زۆربه‌ى كات نه‌خۆشه‌كه ئافره‌ته نه‌ك پیاو، ئافره‌ته‌كه له‌وانه‌یه قه‌ڵه‌و بێت. به خواردنى چه‌ور تێك ده‌چێت و قرقێنه و هێڵنجى هه‌یه. 90% زیاترى ئه‌و نه‌خۆشانه به‌هۆى به‌ردى زراوه‌وه‌یه، خۆشبه‌ختانه نیوه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ردى زراویان هه‌یه هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌كیان نىیه. بۆیه ئه‌مانه پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌رى نىیه.ئه‌وانه‌ى تووشى ژانه‌سك دێن ده‌ڵێن ژانه‌كه‌ى له ئازارى گوله یان قاچ شكان یان منداڵ بوون زیاتره. ئه‌گه‌ر ده‌ست بدرێت له لاى ڕاستى سكى نه‌خۆش واته ژێر په‌راسووى لاى ڕاست، یه‌كسه‌ر نه‌خۆشه‌كه هاوارى لێ هه‌ڵده‌ستێت. ئه‌گه‌ر پێى بڵێى هه‌ناسه بده، كاتى ده‌ست لێ دان هه‌ناسه‌ى ڕاده‌گرێت واته ناتوانێت هه‌ناسه‌كه ته‌واو بكات. دواى چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایی و به‌كارهێنانى ده‌رمانێكى دژه‌ئازارى گونجاو، نه‌خۆشه‌كه بنێره بۆ نه‌خۆشخانه.