[( 1 ) ئایا به‌رگه‌ى ئه‌و ئازاره ده‌گریت ؟]
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا ] ( سورة الفرقان : 68 ـ 69 ) .واته: ئه‌وانه‌ى كه هیچ هاوه‌ڵ و شه‌ریكێك بۆ خواى په‌روه‌ردگار ئه‌نجام ناده‌ن و كه‌سێكیش ناكوژن كه خواى په‌روه‌ردگار كوشتنى قه‌ده‌غه كردبێت، مه‌گه‌ر به پێى ئه‌حكامه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار بێت و داوێن پیسى و زینا ناكه‌ن وه هه‌ركه‌سێك ئه‌وانه ئه‌نجام بدات ئه‌وا تووشى تاوان بووه و له ڕۆژى دوایشدا سزاكه‌ى بۆ چه‌ند جار ده‌كرێته‌وه ، و به‌بێ ڕێزى له دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه .
ئایا به‌رگه‌ى ئه‌و ئازاره ده‌گریت ؟!
له جابرى كوڕى جوندوبه‌وه (رضي الله عنه) له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلى الله عليه وسلم) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى : "رأيت الليلة رجلين أتياني ، فأخرجاني إلى أرض مقدسة ... فانطلقنا إلى ثقب مثل التنور ، فإذا فيه لغط وأصوات ، قال : فاطلعنا فيه فإذا فيه رجال ونسا‌ء عراة ، وإذا هم يأتيهم لهب من أسفل منهم ، فإذا أتاهم ذلك اللهب ضوضوا" ... فسأل عنهم ... فقيل : "الزناة والزواني" بخارى( 386) واته: ئه‌م شه‌و له خه‌ومدا دوو پیاو هاتنه لام و بردمیان بۆ زه‌ویه‌كى پیرۆز ... و ڕۆیشتین تاكو گه‌یشتینه كونێك هه‌ر وه‌كو ته‌نوور وابوو ، بینیم هات و هاوار و ده‌نگه ده‌نگێكى لێوه دێت ، فه‌رمووى : كه ڕوانیمانه ته‌نووره‌كه بینیمان پیاوان و ئافره‌تانێكى ڕووتى تێدایه بڵێسه‌ى ئاگر له ژێریانه‌وه دێت وه هه‌ر كه ئه‌و ئاگره‌یان لێ نزیك ده‌بووه‌وه ده‌ستیان ده‌كرد به هاوار وگریان، پرسیارم كرد ئه‌وانه كێن ؟ ووتى : ئه‌وانه ئافره‌تان و پیاوانى زیناكار و داوێن پیسانن .
ئه‌مه به‌شێكه له‌و ئازاره‌ى كه زیناكاران ( داوێن پیسان ) توشى ده‌بن له لایه‌ن خواى گه‌وره , و ه ئه‌و كه‌سه‌ش كه كرده‌وه‌ى قه‌ومى(لوط)ـ نێربازى ـ ئه‌نجام بدات ئه‌وه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه وه‌ك ئه‌وانه ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت ,پاشان ده‌پرسم: ئایا به‌رگه‌ى ئه‌وه ده‌گریت ؟! وه ئایا خۆت توشى ئه‌و ئازاره ده‌كه‌ى ؟ براى شیرینم من نامه‌وێ له وه‌ڵامدا بڵێی : من هێشتا به‌و تاوانانه نه‌گه‌یشتووم و نه‌م كردوون ، باش بزانه كه پێشه‌كیه‌كان (سه‌یركردن ,تێكه‌ڵاوى، ده‌ست پێوه‌دان ، و ... ) هه‌نگاوى سه‌ره‌تایین به‌ره‌و ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه , هه‌ربۆیه ده‌ڵێم وریاى خۆت به.
[( 2 ) پێ هه‌ڵنانێك به‌ره‌و ڕێگه‌ى له‌ناوچوون]
بـرای لاوم ئایا نه‌تزانیوه كه دوژمنی گه‌وره‌ت (شيطان) له‌به‌رامبه‌ر خواى بڵند و پایه‌به‌رزدا سوێندى خواردووه كه به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانى بۆ گومڕاكردنى من و تۆ بێت به هه‌ر ڕێگایه‌ك كه بۆى بگونجێ، قورئان بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه ووتویه‌تى : [ قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي لأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ ثُمَّ لآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلاَ تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ ] ( سورة الأعراف : 16 ـ 17 ) .واته : شه‌یتان ده‌ڵێت ئه‌ى په‌روه‌ردگار سوێند بێت ، ده‌بێت رێگه‌ى ڕاستى تۆ له به‌نده‌كان بگرم و هه‌وڵ بده‌م گومڕایان بكه‌م ،پاشان له پێش و پاش و ڕاست چه‌په‌وه بۆیان ده‌ڕۆم و وایان لێ ده‌كه‌م كه زۆربه‌یان شوكرانه بژێرى نیعمه‌ته‌كانى تۆ نه‌بن .
زانیت برام چۆن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ریكى گومڕاكردن و له خشته بردنى من وتۆیه, له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و باش ده‌زانێت كاتێك كه به‌نده تووشى تاوانێك ده‌كات ( با بچوكیش بێت) به‌ڵام هه‌نگاوێكى بڕیوه و هه‌نگاوه‌كه‌ى دواترى ئاسانتر ده‌بێت .
خواى گه‌وره له قورئاندا باسى ئه‌و سێ كه‌سه‌مان بۆ ده‌كات كه له جه‌نگى (أُحُد) دا دواكه‌وتن و تووشى ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه بوون كه یه‌كێكه له تاوانه له ناوبه‌ره‌كان (الموبقات) , ده‌بینین به‌هۆی هه‌ندێك تاوانی بچووكه‌وه بووه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :[ إِنَّ الَّذِينَ تَوَلَّوْاْ مِنكُمْ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ إِنَّمَا اسْتَزَلَّهُمُ الشَّيْطَانُ بِبَعْضِ مَا كَسَبُواْ وَلَقَدْ عَفَا اللّهُ عَنْهُمْ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌ ] ( سورة آل عمران : 155 ) . واته : ئه‌وانه‌ى كه له كاتى ڕوو به ڕوو بوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵى بڕواداران و بێباوه‌ڕان هه‌ڵاتن و پشتیان هه‌ڵ كرد له دوژمن ، ئه‌وه شه‌یتان بوو تووشى ئه‌و كاره‌ى كردن به هۆى هه‌ندێك له‌و تاوانانه‌ى كه پێشتر كردبوویان ، به‌ڵام خواى په‌روه‌ردگار لێى خۆشبوون ، و بێگومانیش خواى په‌روه‌ردگار لێبوورده و به‌سۆزه به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كانى .
بۆیه براى ژیرم باش بزانه كه شه‌یتان هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى تۆ تووشى تاوانێك بكات گه‌رچى بچوكیش بێت ، به‌ڵام دواتر و هێدى هێدى ده‌تگه‌یه‌نێت به تاوانى گه‌ورتر و پاشان پێت ده‌ڵێت : تۆ تازه دونیا و دوا ڕۆژیشت له ده‌ست داوه چیتر خوا لێت خۆش نابێت، بۆیه به ئاره‌زووى خۆت چێژ له خۆشییه‌كان وه‌ربگره ! گۆم تا زیاتر قووڵ بێت مه‌له‌ى خۆشتره , به‌مه‌ش ڕێگاى گه‌ڕانه‌وه‌ت لێ ده‌بڕێ و بێ هیوات ده‌كات .
[( 3 ) ئاگادارى ئاخر شه‌ڕى ( سوء الخاتمة ) به]
له هه‌ردوو ( صحیح )ى پێشه‌وا (البخاری) و ( مسلم ) دا ، و له عبدالله ى كوڕى مسعود وه (رضي الله عنه) كه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : " فوالذي نفسي بيده ، إن الرجل ليعمل بعمل أهل الجنة ، حتى ما يبقى بينه وبينها إلا ذراع ، فيسبق عليه الكتاب ، فيعمل بعمل أهل النار فيدخلها " واته : سوێند بێت به‌و كه‌سه‌ى كه نه‌فسى منى به ده‌سته ، كه‌سى وا هه‌یه كرده‌وه‌ى به‌هه‌شتییان ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ى كه ئه‌ندازه‌ى (باڵێك)ى ده‌مێنێته‌وه بۆ ڕۆشتنه به‌هه‌شته‌وه ، كه‌چى هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و كرده‌وه‌ى ئه‌هلى دۆزه‌خ ده‌كات و ده‌ڕواته دۆزه‌خه‌وه .
هه‌ر بۆیه ده‌بینین كه پێشینه پیاو چاكه‌كان چۆن له ئاخر شه‌ڕى (سوء الخاتمة) ترساون .
ڕۆژێكیان ( سفیان الثوري ) ـ ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ شه‌وێك تاكو ڕۆژ بووه‌وه هه‌ر ده‌گریا ,كه ڕۆژ بووه‌وه پێى ووترا : ئایا ئه‌م گریانه‌ت له‌به‌ر تاوانه‌كانته ؟ ئه‌ویش پوشكه‌یه‌كى له‌سه‌ر زه‌وى هه‌ڵگرت ووتى :" الذنوب أهون من هذه ، إنما أبكي خوف الخاتمة " واته : تاوانه‌كان له‌م پوشكه‌یه له‌لام سوكترن , به‌ڵكو من له‌ترسى ئاخڕشه‌ریدا ده‌گریم .
برای لاوم : ئایا تۆ نازانى ڕاهاتن له‌سه‌ر تاوان و زاڵبوونى به‌سه‌ر دڵدا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانى ئاخرشه‌ڕى (سوء الخاتمة) ؟
ده‌گێڕنه‌وه جارێكیان پیاوێك عاشقى گه‌نجێكی جوان ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی وا كه ئارامى لێ بڕیبوو, خۆشه‌ویستى كوڕه‌كه ته‌واو له دڵیدا چه‌سپابوو ، تا واى لێ هات پیاوه‌كه به‌هۆیه‌وه نه‌خۆش كه‌وت ،گه‌نجه‌كه‌ش هه‌ر خۆى لێ به دوور ده‌گرت ، خه‌ڵكیش زۆرجار به‌گه‌نجه‌كه‌یان ده‌ووت ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها جارێكیش بێت سه‌ردانى ئه‌و پیاوه بكه , بۆیه ناچار گه‌نجه‌كه به‌ڵێنى دا كه سه‌ردانێكى ئه‌و كابرایه بكات ,كاتێك كه ئه‌م هه‌واڵه به‌كابرا ڕاگه‌یه‌نرا له‌خۆشیا ساغ بویه‌وه و هه‌موو غه‌مه‌كانى له بیر چوو، وه به به‌رده‌وامى چاوه‌ڕوانى كاتى دیارى كراوى هاتنى گه‌نجه‌كه‌بوو, له‌م باره‌دا یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌وڵى قایلكردنى گه‌نجه‌كه‌ى ده‌دا بۆ سه‌ردانكردنى ئه‌م پیاوه، هات و پێى ووت : گه‌نجه‌كه تا نیوه‌ى ڕێگا له گه‌ڵیدا هاتووه و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه , كابراى چاره ڕه‌شیش كه ئه‌مه‌ى بیست شتێك له ده‌ستى بوو كه‌وته سه‌ر زه‌وى و له جارى جاران خراپترى لێ هات و نیشانه‌ى مردنى تیا ده‌ركه‌وت، تا واى لێ هات له‌سه‌ره‌مه‌رگ و دواساته‌كانى ژیانیدا ده‌یوت :
أسلم يا راحة البال العليل ويا شفا‌ء المدنف النحيل
رضـاك أشهى إلى فؤادي مـن رحمة الخالق الجليل
پێیان ووت : فڵان كه‌س له خوا بترسه تۆ له‌سه‌ره‌مه‌رگدای, ئه‌ویش ووتى : ئه‌وه پێشتر بوو، بۆیه ئه‌وخه‌ڵكه‌ش ماڵه‌كه‌یان به‌جێ هێشت،كه گه‌یشتنه به‌ر ده‌رگاى ماڵه‌كه،گوێیان له هاوارى كه‌سووكاره‌كه‌ى كه بۆ مردنى ده‌گریان.
كابرایه‌كى تریش له‌لاى ماڵى خۆى ڕاوه‌ستابوو , له‌و كاته‌دا كه‌نیزه‌كێكى جوان به‌لاى دا تێپه‌ڕ بوو ، له كابراى پرسى : كامه‌یه ڕێگاى گه‌رماوى ( منجاب ) ؟ ئه‌ویش به‌نیازێكى خراپه‌وه پێی ووت : ئه‌مه گه‌رماوى ( منجاب)ه و مه‌به‌ستى ماڵه‌كه‌ى خۆى بوو ، كه‌نیزه‌كه‌كه‌ش بێ ئاگایانه چووه ژوره‌وه و كابراش شوێنى كه‌وت , دواتر كه كه‌نیزه‌كه به‌نیازى كابراى زانى ، خۆشحاڵى پیشان دا و پێى ووت : باشتر وایه كه شتێكمان هه‌بێت كه‌ش و هه‌واكه‌مان زیاتر خۆش بكات و دڵمان پێى خۆش بێت ـ مه‌به‌ستى پێى خواردن و خواردنه‌وه بوو ـ ئه‌ویش په‌رۆشانه ماڵى به‌جێ هێشت بێ ئه‌وه‌ى ده‌رگاكه‌ى له سه‌ر دابخات و هه‌موو ئه‌وه‌ى كه پێویست بوو هێناى , كه گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه بینى كه‌نیزه‌كه‌كه ماڵى به‌جێ هێشتووه و ده‌رباز بووه ، كابراش تووشى غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كى زۆر بوو ، وه به‌رده‌وام له یادكردنیدا بوو ، و به‌ڕێگاو باندا ده‌هات و ده‌ڕۆیشت و ده‌یووت :
يا رُبَّ قائلة يوما و قد تعبت كيف الطريق إلى حمام منجاب
له یه‌كێك له‌و ڕۆژانه‌ى كه ئه‌م ووته‌یه‌ى دووباره ده‌كرده‌وه ، كه‌نیزه‌كێكى تر له تاقى ماڵێكه‌وه پێى ووت:
هلاّ جعلت سريعا إذ ظفرت بها حرزا على الدار أو قُفلا على الباب
كابراش به‌مه زیاتر توشى ئێش و ئازار بوو , تاوه‌كو گه‌یشته سه‌ره مه‌رگ له‌دوا ساته‌كانى ژیانیدا هه‌رئه‌و دێڕه شیعره‌ى دووباره ده‌كرده‌وه( 1 ) .
بینیت براى خۆم ـ خوا بتپارێزێت ـ هه‌واو ئاره‌زوو چى به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی دێنێت ؟ بۆیه وریابه له‌و چاره‌نوسه ڕه‌شه.
[(4) كام له‌م دوو خۆشه‌ویستییه هه‌ڵده‌بژێریت؟]
براى خۆم باش بزانه كه دڵى به‌نده وه‌ك ده‌فرێك وایه و ئه‌م ده‌فره‌ش به‌تاڵ نیه له خۆشه‌ویستێك كه دڵ ئومێد پێیه‌تی و ترسی له ده‌ست دانى هه‌یه ، وه ئه‌وه‌ش بزانه كه دووشتى دژیه‌ك هه‌رگیز كۆنابنه‌وه , بۆیه لێت ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر دڵت به خۆش ویستنى هه‌واو ئاره‌زووه‌كان پڕ بوو , پێت وایه كه شوێنێكى تر ده‌مێنێته‌وه بۆخۆشه‌یستنى خواى په‌روه‌ردگار و ئه‌وه‌ى كه خوا پێی خۆشه ؟
برام باش بزانه كه ڕێگاى ڕاست یه‌ك ڕێگایه , بۆیه چاره‌نوسى خۆت دیارى بكه و یه‌كێك له‌و دوو ڕێگا بۆخۆت هه‌ڵبژێره , وه من لێره‌دا پێت ئه‌ڵێم : كه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستى خوا و چێژى ئیمانت وویست و هه‌ڵبژارد ئه‌وه دڵنیابه كه هه‌رگیز به‌ده‌ستى ناهێنیت تاكو دڵت به ته‌واوى پاك نه‌كه‌یته‌وه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه مایه‌ى تووڕه بوونى ئه‌وه , وه ئه‌وه‌ش بزانه كه ئه‌گه‌ر دڵت به غه‌یرى خواوه په‌یوه‌ست بوو ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانى چێژ له باوه‌ڕه‌كه‌ت و شیرینى كرده‌وه چاكه‌كانت وه‌ربگریت ؟
ئێستاش لێت ده‌پرسم : تۆ له كام كۆمه‌ڵه‌ى ؟ هه‌ر له ئێستاوه جێگه‌ى خۆت دیارى بكه‌و له‌وه‌ش دڵنیابه كه ئه‌و شته‌ى له ژیاندا خه‌مت بۆ ده‌خوارد و په‌رۆشى بووى , هه‌ر ئه‌وه‌ت دێته پێش له سه‌ره‌مه‌رگدا و هه‌ر له سه‌ر ئه‌وه‌ش زیندوو ده‌كرێیته‌وه.
[( 5 ) ئایا هیچت نه‌بیستوه ده‌رباره‌ى نه‌خۆشیه جنسیه‌كان (الامراض الجنسية) ؟]
به‌ڕاستى سوننه‌تى خواى په‌روه‌ردگار وایه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى ده‌كه‌ن ئه‌وا له دونیادا توشی سزایان ده‌كات پێش ڕۆژى دواى , وه ئه‌م جۆره تاوانه‌ش كه داوێن پیسى یه ( زینا ) سزایه‌كى تایبه‌تى خۆی هه‌یه .
عبدالله ى كوڕی عه مرى كوڕى عاص رضي الله عنه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) كه فه‌رمویه‌تى : " يا معشر المهاجرين خصال خمس إذا ابتليتم به‌ن وأعوذ بالله أن تدركوهن , لم تظهر الفاحشة في قوم قط حتى يعلنوا بها إلا فشا فيهم الطاعون والأوجاع التي لم تكن مضت في أسلافهم الذين مضوا ، ولم ينقصوا المكيال والميزان إلا أخذوا بالسنين وشدة المئونة وجور السلطان عليهم ، ولم يمنعوا زكاة أموالهم إلا منعوا القطر من السما‌ء ولولا البهائم لم يمطروا ، ولم ينقضوا عهد الله وعهد رسوله إلا سلط الله عليهم عدوا من غيرهم ، فأخذوا بعض ما في أيديهم ، وما لم تحكم أئمتهم بكتاب الله ويتخيروا فيما أنزل الله إلا جعل الله بأسهم بينهم " السلسلة الصحيحة ( 106 )واته : ئه‌ى كۆمه‌ڵى كۆچه‌ران پێنج ئاكار و سیفه‌ت هه‌ن ، ئاكام و ئه‌نجامه‌كانیان زۆر خراپن ، په‌نا ده‌گرم به خواى په‌روه‌ردگار له وه‌ى كه تووشى ببن :
یه‌كه‌میان : داوین پیسى و زینا له هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا ده‌رنه‌كه‌وتووه تاكو گه‌شتۆته ئه‌وه‌ى كه ئاشكرا بكرێت ، ئیللا نه‌خۆشى ( طاعون ) ، و په‌تا و ده‌رد و به‌ڵایان تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه ، به شێوه‌یه‌ك كه له پێشینیاندا نه بوو بێت.
دووه‌میان : وه هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازى و خیانه‌تیان له كێش و پێوانه‌دا نه‌كردووه ، ئیللا خواى په‌روه‌ردگار قات قڕى و گرانی و سته‌مى كاربه‌ده‌ستانى تووشكردوون .
سێ یه‌میان : وه هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك زه‌كاتى ماڵ و سامانیان قه‌ده‌غه نه‌كردووه ئیللا خواى په‌روه‌ردگار بارانى ئاسمانى لێ گرتوونه‌ته‌وه ، وه ئه‌گه‌ر له به‌ر ئاژه‌ڵ نه‌بایه ئه‌وا هه‌رگیز بارانى بۆ نه‌ده‌باراندن .
چواره‌میان : وه هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌و په‌یمانه‌یان شكاندبێت كه به خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى دابێتیان، ئیللا خواى په‌روه‌ردگار دوژمنێكى له غه‌یرى خۆیان زاڵكردووه به سه‌ریاندا ، ئه‌و دوژمنانه‌ش سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان بۆ خۆیان بردووه .
پێنجه‌میان : وه هه‌ر كاتێك پێشه‌وا و سه‌ركرده‌كانیان به په‌رتووكى په‌روه‌ردگاریان حوكمیان نه‌كرد بێت ، به‌ڵكو به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵبژارده‌یان لێ‌كرد بێت ، ئیللا خواى په‌روه‌ردگار شه‌ڕ و ئاژاوه‌ى خستۆته نێوانیانه‌وه .
[ئایا هیچت بیستوه ده‌رباره‌ى نه‌خۆشی (الزهری) ( 2 ) یان (السیلان )( 3 ) ؟]
له سه‌ر ژمێرییه‌كى ساڵی (1977)دا ژماره‌ى تووش بووان به نه‌خۆشى (الزهری) له هه‌ر ساڵێكدا گه‌یشتوه‌ته (50 ملیون) ، وه تووش بووانى نه‌خۆشی ( السیلان ) ساڵانه ده‌گاته پێنج ئه‌وه‌نده ، واته ( 250 ملیون ) وه له ساڵى ( 1981 ) ژماره‌ى تووش بووانى نه‌خۆشیه‌كى تر كه ئه‌ویش ( الهربس التناسلی ) یه ته‌نها له وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا گه‌یشتوه‌ته ( 20 ملیون ) .
وه ئه‌وانه‌ى كه سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن توش بوون به نه‌خۆشى ( الإیدز ) ( 4 ) كه بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیشه له بڵاوبوونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى ترسناك ( زیاد بوونێكى ڕێژه‌ى 1 ـ 3 ـ 9 ـ 27 ـ 81 .... ) كه له ساڵی ( 1981 ) ژماره‌ى تووش بووانى ته‌نها له ئه‌مریكا گه‌یشته ( 252 ) ، وه له ساڵى ( 1983 ) گه‌یشته ( 2643 ) , وه له ( 30 ـ 6 ـ 1985 ) گه‌یشته ( 12067 ) وه له ( 3 ـ 2 ـ 1986 ) گه‌یشته ( 17001 ) ، ئه‌وه‌ش بزانه كه ( 73 % ) ى تووش بووانى ئه‌م نه‌خۆشیه ( الإیدز ) له وانه‌ن كه خه‌ریكى كارى نێر بازیین .
وه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له تووش بووانى ئه‌م نه‌خۆشیه كه ئه‌كته‌رێكی سینه‌ماى ئه‌مریكیه به ناوى ( رۆك هدسون ) كه له سه‌ر جێگاى مردن ده‌ڵێت : (( من چاوه‌ڕوانى قه‌ده‌رم كه له ده‌رگام بدات , له ناخمه‌وه گوێم لێیه‌تى , من نه‌م ده‌ویست به‌و شێوه‌یه ئازار بدرێم له ڕێگاى ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه كه به شێر په‌نجه‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه داده‌نرێت وه سه‌ره‌ڕاى بزه‌ى خه‌ڵكانێكى زۆر بۆم و پێرۆزبایی لێ كردنم و هیوای چاك بوونه‌وه بۆ خواستنم ، به‌ڵام من هه‌ر چاوه‌ڕوانى قه‌ده‌رم كه له ده‌رگام بدات بۆ دواساته‌كانى ژیانم ))
( 6 ) سزا له هه‌مان جۆر و ڕه‌گه‌زى كرده‌وه‌یه ( الجزاء من جنس العمل ) :
ئه‌مه ڕێسایه‌كى شه‌رعی و سوننه‌تێكى نه‌گۆڕی خواى په‌روه‌ردگاره له گه‌ردوندا , برای لاوم ئایا تۆ پێت وایه ئه‌و كه‌سه‌ى به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و به بێ گوێ دان به هیچ سنورێك ده‌رگا بۆ ئاره‌زووه‌كانى واڵا بكات ، به ئاسانى له سزاى خواى گه‌وره ڕزگارى ده‌بێت ؟ بێ گومان نه‌خێر, كه‌مترین به‌شى سزاى ئه‌وه‌یه كه به‌ر ئه‌و ڕێسایه‌ى سه‌ره‌وه بكه‌وێت و وه‌ك ده‌وترێ چى بڕوێنى ئه‌وه به ده‌ست دێنى وه پێشه‌وا ( شافعی ) ده‌ڵێت :
عفّوا تعفّ نساؤكم في المحـرم وتجنبـوا مــا لا يليق بمسلم
إن الـزنا دَيْن إذا أقــرضته كان الوفاء من أهل بيتك فاعلم
من يَـزْنِ يُـزْنَ به ولو بجداره إن كنت يـا هذا لبيباً فـافهم
واته : خۆتان پاك ڕاگرن و بپارێزن ، له ئاكامدا ئافره‌ته‌كانتان له جێگه و شوێنى خۆیان پارێزراو ده‌بن ، و دووریش بكه‌ونه‌وه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه شایسته‌ى موسڵمان نین ، ئه‌وه‌ش بزانن كه داوێن پیسى و زینا قه‌رزێكه به‌لاى ئه‌نجام ده‌ره‌كه‌یه‌وه,ده‌بێت بدرێته‌وه ئه‌گه‌ر چى دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه له لایه‌ن كه‌س و كارتانه‌وه بێت، ئه‌و كه‌سه‌ى كه داوێن پیسى و زینا بكات ، داوێن پیسى و زیناى له گه‌ڵدا ده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر به دیوارى خانووه‌كه‌شى بێت ، جا ئه‌گه‌ر تۆ دانا بیت تێده‌گه‌یت .
بۆیه برای لاوم بزانه كه ئه‌وه‌ى كه ده‌ست درێژى بكاته سه‌ر شه‌ره‌ف و ناموسى خه‌ڵكى , به دوورى مه‌زانه كه خه‌ڵكانى تر ده‌ست درێژى بكه‌نه سه‌ر شه‌ره‌فى كچ و خوشكى ئه‌و وه ئه‌وه‌ى سنوره‌كانى خواى په‌روه‌ردگار نه پارێزێت ، دوور نییه خێزانه‌كه‌ى خیانه‌تى لێ بكات , خواى گه‌وره من و تۆش له هه‌موو خراپه‌یه‌ك بپارێزێت.
بۆیه برای لاوم ئابڕ‌وى خۆت بپارێزه به پاراستنى ئابروى خه‌ڵكى و باش بزانه كه له وانه‌یه سزا بدرێیت به هه‌مان جۆرى تاوانه‌كه‌ت و هه‌ر ئه‌و شته توشى ماڵ و منداڵت بێت كه به سه‌ر خه‌ڵكیت هێناوه .
============================
(1) بڕوانه : په‌رتۆكى ( العاقبة ) لاپه‌ڕه‌ى : 171 و پاش ئه‌وه .
(2) نه‌خۆشیه‌كى میكرۆبییه كه ته‌نها له سه‌ر مرۆڤ ده‌ژى و له ڕێى زینا و داوێن پیسیه‌وه‌ده‌گوێزرێته‌وه .
(3)نه‌خۆشیه‌كه به‌هه‌مان شێوه‌ى پێشوو, هۆكارێكیشه بۆ نه‌زۆكی.
(4)نه‌خۆشى نه‌مان و له ناوچوونى به‌رگرى له‌ش كه یه‌كێكه له هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كان بۆ سه‌ر جیهان و به‌هۆى ڤایرۆس و له ڕێى زینا و داوێن پیسیه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه.