به‌شێوه‌یه‌كى گشتى زانست به‌هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ى دینىو دونیایى ، وه‌ك ده‌ڵێن ده‌ریایه‌كى بێ سنور و بێ بنه، ئاده‌میزادیش هه‌رچه‌نده زانیارى هه‌بێت چه‌ند دڵۆپه ئاوێكى له‌و ده‌ریا بێ سنوره هه‌ڵێنجاوه و هیچى تر . هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رموێت: [وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلاً] (الإسرا‌ء: من الآية85)، واته: ئه‌ى ئاده‌میزاد ئێوه ته‌نها كه‌مێك له‌زانست نه‌بێت پێتان نه‌دراوه .
وه‌له ژوور هه‌موو خاوه‌ن زانیاریه‌كه‌وه زاناتر هه‌یه: [وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ] (يوسف: من الآية76)
گومانى تێدا نیه كه پێویسته بۆ زانین وتێگه‌یشتن له‌هه‌ر زانستێك له‌زانسته
شه‌رعیه‌كان ئاگادار‌و شاره‌زابین له بنه‌ما و بنچینه‌كانى ئه‌و زانسته ، بۆ ئه‌وه‌ى به جوانى له‌سه‌ربنه‌مایه‌كى ڕاست لێى تێبگه‌ین.
وه‌خواى گه‌وره‌ش له‌ئایه‌تێكدا ده‌فه‌رموێت :[وَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا ] (البقرة 189)
شێخ (عبد الرحمن السعدی) له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ى وه‌رئه‌گیرێت له‌ئاماژه‌ى ئایه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، كه پێویسته مرۆڤ بۆ هه‌ر كارێك له‌كاره‌كانى ، له‌ڕێگایه‌كى ئاسان و نزیكه‌وه بۆى بڕوات ، كه كراوه به گه‌یه‌نه‌ر بۆى.
وه ده‌ڵێت : فێرخوازو فێركار ، پێویسته له‌سه‌ریان به‌گرتنى نزیك ترین و ئاسان ترین ڕێگا ، كه مه‌به‌ست پێى دێته‌دى . جا به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ركه‌سێك هه‌وڵ بدات بۆ هه‌ر كارێك ، وه له‌ده‌رگاى خۆیه‌وه بۆى بڕ وات ، ئه‌وه بێ گومان ده‌گات به مه‌به‌سته‌كه‌ى ، به‌یارمه‌تى الله
وه‌گه‌وره‌ترین وگرنگترین كارى مرۆڤ له‌م دونیایه بریتى یه له‌په‌یڕه‌وكردنى ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ى كه په‌روه‌ردگار ناردویه‌تىیه خواره بۆ ڕێنمایى ئاده‌میزاد وه فه‌رمویه‌تى : [ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدىً فَمَنْ تَبِعَ هُدَايَ فَلا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلا هُمْ يَحْزَنُونَ] (البقرة: من الآية38)
[ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدىً فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَى.وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى] (طـه: من الآية 123-124).
[مَنْ أَعْرَضَ عَنْهُ فَإِنَّهُ يَحْمِلُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وِزْراً] (طـه:100)
واته: ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزاد له‌منه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنمایى و به‌رنامه‌تان بۆ دێت (ئه‌ویش ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌یه) جا هه‌ركه‌سێ شوێنى كه‌وێ و په‌یره‌وى بكا به‌گشتى له هه‌موو بواره‌كانى ژیانیدا -به‌گوێره‌ى تواناى- ئه‌وه نه گومڕا ده‌بێت له‌ڕێگاى ڕاست له‌ژیانیدا ، وه نه به هیلاكیش ده‌چێت له دواڕۆژدا .
وه هه‌روه‌ها نه‌ترسى سزا‌و ناڕه‌حه‌تى ڕۆژى موحاسه‌به‌ى له‌سه‌ره، وه نه خه‌مى دونیاشى ده‌بێ . به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ركه‌سێ پشت هه‌ڵكا له‌و قورئانه ، ئه‌وه گومڕا ده‌بێت و ژیانى ته‌نگ و تاڵ ده‌بێت و ڕوو ڕه‌شى دواڕۆژه‌و به‌كۆڵێ تاوانه‌وه به‌كوێرى موحاسه‌به ده‌كرێ!!
كه‌واته زۆر پێویسته به‌ڕاستى و ته‌واوى له‌م قورئانه پیرۆزه تێبگه‌ین و لێى ورد بینه‌وه ، وه‌ك فه‌رمانمان پێ كراوه : [كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ] (سورة صّ:29).
تاوه‌كو بتوانین په‌یڕه‌وى بكه‌ین وه‌ك فه‌رمانمان پێ كراوه : [وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ](الأنعام:155).
به‌ڵام بۆ تێگه‌یشتن له قورئان پێویستیمان به شاره‌زابون هه‌یه له زانسته‌كانى قورئان (علوم القرآ‌ن) كه كۆمه‌ڵێك بنچینه‌و بنه‌ماى یارمه‌تى ده‌رو ڕێ ئاسان كارن بۆ تێگه‌یشتن له‌م قورئانه پیرۆزه.
كه‌واته بابزانین ئه‌م زانسته چۆن پێناسكراوه‌و سوده‌كانى چین.
پێناسه‌ى زانسته‌كانى قورئان (علوم القرأن)
( بریتى یه له‌و زانسته‌ى كه ده‌كۆڵێته‌وه له‌و باسانه‌ى په‌یوه‌ندیان به‌قورئانى پیرۆزه وه هه‌یه،وه‌كو (هۆیه‌كانى دابه‌زین) و (مه‌ككى ومه‌ده‌نى) و(جۆره‌كانى ته‌فسیر) وه هه‌ر بابه‌تێك كه‌په‌یوه‌ندى به‌قورئانه‌وه هه‌بێت).
جارى واش هه‌یه به‌م زانسته‌ده‌ڵێن (أصول التفسير) واته نه‌ماكانى ته‌فسیر)؛ چونكه له‌وباسانه ده‌كۆڵێته‌وه كه پێویسته موفه‌سسیرى قورئان پشتیان پێ ببه‌ستێ له‌كاتى ڕاڤه‌كردنى ئایه‌ته‌كانى قورئان.
سوده‌كانی
سودى ئه‌م زانسته له‌وه‌دایه كه خاوه‌نه‌كه‌ى مانا‌و حوكمى قورئان به‌ڕێك و پێكى وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كى دروست وپته‌و ، وه‌به‌تێگه‌یشتنێكه‌وه كه هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌سه‌رى بوون به‌بێ كه‌مڕه‌وه‌ى و زیاد ڕه‌وى ، چونكه ئه‌م زانسته نزیك ترین و ئاسانترین ڕێگای گه‌یه‌نه‌ره به تێگه‌یشتنى قورئان .
وه(إن شا‌ء الله) له داهاتودا دێژه ده‌ده‌ین به خستنه ڕ‌وى بنچینه‌كانى زانسته‌كانى قورئان ،.به‌ڵام لێره‌دا كورته باسێكى قورئان ده‌كه‌ین
پێشه‌كى یه‌ك سه‌باره‌ت به[قورئان]:پێناسه‌ى قورئانى پیرۆز:
زانایانى ئیسلام - ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت - به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك پێناسه‌ى قورئانیان كردووه ، یه‌كێك له‌و پێناسه‌ى كه وتویانه بریتى یه له: القرآ‌ن: ((هو كلامُ اللهِ ، المُنَزَّلُ على محمد صلى الله عليه وسلم المتواترُ ، المُتَعَبَّدُ بتلاوته )) .
له‌م پێناسه‌یه‌دا ،ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه وه‌رده‌گیرێن له‌باره‌ى قورئان:
1- ((كلام الله)): واته:قورئان ووته‌ى خودایه مانا‌و ووشه‌كانیشى ؛ له‌یه‌كه‌م پیته‌وه تاوه‌كو دوا پیت .(جبریل)یش گوێى لێ بووه له‌خواى گه‌وره .
2- ((المُنَـزَّل على محمد صلى الله عليه وسلم)) : واته دابه‌زێنراوه له‌لایه‌ن الله بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خودا محمد صلى الله عليه وسلم ، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانى(وه‌حى ).
3- ((المتواتر)) واته:قورئان كۆمه‌ڵێكى وه‌ها گێڕاویانه‌ته‌وه بۆ ئێمه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆنابنه‌وه له‌سه‌ردرۆ كردن ، له‌به‌ر زۆرى ژماره‌كه‌یان و جیاوازى شوێنه‌كانیان . كه‌وابوو قورئان پارێزراوه له‌هه‌موو شێوه‌یه‌كى زیادو كه‌م ، چونكه په‌روه‌ردگار خۆى گفتى پاراستنى داوه (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ) (الحجر:9)
4- ((المتعبد بتلاوته )) واته: خواپه‌رستى ئه‌نجام ده‌درێ به ته‌نها خوێندنه‌وه‌كه‌شى ؛ چونكه خودى خوێندنه‌وه‌كه‌شى خواپه‌رستى یه‌و شه‌رعى پیرۆزیش داواى لێ كردوین كه به‌ندایه‌تى بنوێنین به‌خوێندنه‌وه‌ى له نوێژ‌و جگه له نوێژیش له ڕ‌وى په‌رستن و نزیك بوونه‌وه له‌په‌روه‌رداگار .
ناوه‌كانى قورئان
خواى گه‌وره زۆر ناوى ناوه له(قورئان)،له‌وانه :
1-( القرآ‌ن )، واته: خوێنراوه ، وه‌ئه‌م ناوه ئاماژه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ى و له‌به‌ركردنى له‌لایه‌ن هه‌ڵگرانى . وه به‌ڵگه‌ى ئه‌م ناوه‌یش ئه‌م ئایه‌ته‌یه:
[إِنَّ هَذَا الْقُـــرْآنَ يَـهْدِي لِلَّتِـي هِيَ أَقْـوَمُ وَيُبَـشِّـرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْراً كَبِيراً] (الاسرا‌ء:9). . واته:به‌ڕاستى ئه‌م قورئانه ڕێنمایىكاره بۆ به‌رزترین و دادپه‌روه‌رترین ڕێگا، له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانى بیروباوه‌ڕ،وكرده‌وه‌و ڕه‌وشت .
2- (الكتاب)، واته: نوسراو ، كه‌ئه‌م ناوه‌ش ئاماژه‌یه بۆ نوسینه‌وه‌ى ، وه به‌ڵگه‌ى ئه‌م ناوه‌یش ئه‌م ئایه‌ته‌یه: [ لَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ كِتَاباً فِيهِ ذِكْرُكُمْ أَفَلا تَعْقِلُونَ] (الانبياء:10) واته:به‌ڕاستى ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێغه‌مبه‌رتان بۆ نێردراوه كتێبێكمان داگرتووه بۆتان كه سه‌ربه‌رزیتانى تێدایه گه‌ر ئێوه‌ش له یادتان بێ و كرده‌وه‌ى پێ بكه‌ن .
3- (الفرقان) ،واته: جیاكه‌ره‌وه له‌نێوان حه‌ڵاڵ و حه‌رام ، وه ڕێگاى هیدایه‌ت و گومڕایى ، وه كه‌سانى سه‌رفراز له‌كه‌سانى خراپ كار….
به‌ڵگه‌ى ئه‌م ناوه‌یش ئه‌م ئایه‌ته‌یه:
[تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ ] (الفرقان :1)واته:گه‌وره‌یى بۆ ئه‌و زاته‌ى كه خێرى زۆره به‌سه‌ر به‌نده‌كانى ، وه گه‌وره‌ترین خێر‌و نیعمه‌تى دابه‌زینى (فرقان)ه بۆ سه‌ربه‌نده‌كه‌ى واته: محمد صلى الله عليه وسلم.
سیفاته‌كانى قورئان
به‌هه‌مان شێوه خوای گه‌وره زۆر وه‌سفى قورئانى كردووه ، له‌وانه:
1-(هدى)واته: هیدایه‌ت و ڕونكه‌ره‌وه.
2-(شفا‌ء ) واته: چاك كه‌ره‌وه بۆ هه‌موو نه‌خۆشیه‌كى ده‌روونى ، جا چ نه‌خۆشى خراپى بیروباوه‌ڕ ، یاخود ئاره‌زوو ، به‌هه‌مان شێوه چاك كه‌ره‌وه‌یه بۆ نه‌خۆشى لاشه‌ییش.
3-(رحمة) واته: چاكه‌و ڕه‌حمه‌ت و پاداشتێك كه ده‌ستى ئه‌وكه‌سه ده‌كه‌وێت پابه‌ندى ده‌بێت .
4-(موعظة ) واته: ئامۆژگارى و وریا كه‌ره‌وه‌یه ، له‌و كرده‌وانه‌ى كه الله قینى لێیانه .
به‌ڵگه‌ى ئه‌م چوار سیفاته‌یش ئه‌م ئایه‌ته‌یه: [يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُمْ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدىً وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ] (يونس:57)
5-(مبارك ) واته:زۆر به‌خێرو به‌ره‌كه‌ته، چونكه سه‌رچاوه‌ى زانیارى‌و بابه‌تى چاكه. به‌ڵگه‌ى ئه‌م سیفه‌ته‌یش ئه‌م ئایه‌ته‌یه:[وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ]واته ئه‌مه كتابێكه دامانبه‌زاندووه ، پیرۆز‌و به‌فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ت و پڕ خێره ؛ ده‌ى شوێنى كه‌ون و خۆتان بپارێزن له پشت گوێ خستن و ئیهمال كردنى وه هه‌روه‌ها له شوێن نه‌كه‌وتنى یاخود پێشخستنى ڕاو یاسا دانراوه‌كان به‌سه‌ری ؛ ئه‌گینا خوا لێتان توڕه ده‌بێ كه‌واته شوێنى كه‌ون به‌ڵكو ڕوحمتان پێ بكرێ ..
والحمد لله
سه‌رچاوه‌كان
1-تيسير الكريم الرحمن في تفسير كلام المنان.عبدالرحمن السعدي
2-التأسيس في أصول الفقه.أبو إسلام مصطفى محمد
3-الجداول الجامعة في العلوم النافعة (قسم علوم القرا‌ن )ص133.
4-مباحث في علوم القرآ‌ن :مناع القطان
5-الوجيز في أصول الفقه:د.عبد الكريم زيدان.