ته‌واوى سوپاس و ستایشه‌كان بۆ په‌روه‌ردگار ، صه‌ڵاواتى زۆر بۆ سه‌ر خۆشه‌ویستمان پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، خودایه په‌نات پێده‌گرم له تاوان گه‌لێك كه بمكاته خه‌ڵكى دۆزه‌خ ، وه له‌سه‌ر لێشێوانێك كه له رێگه‌ى ڕاست ونم بكات ، وه له خراپى نه‌فس كه سه‌ر شۆڕم بكات ... وه دواى ستایشى بێ پایان له بۆ خواوه‌ندى به‌دیهێنه‌ر ...
خوشكه‌كه‌م ... براكه‌م ... وه‌كو ڕونه لامان كه ئاینى پیرۆز ئیسلام ، ئاینێكى گشتگیر و هه‌مه لایه‌نه‌یه ... وه بۆ هه‌موو خه‌ڵك هاتووه ... به ڕه‌چاوكردنى هه‌ر چین و توێژێك و هه‌ر ته‌مه‌نێك ... له ناو هه‌موو لایه‌نه‌كانیدا . گرنگترین چینه‌كان له‌م ئاینه به پێزه‌دا چنیى ئێمه‌ى لاوه ... هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر صلى الله عليه وسلم ئاگادارى كردوینه‌ته‌وه له گرنگێتى و ناسكى و زوو به‌سه‌رچونى سه‌رده‌مى گه‌نجێتى ... هه‌ر بۆیه له فه‌رمووده‌كانى دا سه‌رنجى ئێمه‌ى گه‌نج ڕاده‌كێشێت و ئاماژه به گرنگى ته‌مه‌نمان ده‌دات وه‌ك ئه‌م فه‌رموده‌یه كه باس له حه‌وت كۆمه‌ڵه‌ى موژده پێدراو به‌وه‌ى كه له رۆژى دواى دا له‌سایه‌ى عه‌رشى خوداى گه‌وره‌دا حه‌شر ده‌كرێن كه له‌و ڕۆژه‌دا هیچ سێبه‌رێك نیه جگه له‌و سێبه‌ره ... باسى كردوى له‌به‌ر گرنگى تۆى لاو ، له سه‌ره‌تاى ئه‌و حه‌وت كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌وه باسى كردوى ، دواى حاكمى دادپه‌روه‌ر ... و كه فه‌رمووده‌كه له ( صحيح ) ى بوخارى وموسلیمدا هاتووه و ده‌فه‌رموێت صلى الله عليه وسلم ((وشابٌ نشأ في طاعة الله )) ، واته ئه‌و گه‌نجه‌ى كه گه‌نجێتى به په‌رستنى خوداوه به‌سه‌ر ده‌بات ... به‌ڵكو له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا كه پێشه‌وا ( حاكم ) گێراویه‌تى یه‌وه فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم : ((وشاب أفنى شبابه في طاعة الله)) ، واته : لاوێك گه‌نجێتى له په‌رستنى خوادا ده‌توێنێته‌وه ... زانایان فه‌رموویانه كه جیاوازى له نێوان كوڕ و كچ دا نیه له په‌رستشدا ... وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش پێشه‌وا ( حاكم ) ده‌یگێڕێته‌وه كه پێغه‌به‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى : پێنج شت به هه‌ل بقۆزه‌وه به‌رله‌وه‌ى دژه‌كانى به‌رۆكت بگرن وه له نێوانیاندا فه‌رمووى (( شبابك قبل هرمك )) ، واته : گه‌نجێتیت پێش ئه‌وه‌ى پیری به‌رۆكت بگرێت .
بانگه‌واز بكه به‌پێى زانیارى و تواناى خۆت ، چونكه پێشه‌واى بانگ خوازان صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێ : (( بلغوا عني و لو آية )) ( رواه البخاري ) ، واته : ئه‌گه‌ر ئایه‌تێكیش بێت له‌منه‌وه بیگێڕنه‌وه بۆ خه‌ڵكى تر و بانگه‌وازى پێبكه‌ن بۆ لاى خواى گه‌وره ... ئه‌وه‌شت بیرنه‌چێ ، پێشه‌واى گه‌نجان فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم (( الـــدال على الخیر كفاعله )) ( السلسلة الصحيحة : 1160) ، واته : كه‌سێك ئامۆژگارى بۆ كارى چاكه بكات وه‌ك ئه‌وه وایه كه كردبێتى . ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێ كه فه‌رمان به‌چاكه و ڕێگرى له خراپه یه‌كێكه له باشترین په‌رستشه‌كان ... دوعاى خێر بكه بۆ خۆت و دایك و باوك و موسوڵمانان ، ئێمه‌شت بیر نه‌چێت ... موژده‌ى پاداشت به‌خه‌ڵكى بده و ئاگه‌داریان بكه‌ره‌وه له ناره‌حه‌تى سزاى سه‌خت و به‌ئازار ... وه له كۆتاى دا ئه‌ڵێم ... خۆشم ئه‌وێن ته‌نها له‌به‌ر خواى گه‌وره ... با ئه‌م ژیانه تاڵه نه‌مان خاته دۆزه‌خى له‌خۆى تاڵتره‌وه ...