ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بۆچى دەژیت و چاوەڕێى بگەى بەكام جێگا ؟

خوشك و برایانم لەوەیە ئەم پرسیارەتان پێسەیر بێت !! وە بڵێن ئەم پرسیارە بۆ ؟!! بەڵام تۆ پرسیارێ لەخۆت بكەى، ئایا بۆچى دەژیت ؟ ئەو جا وەڵامى خۆت بدەرەوە بزان نەفست چیت پێدەڵێت ئەوسا لەگەڵ ئەقڵ و بیركردنەوەى خۆت دا بەراوردى بكە بزان كامیان هەڵدەبژێرى لەوەیە لەنەفست پرسیار بكەى پێت بڵێت: ژیان: ئەبێ بخۆیت و بخەویت وكام جلە جوانە لەبەركەى و ئیتر گرنگ نیە چۆن بێت گرنگ نیە توڕە بونى پەروەردگارتى پێوە بێ یان نە، یان گرنگ ئەوەیە مۆبایلێك بەدەستەوە بگرى گرنگ نیە قسە لەگەڵ كێ دەكەى گرنگ ئەوەیە ئارەزۆكانت بەجێ بێنى !!! بەڵام ئەگەر وەكو كەسێكى ژیر دابنیشێت و بەئەقڵ و ژیریەوە پرسیارێ لەخۆت بكەى بۆچى دەژیت ؟! لەگەڵ بیرى خۆتدا كەوتیتە گفتوگۆ ئەوكات دەتگەیەنێتە كۆتا و تاك ڕێگا، دەڵێیت: ئەوە ئەم ژیانەى دونیایە كە بۆى تێدەكۆشى ئەوجا كردەوە و كارەكانى خۆت دابەش بكە بەچاك و خراپ ـ لەو ڕۆژانەى بەسەرى دەبەى ـ بزانە كارى چاكەت زۆرە یا سەرپێچى پەروەردگار ؟ ئەگەر چاكەت زۆر بوو ؟ ئەوا دەتگەیەنێت بە بەهەشتى بەرین. خۆ ئەگەر سەرپێچى و خراپەت زۆر بوو ئەوا بەرەو سزاى خوات دەبات، خوا پەنامان بدات، بۆیە ئەبێ ئێمەى مرۆڤ خۆمان نەدەینە دەست هەواو ئارەزۆكانمان، وە ئەبێ بە بیركردنەوەیەكى ژیرانەو پەسەند بیر بكەیتەوە، كە هەر دەبێ بگەڕیتەوە بۆ لاى پەروەردگار، ئیتر هەر سات و كاتێ مردن ڕێگەى پێ گرتى هەروەكو خواى گەورە دەفەرمێ:: [ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ] (سورة العنكبوت: 57).

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام