په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رمێت : [ وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ] ( سورة غافر : 60 ) .
خه‌ڵكى پرسیاریان كرد له ئیبراهیمى كوڕى ئه‌دهه‌م : بۆچى له خواى گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه كه‌چى وه‌ڵاممان نادرێته‌وه ؟!
ئه‌ویش وه‌ڵامى دایه‌وه : چونكه :
1 ـ ئێوه خوا ده‌ناسن كه‌چى گوێڕایه‌ڵى ناكه‌ن .
2 ـ ئێوه قورئان ده‌خوێنن كه‌چى كارى پێ ناكه‌ن .
3 ـ ئێوه شه‌یتان ده‌ناسن كه دوژمنتانه كه‌چى ڕازین له‌گه‌ڵى و شوێنى هه‌نگاوه‌كانى كه‌وتوون .
4 ـ ئێوه وا پیشان ده‌ده‌ن كه پێغه‌مبه‌رى خواتان صلى الله عليه وسلم خۆش ده‌وێت كه‌چى ئێوه پشت له سوننه‌تى هه‌ڵده‌كه‌ن و گوێى ناده‌نێ.
5 ـ ئێوه خۆشه‌ویستیتان بۆ به هه‌شت پیشان ده‌ده‌ن كه‌چى كارناكه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانى .
6 ـ ئێوه وا پیشان ده‌ده‌ن كه له‌ئاگرى دۆزه‌خ ده‌ترسن كه‌چى ڕێگرى له خۆتان ناكه‌ن له ئه‌نجام دانى گوناهه‌كان .
7 ـ ئێوه ده‌ڵێن به‌ڕاستى مردن حه‌ق و ڕاسته كه‌چى خۆتان بۆى ئاماده نه‌كردووه .
8 ـ ئێوه له‌و شتانه ده‌خۆن كه خواى گه‌وره بۆتانى ئاماده‌كردووه كه‌چى سوپاسى ناكه‌ن .
9 ـ ئێوه مردووى خۆتان ده‌نێژن كه‌چى سودى لێ وه‌رناگرن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه بۆلاى په‌روه‌ردگارتان .