أبو هريرة رضي الله عنه ده‌گێڕێته‌وه كه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم بیستوویه‌تى ، ده‌فه‌رمووێت : " واللـهِ إنِّي لأسْتَغْفِرُ اللهَ وأتُوبُ إلَيْهِ فِي اليَوْمِ أكْثَرَ مِنْ سَبْعِينَ مَرَّةٍ " البخاري مع الفتح (11/101) ( برقم (6307) ) واته : سوێند بێت به خواى په‌روه‌ردگار من له شه‌و و ڕۆژێكدا زیاد له حه‌فتا جار داواى لێ خۆش بوون له خواى په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م ، و تۆبه ده‌كه‌م بۆ لا ده‌كه‌م .
زانایانیش له باسى تۆبه‌ى ڕاسته‌قینه فه‌رموویانه : (( الاستغفار المطلوب ، هو الذي يحل عقد الإصرار ، ويثبت معناه في الـجَنان ، لا التلفظ باللسان )) ، واته : ئه‌و داواى لێ خۆشبوون كردنه‌ى كه داواكراوه ، و پێویسته ، ئه‌وه‌یه كه گرێكانى به‌رده‌وام بوون و سوڕبوون بكاته‌وه ، و واتاكه‌شى له دڵه‌وه هه‌ڵقوڵێت ، جێگر بێت ، و هه‌ر سه‌رزارى نه‌بێت .
هه‌روه‌ها له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تى : " يَا أيُّهَا النَّاسُ تُوبُوا إلَى اللـهِ ، فَإنِّي أتُوبُ إلَيْهِ مِئَةَ مَرَّةٍ " مسلم (4/2076) . [ برقم (2702) ] واته : ئه‌ى خه‌ڵكینه تۆبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگارتان ، چونكه من له هه‌موو ڕۆژێكدا سه‌د جار تۆبه ده‌كه‌م و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار .
وه ( الأغر المزني ) له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى " إنَّهُ لَيُغَانُ عَلَى قَلبِي ، وَإنِّي لأسْتَغْفِرُ اللهَ فِي اليَوْمِ مِئَةَ مَرَّةٍ " أخرجه مسلم (4/2075) [برقم (2702)] ، وانظر : جامع الأصول (4/386) واته : جارى وا هه‌یه سه‌ر دڵم داده‌گیرێت له‌وه‌ى كه هه‌ندێك له زیكر و ویرده‌كانم له یاد ده‌چێت ، بۆیه سه‌د جار (أسْتَغْفِرُ اللهَ ) ده‌كه‌م له هه‌ر ڕۆژێكدا .
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گه‌وره‌یى و چاكه‌ى داواى لێ خۆشبوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلمفه‌رموویه‌تى :" مَنْ قَالَ أسْتَغْفِرُ اللهَ العَظيمَ الَّذِي لا إلَهَ إلاَّ هُوَ الحَيُّ القَيُّومُ وأتُوبُ إلَيْهِ ، غَفَرَ اللهُ لَهُ ، وَإنْ كَانَ فَرَّ مِنَ الزَّحْفِ " أخرجه أبو داود (2/85) [برقم (1517)] ، والترمذي (5/569) [برقم (3577)] ، والحاكم وصححه ووافقه الذهبي (1/511)، وصححه الألباني ، انظر:صحيح الترمذي (3/182) ، وجامع الأصول لأحاديث الرسول ، ( 4/389 – 390) بتحقيق الأرناؤوط ، واته : هه‌ر كه‌سێك بڵێت داواى لێ خۆشبوون ده‌كه‌م له خواى گه‌وره ، ئه‌و خوایه‌ى كه هیچ خوایه‌ك نیه شایسته‌ى په‌رستن بن ئیللا ئه‌و نه‌بێت ، و هه‌رده‌م زیندو ، و ( القَیُّومُ ) ه ، و تۆبه‌شى بۆ لا ده‌كه‌م ، و ده‌گه‌رێمه‌وه ، ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار لێى خۆش ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر له ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ى جیهاد و تێكۆشانیشدا ( واته : له ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ى بێ باوه‌ڕان ) پشتى هه‌ڵكردبێت له دوژمن ، و هه‌ڵاتبێت .