برای خۆشەویستم، خوشكى بەڕێزم
وەكو بتەوێ پێم بڵێی: بەڵێ، نەفسم ئەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگارەكەی، ئەیەوێ پەشیمان بێتەوە لە خراپیەكەى، نەفسم دڵنیا بووە لەوەى سەرفرازی لە شوێن كەوتنی هەواو ئارەزوەكان و ئەنجامدانی كارە حەرامەكاندا نیە.. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانم چۆن توبە بكەم؟ لە كوێوە یەكەم هەنگاو بنێم؟
منیش ئەڵێم: خوای مەزن چاكەى بۆ هەر بەندەیەكی خۆی بوێت، هۆكارەكانی بەدەستهێنانی بۆ ئاسان دەكات و یارمەتی دەدات، جا منیش باسی هەندێك لەو شتانە دەكەم كە یارمەتیت دەدەن و هاوكاریت دەكەن لە بۆ تەوبە كردن و گەڕانەوە:
دووه‌م: موحاسه‌به‌كردنی نه‌فس
چونكه موحاسه‌به‌ی نه‌فس هانده‌ره بۆ په‌له‌كردن بۆ كاری خێر، هاوكاره بۆ ڕوبهروبونهوهى تاوان، یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌یشتنه ئه‌وه‌ى له‌ده‌ست چووه، پله‌یه‌كه مرۆڤ وا لێده‌كات بزانێت چی بۆ هه‌یه و چی له‌سه‌ره. هاویاری مرۆڤه بۆ ته‌وبه‌كردن و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر تهوبهكردنهكهی.
یادی نه‌فسی خۆت بخه‌ره‌وه و ئامۆژگاری بكه و سه‌رزه‌نشتی بكه و بیترسێنه: پێی بڵێ: ئه‌ى نه‌فس! بگه‌ڕێوه پێش ئه‌وه‌ى بمری؛ چونكه مردن له ناكاو دێ، مردنی ئه‌م و ئه‌وى یاد بهێنه‌وه.. نازانی مردن مه‌وعیدی تۆیه؟! گۆڕ ماڵی تۆیه؟! خۆڵ فه‌رشی ژێرته؟! كرمه‌كانی زه‌وى ده‌بنه ئاشنات؟! ناترسی فریشته‌ى گیانكێشان یه‌خه‌ت پێبگرێ و تۆش له‌سه‌ر تاوانكردن به‌رده‌وامی -په‌نا به‌خوا-؟! له‌وكاته‌دا په‌شیمانی دادت ئه‌دات؟! گریان و دڵته‌نگیت لێوه‌رده‌گیرێ؟؟! تیابچیت ئه‌ى نه‌فس پشت له ئاخیره‌ت ده‌كه‌یت له كاتێكدا ئه‌و ڕوی له تۆیه و به‌ره‌و تۆ دێت؟! ڕوو له دونیا ده‌كه‌یت له كاتێكدا ئه‌و پشتی له تۆیه؟!