بسم الله الرحمن الرحيم
له ڕاستیدا خواى گه‌وره كه‌پێغه‌مبه‌رى (صلى الله عليه وسلم) ناردووه وه‌كو ڕِِِِِِِِِِِِِِِِێ پیشانده‌ر بۆ دینى ڕه‌هاو ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵك له تاریكیه‌كان ڕزگار بكات بۆ به‌دیهێنانى تهنهاپهرستى خواى گه‌وره به ئه‌وپه‌رى مل كه‌چ بونه‌وه له‌هه‌موو فه‌رمان پێكراوو ڕێ لێگیراوێكدا ، وه پێش خستنى ئه‌و به‌ندایه‌تی یه له‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زووى نه‌فس . وه هه‌روه‌ها نێردراوه بۆ ته‌واوكردنى هه‌موو ڕه‌وشتێكى به‌رزو جوان و تێكده‌ریش بۆ هه‌موو ڕه‌وشتێكى ناشیاوو ناڕێك .
ڕێبازه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌و پهڕِِِى ته‌واوه‌تى وبێ كه‌موو كوڕىك دایه له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه وه بێ پێویسته له‌وه‌ى دروستكراوێك (مرۆڤێك) به بیر‌و
بۆچونه سنور دراوه‌كه‌ى، هه‌ولێ ڕێك خستنى یان ته‌واو كردنى بدات ؛ چونكه نێردراوه له لایه‌ن خواى دانا‌و كاربه‌جێ كهتهنهاخۆى به‌رژه‌وه‌ندى به‌نده‌كانى ده‌زانێ.یه‌كێك له فه‌رمان پێكراوه پێویستكراوهكان به‌ده‌قى ( قورئان وسوننه‌ت ) بریتىیه له خۆداپۆشینى ئافره‌تى موسولمان، به داخێكى زۆره‌وه ئه‌مڕۆ ده‌بینین زۆربه‌ى خوشكان و دایكان و كچانمان پشتیان كردۆته فهرمانهكهىكم خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، له كاتێدا كه به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌یى و سه‌ربه‌رزى و كامه‌رانییان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى فه‌رمانه‌كانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دایه، وه‌ك په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تى : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ]( الأنفال:24).. واته:ئه‌ى بڕواداران وه‌ڵامى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بده‌نه‌وه كاتێك بانگیان كردن بۆ هه‌ر شتێك ؛ چونكه بانگه‌وازى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم مایه‌ى ژیانى ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ئێوه. وه به‌خته‌وه‌رى ئێوه ته‌نها له‌وه‌دایه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: [مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَ لَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ](النحل:97). واته : هه‌ر پیاوو ئافره‌تێكى ئیماندار، وه‌ڵامى داواكارى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بده‌نه‌وه‌و كرده‌وه‌ى چاك بكه‌ن ئه‌وه ئێمه - واته الله - دهیژیهنین ژیانێكى باش وچاك وپاك، وه پاداشتیشى ده‌ده‌ینه‌وه به‌گوێره‌ى چاكترینى كرده‌وه‌كانى.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵێك له ئافره‌تانمان وه‌ڵامى بانگه‌وازه‌كانى سه‌ر شۆرى زهرهرمهندییان داوهتهوهوشوێن ئاره‌زوى نه‌فس و شه‌یتانه‌كانى جنۆكه‌و ئینسان (شياطين الإنس و الجِنّ) كه‌وتون وه پۆشاكى شه‌رع و ئابڕویان وه‌لاناوه بۆ پۆشاكى بێ باوه‌ڕانى ڕوژئاوا به بیانوى چه‌ند دروشم و ناوێك كه جگه له وته‌ى بریقه‌دارو كه‌فى سه‌رئاو و خۆ خه‌ڵه‌تاندن و گه‌نج چه‌واشه‌كردن و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردن هیچى تر نیه!
چونكه نه پێشكه‌وتن و ڕزگارى و شارستانیه‌ت به جل وبه‌رگ و ڕ‌وتى و به‌ره‌ڵایى وعاداتى بێ باوه‌ڕانه! وه نه دواكه‌وتن و ژێرده‌سته‌ییش به پۆشاكى ئابڕو و شه‌رعى ئیسلامه ! .
بۆیه؛ پێویسته به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و مه‌رجه‌كانى پۆشاكى شه‌رعى له‌خۆماندا بهێنینه‌دى.
وه لێره‌دا به كورتى له چه‌ند خالێكدا مه‌رجه‌كان ده‌خه‌مه‌وه یادى خوشكانم به ئومێدى بیركردنه‌وه‌و سود وه‌رگرتن لێیان وه وازهێنان له ڕ‌وتى پۆشاكى مۆدێرن ! وه‌من خوازیارى ئه‌وه نیم خوشكانى هاو نه‌ته‌وه‌م ڕه‌سه‌نایه‌تى داب و نه‌ریته جوانه شهرعىیهكهى دایك وداپیرانمان فڕێ بده‌ن
به‌ڵكو ده‌ڵێم كه‌ئێمه به خۆشحاڵى یه‌وه ده‌ڵێین كوردین با عاده‌ته به‌رزه ڕه‌سه‌نه‌كانمان نه‌گۆڕینه‌وه به داب و نه‌ریتى ڕوخاوو داڕزاوو بۆگه‌نى بێ باوه‌ڕ و به‌د ڕه‌وشتان
[مه‌رجه‌كانى پۆشاكى شه‌رعى]
1/ پێویسته پۆشاكه‌كه ههموولهش داپۆشێت به‌بێ جیاوازى ، وه‌كو داپۆشینى پێكان وهه‌ردوو باسك و سه‌ر و سینگ . وه‌ك په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تى : [وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْأِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] (النور:31)
2/ ده‌بێت پۆشاكه‌كه سه‌رنج ڕاكێش نه‌بێت ، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌نه‌خش ونیگار و بریقه‌دار كرا‌و نه‌بێت.
3/ پێویسته ئه‌ستور بێت، واته وا ته‌نك نه‌بێت كه لاشه‌ى تێدا دیاربێت.
4/ پێویسته فراوان بێت وته‌سك نه‌بێت شێوه‌ى له‌ش ده‌ربخات وببێته هۆى تاوان.
5/ نابێت بۆن خۆش كرابێت .
6/ نابێت له پۆشاكى پیاوان بچێت .
7/ لهیهكچو نه‌بێت له‌گه‌ڵ پۆشاكى كافران و خوا نه‌ناسان ، وه‌كو ئه‌وه‌ى كورت بێت بۆنموونه.
8/ پۆشاكێك نه‌بێت یه‌كجار گران به‌ها و دیار بێت، بۆ ده‌ركردنى ناوبانگ و خۆ ناساندن.چونكه ده‌بێته مایه‌ى ڕیسوایىو پۆشاكى ئاگرین له‌ڕۆژى زیندوبونه‌وه‌دا.
له كۆتاییدا ؛ خوشكى موسڵمان له‌خوا بترسه وچاودێرى بكه، وه بزانه كه ئه‌مڕۆ كارده‌كه‌یت و موحاسه‌به‌ت له‌گه‌ڵ ناكرێ، به‌ڵام به‌یانى موحاسهبهیه به‌بێ ده‌رفه‌ت مانى ئه‌نجامدانى كار .
وه هه‌موو شتێكى به‌نرخ، وه‌كو مروارییه‌ك ئه‌گه‌ر بزر بێت یان له‌ناویش بچێت شوێنى پڕ ده‌كرێته‌وه ته‌نها تۆ نه‌بیت كه شوێنت به‌هیچ ناگیرێته‌وه .
ئه‌ى ئه‌و خوشكه‌ى سته‌مت له‌خۆت كردوه، فریو مه‌خۆ ( مه‌خه‌ڵه‌تێ ) به ئافره‌تانى بێ ئابڕو ( بێ شه‌رم ) و هاو شێوه‌كانیان چونكه خواى گه‌وره له باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێت : [وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيراً مِنَ الْجِنِّ وَالْأِنْسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ ] الأعراف:179
واته:له‌ڕاستیدا ئه‌وان ته نها وه‌كو ئاژه‌ڵ وان به‌ڵكو گومڕا تریشن له ئاژه‌لڕ وه ئه‌وان ئه‌هلى ئاگرن).
پێش ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى خوا بكه‌یت بیر بكه‌وه و (له‌یادت بێ) كه‌مى ژیانى دونیا و خێرایى به سه‌رچوونى.
كه‌مبونه‌وه‌ى ته‌مه‌ن و بێ ئه‌مه‌كى و تاسهرنهبوونى بۆ هیچ كه‌سێك.
بڕوانه كه‌سانى عاشقى دونیا چۆن بێ هۆش و ( بێ‌ئاگان ) له ده‌وریدا به خواردنه‌وه‌ى تاڵى و سزاى جۆراو جۆر كه‌مێك ڕاده‌بوێرن و پیدهكهنن به‌ڵام ده‌ره‌نجام زۆر ده‌گرین و بێ هیوا ده‌بن. خواى به‌خشنده هیدایه‌تمان بدات.