مه‌به‌ستمان دواندنى خود یان به‌رنامه ڕێژى خود ئه‌وفاكته‌رانه‌ى كه‌گاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر خو و هه‌ڵسوكه‌وتى مرۆڤه‌كان هه‌رله ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه تا ته‌مه‌نى گه‌وره‌بوون ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتارانه له‌ژیانى رۆژانه‌یدا ڕه‌نگده‌داته‌وه ، و كه‌سایه‌تى مرۆڤه‌كان دیارى ده‌كات .
سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌م : دایك وباوك : ئایه بیرت نایه‌ت چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كیان پێگوتوى وه‌كو . تۆ ته‌مه‌ڵى ناتواى به‌پێى پێویست ئیش بكه‌ى تۆ شپرزه‌ى تۆ له فڵانه‌كه‌س ده‌چى له گه‌مژه‌ییدا ... ئه‌گه‌ر وێنه‌ى زۆرینه بیت ئه‌وه بۆ تۆ ناكاو نیه وه‌كو د.هلیمیسته‌ر له‌نوسینێكدا ( چى ده‌ڵیت كاتێك له‌گه‌ڵ خۆت قسه‌ده‌كه‌یت ؟ ) ئه‌لێ ( له‌ماوه‌ى نێوان 18 ساڵى یه‌كه‌م ماندا گریمانه بكه‌ین له‌خێزانێكى مامناوه‌ندى باش گه‌شه بكه‌ین ئه‌وه زیاتر له ( 148000 ) جار پێت ئه‌ڵێن ( مه‌كه ) یان ئه‌و ( كاره مه‌كه ) بیربكه‌ره‌وه ( 148000 ) سه‌رسام بونت ئه‌تگه‌یه‌نێته لوتكه‌و ئه‌وه‌ش بزانه له هه‌مان ماوه‌دا ژماره‌ى په‌یامه باشه‌كان لاى د.هلیمیسته‌ره‌وه له ( 400 ) جار تێناپه‌ڕێ بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه دایك و باوك خراپبن ، به‌ڵكو به‌داخه‌وه نه‌یان توانیوه په‌ى به ڕگه‌یه‌كى باش به‌رن ، چونكه ئه‌وانیش به‌هامان شێوه‌و ڕێگه پێگه‌یێنراون له‌لایه‌ن باوانیانه‌وه. له‌دوایدا هه‌ڵده‌ستن به په‌روه‌رده‌كردن.به‌هه‌مان شێوه‌ى نه‌شیاو و خراپ به‌بێ مه‌به‌ست به‌ڵكو له‌و په‌ڕى خۆشه‌ویستیاندا ، له‌دوو نوسیندا ( ڕێگه‌ى ژیان ) د.جیمس ویات ودسمول ئه‌ڵێن ( كاتێ ته‌مه‌نمان گه‌یشته 7 ساڵى ئه‌وا له 90% به‌هاكانمان له ئه‌قڵماندا پاشه‌كه‌وت ده‌بێت ، وه كاتێك ته‌مه‌نمان گه‌یشته 21 ساڵ ئه‌وا هه‌موو به‌هاكان له‌ئه‌قڵماندا جێگیر ده‌بێ) به‌م ڕێگه‌یه گه‌وره‌ده‌بین ئاماده و به‌رنامه‌ڕێژ ده‌كرێن یانه‌شیاو ده‌بێ یاشیاو .
سه‌رچاوه‌ى دووه‌م : قوتابخانه ( خوێندنگه ) : ئه‌گه‌ر بیهێنینه‌وه یادى خۆمان له قۆناغه‌كانى خوێندنى سه‌ره‌تایدا ، بیگومان به‌چه‌ند هه‌لوێستێك تێپه‌ڕیوین كه به‌لاته‌وه قورسبووه ، بۆ نمونه جارێك داوات كردووه له مامۆستا له‌خاڵێك باش نه‌گه‌یشتویت تازیاتر بۆت ڕون بكاته‌وه به‌ڵام وه‌ڵامى مامۆستا به‌ر شویه‌كى ناخۆشه‌وه (( ئایا تۆ نا‌توانیت له هیچ شتێك بگه‌یت )) بێگومان هه‌موو قوتابیه‌كان به‌گاڵته كردنه‌وه له‌م هه‌ڵوێسته ده‌ڕوانن .
سه‌رچاوه‌ى سێهه‌م : هاوڕێیان : هاورێیان هه‌ندێكیان له‌سه‌ر هه‌ندێكتریان به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ریه‌ك هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له‌وانه‌یه ببێته‌هۆى گوێزانه‌وه‌ى خووه خراپه‌كان بۆ یه‌كتر ، وه‌ك جگه‌ره كێشان خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و بیره به‌كارهێنانى ماده‌ی بێهۆشكه‌ر وه هه‌ڵهاتن له‌قوتابخانه ... هتد .
له‌راِستیدا زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌رنجیان راكێشراوه بۆ جگه‌ره كێشان به‌كارێگه‌رى كه‌سانى تره‌وه بووه كه ئه‌مه‌ش زیاتر له‌نێوان ته‌مه‌نى ( 8 ـ 15 ) ساڵیدایه زانایانى ده‌رونناسى ئه‌م ته‌مه‌نه‌یان به‌ماوه‌ى ( په‌یڕه‌وى كردن به‌كه‌سانى دیكه ) ناوزه‌د ده‌كه‌ن . له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵان به‌چاولێكه‌رى له‌كه‌سانیتر ڕه‌فتارده‌كه‌ن .
سه‌رچاوه‌ى چواره‌م : ڕاگه‌یاندن : د.ابراهیم فه‌قێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا له‌سه‌ر لاوانى ئه‌مریكا كه چۆن كاته‌كانیان به‌سه‌رده‌به‌ن ، له ئه‌نحامدا ده‌ركه‌وت لاوان له‌ته‌مه‌نى گه‌شه‌یاندا نزیكه‌ى ( 39 ) كاتژمێر هه‌فتانه به‌ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فیزیۆن كات به‌سه‌رده‌به‌ن ، ئه‌گه‌ر منداڵێك ببینێ گۆرانى بێژێك یان ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگ كه به‌شێوه‌یه‌كى دیاریكراو ره‌فتارده‌كات ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێ به‌چاوڵكردنى ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره ره‌فتارێكى ناشرینیش بێت ، نمونه له‌سه‌ر ئه‌مه یه‌كێك له‌گۆرانیبێژه به‌ناو بانگه‌كانى جیهان له‌یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانیدا ده‌ركه‌وت جل وبه‌رگه‌كانى به‌شێوه‌یه‌ك پۆشیوه به‌شێك له‌سكى ده‌رده‌كه‌وێت ، ئایا ده‌زانى چى روویدا ؟ له‌هه‌مان هه‌فته‌دا زیاتر له ( 50 ) هه‌زار لاو جل و به‌رگیان به‌و شێوه‌یه پۆشى .