ئاینى ئیسلامى پیرۆز بڕیارى له‌سه‌ر دابوو بیانوویه‌ك هه‌یه بكرێت به بیانوو بۆ ( سفور ) ى و خۆده‌رخستنى ئافره‌تان .